سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD، رایگەیاند، روماڵی چەند حاڵەتێكی خۆكوژی لەماوەی دو هەفتەی رابردودا لە هەرێمی كوردستان لەلایەن زۆربەی میدیاكانەوە بەشێوەیەكی "نەرێنی" كراوە كە هیچ خزمەتێك بە پرسی رێگریكردن لە توتوندوتیژی و خۆكوژی ناكات. رێكخراوەكە كۆمەڵێك خاڵیش دەخاتەڕو كە پێویستە لەكاتی روماڵكردنی هەواڵەكانی مردن بە خۆكوژی، كەناڵەكان و میدیاكان رەچاویان بكەن.
ئاوێنە: سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"پاش ڕودانی چەند حاڵەتێكی مردن بەخۆكوژی لە ماوەی دو هەفتەی ڕابردودا لە هەرێمی كوردستان و ئەو ڕوماڵە نەرێنییەی بەشێكی زۆری میدیاكان كردیان بۆ ئەو ڕوداوانە، ئەوەی تێبینی كرا زۆربەی میدیا و كەناڵەكان بە بیستراو و بینراو و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە هەستان بە بڵاوكردنەوە و ڕوماڵكردنی هەواڵەكان بەشێوەیەك كە هیچ خزمەتێك بە پرسی ڕێگریكردن لە توندوتیژی و بیری خۆكوژی و خودئازاردان ناكات لەناو كۆمەڵگادا، بەڵكو سەرجەم سنورەكانی ئیتیكی ڕۆژنامەوانی و پاراستنی شكۆی مرۆڤ و كلتوری كۆمەڵایەتی پێشێل كرد."
رێكخراوەكە لە راگەیەندراوەكەیدا كۆمەڵێك خاڵی خستۆتەڕو كە پێویستە كەناڵەكان و میدیاكان لەكاتی روماڵكردنی كەیسەكانی خۆكوژیدا رەچاویان بكەن لەوانە: دانەڕشتنی مانشێتی هەواڵەكان بە زمانێكی كارتێكەری وروژێنەر، دوركەوتنەوە لە وەسف كردن و باسكردنی وردەكاریی ڕێگا بەكارهاتوەكان بۆ كردەوەی خۆئازاردان و خۆكوژی ، ئاماژە نەدان بە بەشوێن و جێگای خۆكوژییەكەو دوركەوتنەوە لە ناوهێنان و وەسفكردنی كەسایەتی و وێناكردنی قوربانییەكە.
دەقی راگەیەندراوەكە: