لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق
تێبینیی وەرگێڕ: لێرەدا مەبەست لە هندی یان هندییە ئەمریکییەکان گەلانی ڕەسەنی ئەمریکایە، کە لە سەردەمی دۆزینەوەی ئەم کیشوەرەوە بە هەڵە ئەم ناوەیان بەسەردا بڕاوە.
جەنگەکانی هندییەکانی ئەمریکا کە بە جەنگەکانی سنووری ئەمریکا و جەنگی هندییەکان ناسراوە، ململانێیەک بوو کە سەرەتا لەلایەن ئیمپراتۆرییەتەکانی کۆڵۆنیالیزمی ئەوروپی و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بە کورتی ویلایەتە کۆنفیدراڵییەکانی ئەمریکا و کۆماری تەکساس لە دژی هۆزە جۆراوجۆرەکانی هندیی ئەمریکی لە ئەمریکای باکوور بەرپاکرا. ئەم ململانێیانە لە سەردەمی سەرەتاییترین نیشتەجێبوونی کۆڵۆنیالیزم لە سەدەی ١٧ تا کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم ڕوویانداوە. جەنگە جۆراوجۆرەکان لە ئەنجامی چەندین هۆکاری جۆراوجۆرەوە سەریان هەڵدا، باوترینیان خواستی دانیشتووان و حکوومەتەکان بوو بۆ زەوی و خاکی خێڵە هندییەکان. زلهێزەکانی ئەوروپا و کۆڵۆنیەکانیان خێڵە هاوپەیمانەکانی هندییانبە لای خۆیاندا ڕاکێشا بۆ ئەوەی یارمەتیان بدەن جەنگ لە دژی نیشتەجێ کۆڵۆنیاڵییەکانی یەکتر بەرپا بکەن. دوای شۆڕشی ئەمریکا، زۆرێک لە ململانێکان ناوخۆیی بوون لە ویلایەت یان ناوچە تایبەتەکان و زۆر جار ناکۆکییان لەسەر زەوی و زار هەبوو؛ هەندێکیشیان زنجیرەیەک تۆڵەسەندنەوەی توندوتیژیان بەدوای خۆیدا هێنا.
لەگەڵ بڵاوبوونەوە و فراوانبوونی نیشتەجێ ئەمریکییەکان بەرەو ڕۆژئاوا لە سەرانسەری ئەمریکادا لە دوای ساڵی ١٧٨٠، جەنگە چەکدارییەکان لە قەبارە و ماوەی و چڕی نێوان دانیشتووان و هۆزە جیاوازەکانی هندییەکان زیادیان کرد. لووتکە لە جەنگی ساڵی ١٨١٢دا هات، کاتێک هاوپەیمانییە گەورەکانی هندییەکان لە ڕۆژئاوای ناوەڕاستی ئەمریکا و باشووری ئەمریکا جەنگیان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا کرد و دۆڕان. ململانێ لەگەڵ دانیشتووان کەمتر باو بوو و بەزۆری بە پەیماننامەی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و هۆزە تایبەتەکان چارەسەر دەکرا، کە زۆرجار داوا لە هۆزەکان دەکرد زەوی بفرۆشن یان ڕادەستی ئەمریکای بکەن. ئەم پەیماننامانە زۆرجار لەلایەن حکوومەتی فیدراڵیی ئەمریکاوە پێشێل دەکران.
یاسای ڕاگواستنی گەلانی ڕەسەن لە ساڵی ١٨٣٠دا کە لەلایەن کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پەسەندکرا، نە ڕێگەی بە هەڵوەشاندنەوەی تاکلایەنەی پەیماننامەکانی گەرەنتیکردنی مافی زەوی ڕەسەنی ئەمریکی لە ناو ویلایەتەکاندا، نە ڕێگە بە گواستنەوەی زۆرەملێی هندییەکانی ڕۆژهەڵاتی دا.1 بەڵام هەم ڕوویدا و هەم بە قەبارەیەکی بەرفراوان، هۆزەکانی هندییەکانی ناچار کرد لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری میسیسیپیەوە بەرەو ڕۆژئاوا لە سنووری ئەمریکادا بچن، بەتایبەتی بۆ خاکی هندییەکان کە بوو بە ئۆکڵاهۆما. لەگەڵ فراوانبوونی دانیشتووان بۆ دەشتە گەورەکان و ڕۆژئاوای ئەمریکا، هۆزە هندییە کۆچەری و نیمچە کۆچەرییەکانی ئەو ناوچانە ناچار بوون بگوازرێنەوە بۆ مۆڵگەکانی هندییەکان.
گەلێ جار هۆز و هاوپەیمانییەکانی هندییەکان لە جەنگەکاندا لەگەڵ نیشتەجێکان و سەربازە دەستدرێژکارەکاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، بەڵام ژمارەیان زۆر کەم بوو و سەرچاوەکانیان زۆر سنووردار بوو بۆ ئەوەی زیاتر لە سەرکەوتنی کاتی و ئیمتیازات لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی دیکەوە بەدەستبهێنن کە ئەو ناوچانەیان کۆڵۆنی کرد کە سنوورەکانی مۆدێرنیان پێکهێنابوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
سەردەمی کۆڵۆنیالیزم (١٦٠٩ - ١٧٧٤)
کۆڵۆنیکردنی ئەوروپی بۆ هەردوو ئەمریکا
کۆڵۆنیالیزەکردنی ئەمریکای باکوور لەلایەن ئینگلیز، ئیسپانی، فەرەنسی، ڕووسی و هۆڵەندییەوە لەلایەن هەندێک هۆزە هندییەکانەوە بەرەنگاریان بوونەوە و لەلایەن هۆزەکانی دیکەشەوە هاوکاریی دەکران.23 جەنگەکان و جەنگوشۆڕە چەکدارییەکانی تر لە سەدەی ١٧ و ١٨دا بریتی بوون لە:
• جەنگەکانی بیڤەر ساڵانی (١٦٠٩ - ١٧٠١) لە نێوان ئیرۆکوایەکان و فەرەنسییەکان، کە هاوپەیمانییان لەگەڵ ئەلگۆنکییەکان کرد.
• جەنگەکانی ئەنگلۆ - پۆهاتان (١٦١٠ - ١٤، ١٦٢٢ - ٣٢، ١٦٤٤ - ٤٦)، لەوانەش کۆمەڵکوژیی جەیمستاون لە ساڵی ١٦٢٢، لە نێوان کۆڵۆنیالیستە ئینگلیزەکان و کۆنفیدراسیۆنی پۆهاتان لە کۆڵۆنی ڤێرجینیا.
• جەنگی پێکۆت لە ساڵی ١٦٣٦ - ١٦٣٨ لە نێوان هۆزی پێکۆت و کۆڵۆنیالیستەکانی کۆڵۆنیی بەی ماساشوسێتس و کۆڵۆنیی کۆنتێکتیکەت و هۆزە هاوپەیمانەکانیان.
• جەنگی کیفت (١٦٤٣ - ١٦٤٥) لە خاکی هۆڵەندی نیو هۆڵەندا (نیوجێرسی و نیویۆرک) لە نێوان کۆڵۆنیالیستەکان و گەلی ڕەسەنی لێناپێ.
• جەنگی پیچ یان قۆخ (١٦٥٥)، هێرشی بەرفراوان لەلایەن مونسییەکانەوە بۆ سەر چەندین شوێنی نیشتەجێبوونی نیوهۆڵەندا.
• جەنگەکانی ئیزۆپوس (١٦٥٩ - ١٦٦٣)، شەڕ و ململانێکانی نێوان هۆزی ئیزۆپوسی هندییەکانی لێناپێ و هۆڵەندییە کۆڵۆنیالیەکانی نیو هۆڵەندا لە ناوچەی ئۆڵستەر لە نیویۆرک.
• جەنگی شا فیلیپ (یاخیبوونی مێتاکۆم) (١٦٧٥ - ١٦٧٨) لە نیو ئینگلاند لە نێوان کۆڵۆنیالیستەکان و هۆزە ناوخۆییەکان لەوانەش، بەڵام سنووردار نەکراوە بە، نیپموک، وامپانۆاگ و ناراگانسێت.
• جەنگی چۆوانۆک (١٦٧٥ - ١٦٧٧) لە ویلایەتی کارۆلینا.
• جەنگی شا ویلیەم (١٦٨٨ - ١٦٩٧) لە نێوان ئینگلتەرا و فەرەنسا و هاوپەیمانە هندیەکانیان، لە نیو فرانس و نیو ئینگلاند و ویلایەتی نیویۆرک.
• جەنگی توسکارۆرا (١٧١١ - ١٧١٥) لە ویلایەتی کارۆلاینای باکوور.
• جەنگی یاماسی (١٧١٥ - ١٧١٧) لە ویلایەتی کارۆلاینای باشوور.
• جەنگی دامەر (١٧٢٢ - ١٧٢٥) لە باکووری نیو ئینگلاند و ئەکادیای فەرەنسی (نیو برانسویک و نۆڤا سکۆتیا).
• جەنگی پۆنتیاک (١٧٦٣ - ١٧٦٦) لە ناوچەی دەریاچە گەورەکان.4
• جەنگی لۆرد دانمۆر (١٧٧٤) لە ڕۆژئاوای ڤێرجینیا (کێنتاکی و ڤێرجینیای ڕۆژئاوا).
لە چەندین حاڵەتدا ململانێکان ڕەنگدانەوەی ڕکابەرییە ئەوروپییەکان بوون، لەسەر دابەشکردنی خێڵە هندییە هاوپەیمانییەکانیان لە نێوان زلهێزەکاندا، کە بە گشتی لایەنگری هاوبەشە بازرگانییەکانیان بوون. لە جەنگی شا ویلیام، جەنگی شاژنە ئان، جەنگی دامەر، جەنگی شا جۆرج و جەنگی فەرەنسی و هندییەکاندا لە هەر لایەکەوە هۆزە جیاوازەکان شەڕیان کردووە و بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ کۆڵۆنیالیستە بەریتانی یان فەرەنسییەکان هاوپەیمان بوون.5 لە ١٤ی ئابی ١٧٨٤، کۆڵۆنیالیستە ڕووسییەکان ٢٠٠ - ٣٠٠٠ کەسی هۆزی کۆنیاگ ئەلوتیکیان٦، ٧ لە دوورگەی سیتکالیداکی ئالاسکا کۆمەڵکوژ کردبوو. ئەمە بە کۆمەڵکوژیی ئاواک ناسراوە. سەرەڕای ئەو ڕووداوانەی کە لە نێوان کۆڵۆنیالیستە ئەوروپییەکان و دانیشتوانی ڕەسەندا ڕوویدا، زۆربەی هۆزە هندییەکان لە نیو سوێددا دۆستانە بوون بەرامبەر بە سویدییەکان لە ئەنجامی ڕێزگرتنی دەسەڵاتدارانی سوید لە خاک و زەوییە خێڵەکییەکان.8
ڕۆژهەڵاتی میسیسیپی (١٧٧٥ - ١٨٤٢)
• شۆڕشی ئەمریکی (١٧٧٥ - ١٧٨٣)
• جەنگەکانی چیرۆکی - ئەمریکی (١٧٧٦ - ١٧٩٤)
• جەنگی هندییەکانی باکووری ڕۆژئاوا (١٧٨٥ - ١٧٩٥)
• جەنگی ١٨١٢ (١٨١١ - ١٨١٥)
• جەنگی تێکومسێ (١٨١١ - ١٨١٣)
• جەنگی کریک (١٨١٣ - ١٨١٤)
• جەنگی پیۆریا (١٨١٣)
• جەنگی یەکەمی سێمینۆڵ (١٨١٧ - ١٨١٨)
• جەنگی وینێباگۆ (١٨٢٧)
• جەنگی بلاک هۆک (١٨٣٢)
• جەنگی کریک (١٨٣٦)
• جەنگی دووەمی سێمینۆڵ (١٨٣٥ - ١٨٤٢)
• جەنگی سێیەمی سێمینۆڵ (١٨٥٥ - ١٨٥٨)
بازرگانان و بریکارە حکوومییەکانی بەریتانیا لە دوای شۆڕش (١٧٨٣ - ١٨١٢) دەستیان کرد بە دابینکردنی چەک بۆ هندییەکانی کە لە ئەمریکا دەژیان بەو هیوایەی ئەگەر جەنگێک سەرهەڵبدات، ئەوا لە لایەنی بەریتانیاوە شەڕ بکەن. ئینگلیزەکان زیاتر پلانیان دانا کە نەتەوەیەکی هندی لە ناوچەی ئۆهایۆ - ویسکنسن دابمەزرێنن بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی زیاتری ئەمریکا.9 ئەمریکا لە ساڵی ١٨١٢دا ناڕەزایەتی دەربڕی و جەنگی ڕاگەیاند و زۆربەی هۆزە هندییەکان پشتگیرییان لە ئینگلیزەکان دەکرد، بەتایبەت ئەوانەی هاوپەیمانی تەکومسە بوون، بەڵام دواجار لەلایەن ژەنەڕاڵ ویلیام هێنری هاریسۆنەوە شکستیان هێنا. هەروەها جەنگی ساڵی ١٨١٢ پەرەی سەند بۆ ڕکابەریی هندییەکانیش.
زۆرێک لە ئاوارەکانی خێڵە شکستخواردووەکان لە سنوور پەڕینەوە بەرەو کەنەدا و ئەوانەش کە لە باشوور بوون، چوونە فلۆریدا لە کاتێکدا کە لە ژێر کۆنترۆڵی ئیسپانیادا بوو، چونکە ئەوان بە ئازاد دادەنران، نەک بە کۆیلە، لە ژێر دەسەڵاتی جێگری پاشای نیو ئیسپانیادا. لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمدا حکوومەتی فیدراڵی لە ژێر فشاری نیشتەجێکانی settlers زۆرێک لە ناوچەکاندا بوو بۆ دەرکردنی هندییەکان لە ناوچەکانیان. لە یاسای ڕاگواستنی هندییەکانی ساڵی ١٨٣٠دا هاتووە "دەسەڵاتی سەرۆک بۆ پێدانی زەوییەکانی ڕۆژئاوای میسیسیپی لە بەرانبەر زەوییە هندییەکان لە سنوورەکانی ئێستای ویلایەتەکاندا."١٠ هەندێک لە هۆزەکان بە توندی بەرەنگاری گواستنەوە بوون، دیارترینیان سێمینۆڵەکان بوون لە زنجیرەیەک جەنگدا لە فلۆریدا. ئەوان هەرگیز شکستیان نەهێنا، هەرچەندە هەندێک لە سێمینۆڵەکان کۆچیان کرد بۆ ناوچەی هندییەکان. هۆزەکانی تر ناچار بوون بچنە مۆڵگەکانی پارێزگاری لە ڕۆژئاوای ڕووباری میسیسیپی، بەناوبانگترینیان چیرۆکییەکان بوون کە گواستنەوەکەیان ناوی "کاروانی فرمێسک" بوو.
جەنگی شۆڕشگێڕی ئەمریکا (١٧٧٥ - ١٧٨٣)
بابەتی سەرەکی: شانۆی ڕۆژئاوای جەنگی شۆڕشی ئەمریکا
جەنگی شۆڕشگێڕیی ئەمریکا لە بنەڕەتدا دوو جەنگی هاوتەریب بوو بۆ نیشتمانپەروەرانی ئەمریکا. جەنگی ڕۆژهەڵات خەباتێک بوو دژی دەسەڵاتی بەریتانیا، لە کاتێکدا جەنگی ڕۆژئاوا "جەنگی هندییەکان" بوو. ئەمریکای تازە ڕاگەیەندراو کێبڕکێی لەگەڵ ئینگلیزەکان دەکرد بۆ کۆنترۆڵکردنی خاکی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری میسیسیپی. هەندێک لە هندییەکان لایەنگری ئینگلیزەکان بوون، چونکە هیوایان دەخواست نیشتەجێبوون و فراوانبوونی ئەمریکییەکان کەم بکەنەوە. بە بۆچوونی نووسەرێک، جەنگی شۆڕشگێڕی "بەرفراوانترین و وێرانکەرترین" جەنگی هندییەکان بووە لە مێژووی ئەمریکادا.11
هەندێک لە هۆزە هندییەکان دابەش بوون لەسەر ئەوەی کە پشتگیری لە کام لایەن بکەن لە جەنگەکەدا، وەک کۆنفیداڵیی ئیرۆکوای کە بنکەکەی لە نیویۆرک و پەنسلڤانیا بوو و دووبەرەکییان تێکەوت: ئۆنێیدا و توسکارۆرا لایەنگری نیشتمانپەروەرانی ئەمریکی بوون و مۆهاوک و سێنێکا و کایوگا و ئۆنۆنداگا لایەنگرییان لە ئینگلیزەکان کرد. ئیرۆکواکان هەوڵیاندا خۆیان لە جەنگی ڕاستەوخۆ لە دژی یەکتر بەدوور بگرن، بەڵام لە کۆتاییدا شۆڕش پاڵی بە ئیرۆکواکانەوە نا کە لەگەڵ یەکتر بکەونە شەڕەوە و هەردوولا دوای جەنگەکە خاکیان لەدەستدا. تاجی بەریتانی یارمەتیی ئیرۆکوایە بێ زەوییەکانی دا بە پاداشتکردنیان بە زەوییەکی مۆڵگەی پارێزگاری (محمیة) لە گراند ڕیڤەر لە ئۆنتاریۆ و هەندێک زەوی و خاکی تر. لە باشووری ڕۆژهەڵاتدا، چیرۆکییەکان دابەش بوون بە سەر دوو دەستەدا، کە یەکێکیان لایەنگری نیشتمانپەروەرانی ئەمریکی بوون و ئەویتریان لایەنگری بەریتانییەکان و گەلێکی تریشیان بە هەمان شێوە دابەشبوون لە لایەنداریدا.
کاتێ ئینگلیزەکان لە پەیماننامەی ساڵی ١٧٨٣ی پاریسدا لەگەڵ ئەمریکییەکان ئاشتییان کرد، دەستبەرداری ڕووبەرێکی بەرفراوانی خاکی هندییەکان بوون بۆ ئەمریکا. ئەو هۆزە هندییانەی کە لایەنی ئینگلیزیان گرتبوو و دژی ئەمریکییەکان شەڕیان کردبوو، لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە بە جەنگاوەری دوژمن لەقەڵەمدران و بوون بە گەلێکی داگیرکراو و خاک و وڵاتەکەیان لەدەستدا.
جەنگەکانی چێرۆکی - ئەمریکا
ململانێ سنوورییەکان نزیک بوو سەرومڕ بەردەوام بوو، سەرەتا بە بەشداریکردنی چیرۆکی لە جەنگی شۆڕشی ئەمریکادا دەستی پێکرد و تا کۆتایی ساڵی ١٧٩٤ بەردەوام بوو. شەڕەکە تەواوی ناوچە و شارۆچکەکانی چیرۆکیی گرتەوە و شوێن سەرکردەی جەنگ دراگینگ کانۆی کەوتن لە باشووری ڕۆژئاوا، سەرەتا بۆ ناوچەی چیکاماوگا کریک لە نزیک ڕووباری چەتەنووگا و تەنەسی، پاشان بۆ پێنج شارۆچکەی خوارەوە کە لەوێ کۆمەڵێک موسکۆگی و تۆریی سپی پێست و کۆیلەی هەڵهاتوو و چیکاسۆی لادەر و هەڵگەڕاوە پەیوەندییان پێوە کرد، هەروەها زیاتر لە سەد کەسی خێڵی شاونی. ئامانجە سەرەکییەکانی هێرشکردنە سەر کۆڵۆنییەکانی ناوچەی واشنتۆن بوو بە درێژایی ڕووبارەکانی واتاوگا و هۆڵستۆن و نۆلیچوکی دۆڵی کارتەر لە سەرەوەی ڕۆژهەڵاتی تەنەسی، هەروەها نیشتەجێکان بەدرێژایی ڕووباری کامبرلاند کە لە فۆرت ناشبۆرۆوە لە ساڵی ١٧٨٠دا دەستیپێکرد و تەنانەت کێنتاکییشی گرتەوە، لە دژی نیشتەجێی فرانکلین و دواتر ویلایەتەکانی ڤەرجینیا، کارۆلاینای باکوور، کارۆلاینای باشوور و جۆرجیا. مەودای هێرشەکانی چیکاماوگا و هاوپەیمانەکانیان لە هێرشی خێرای لایەنە بچووکەکانی جەنگەوە تا هەڵمەتی گەورەی چوارسەد تا پێنجسەد جەنگاوەر و جارێکیش لە هەزار جەنگاوەر زیاتر بوو. موسکۆگی سەرەوە لە ژێر سەرپەرشتی ئەلێکساندەر مەکگیلیڤرای هاوپەیمانی نزیکی دراگینگ کانۆ زۆر جار بەشداری هەڵمەتەکانیان دەکرد و هەروەها بە جیا کاریان دەکرد و نیشتەجێکانی سەر کامبرلاند لەلایەن چیکاسۆ و شاونی لە باکوور و دێلاوێرەوە هێرشیان کرایە سەر. هەڵمەتەکانی دراگینگ کانۆ و جێگرەکەی جۆن واتس گەلێ جار بە هاوبەشی لەگەڵ هەڵمەتەکانی ناوچەی باکووری ڕۆژئاوا ئەنجام دەدرا. بەگشتی کۆڵۆنیاڵەکان بە هێرش و پەلاماردان وەڵامیان دایەوە و تێیدا ناوچەکانی نیشتەجێبوونی چیرۆکی بە تەواوی وێرانکران، بەلام بەزۆری بەبێ زیانی گەورەی گیانی لە هەر لایەک. جەنگەکان تا پەیماننامەی تێلیکۆ بلۆکهاوس لە نۆڤەمبەری ١٧٩٤دا بەردەوام بوون.١٢
جەنگی هندییەکانی باکووری ڕۆژئاوا
لە ساڵی ١٧٨٧ فەرمانی باکووری ڕۆژئاوا بە فەرمی خاکی باکووری ڕۆژئاوای بۆ نیشتەجێبوون ڕێکخست و دانیشتوانی ئەمریکی بەجارێ ڕژانە ناوچەکەوە. لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەیان لەلایەن هۆزە هندییەکانەوە توندوتیژی سەریهەڵدا و بەو پییە ئیدارەی سەرۆک جۆرج واشنتۆن هێزی چەکداری نارد بۆ ناوچەکە. بەهەرحاڵ لە جەنگی هندییەکانی باکووری ڕۆژئاوادا، کۆنفیدراسیۆنێکی بەرفراوانی خێڵەکی بە سەرۆکایەتی چاکەت شین (شاونی)، کیسەڵە بچووک (مەیامی)١٣، بوکۆنگاهێلاس (لێناپێ) و ئێگوشاوا (ئۆتاوا) شکستیان بەو سوپایانە هێنا کە لەلایەن جەنەراڵەکان جۆسیا هارمار و ئارسەر سانت کلێرەوە سەرکردایەتی دەکران. شکستی جەنەراڵ سانت کلێر قورسترین زیان بوو کە تا ئەو کاتە لەلایەن هندییەکانەوە بەسەر سوپای ئەمریکادا هاتبێت. دوابەدوای ئەو شکستە یەک لە دوای یەکانە، ئەمریکا نوێنەرانی نارد بۆ گفتوگۆکردنی ئاشتی لەگەڵ کۆنفیدراسیۆنی باکووری ڕۆژئاوا، بەڵام هەردوولا نەیانتوانی لەسەر هێڵی سنوور ڕێکبکەون. ئەمریکا لەشکرکێشییەکی نوێی بە سەرکردایەتیی جەنەراڵ ئەنتۆنی واین ڕەوانە کرد، کە لە شەڕی دارە کەوتووەکانی ساڵی ١٧٩٤دا شکستی بەو کۆنفیدراسیۆنە هێنا. گەلانی ڕەسەن کە زانییان هاوکاریی بەریتانیا لە ئارادا نییە، ناچار بوون پەیماننامەی گرینڤیڵ لە ساڵی ١٧٩٥ واژۆ بکەن و بەو پێیە دەسبەرداری ئۆهایۆ و بەشێک لە ویلایەتی ئیندیانا بوون بۆ ئەمریکا.١٤
تێکومسێ، جەنگی کریک و جەنگی ساڵی ١٨١٢
تا ساڵی ١٨٠٠ ژمارەی دانیشتوانی ڕەسەن بوو بە نزیکەی ٦٠٠ هەزار کەس بوو لەو وڵاتەی کە دەبێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. تا ساڵی ١٨٩٠ ژمارەی دانیشتووانیان بۆ نزیکەی ٢٥٠ هەزار کەس دابەزیبوو.15 لە ساڵی ١٨٠٠ ویلیام هێنری هاریسن بوو بە حاکمی هەرێمی ئیندیانا، لە ژێر ڕێنمایی سەرۆک تۆماس جێفرسن، سیاسەتێکی شەڕەنگێزیی پەیڕەو کرد بۆ بەدەستهێنانی تایبەتمەندی لەسەر زەوی و زاری هندییەکان. براکانی شاونی تێکومسێ و تێنسکواتاوا جەنگی تێکومسێیان ڕێکخست، کە بەرخۆدانێکی تری پان خێڵەکی بوو بەرامبەر بە نیشتەجێبوون بەرەو ڕۆژئاوا.
تێکۆمسێ لە باشوور بوو و هەوڵی دەدا هاوپەیمانێتی لە نێوان کریک و چیرۆکی و چۆکتاوەکاندا ڕێکبخات کاتێ کە هاریسۆن دژی کۆنفیدراسیۆنی هندییەکان هێزی جووڵاند و لە شەڕی تیپیکانۆ لە ساڵی ١٨١١دا تێنسکوواتوا و شوێنکەوتووانی شکست پێهێنا. ئەمریکییەکان هیوایان دەخواست کە سەرکەوتنەکە کۆتایی بە بەرخۆدانی چەکداری بهێنێت، بەڵام تێکۆمسێ لەبری ئەوە بە ئاشکرا هاوپەیمانیی لەگەڵ بەریتانییەکان هەڵبژارد، کە زۆری نەخایاند لە جەنگی ساڵی ١٨١٢دا لەگەڵ ئەمریکییەکان جەنگیان کرد. جەنگی کریک (١٨١٣ - ١٨١٤) وەک ململانێیەکی خێڵەکی لە ناو هۆزی کریک دەستیپێکرد، بەڵام بوو بە بەشێک لە گەورەترەکان خەبات دژی فراوانبوونی ئەمریکا. تێکۆمسێ لە جەنگی تێمز لەلایەن سوپای هاریسۆنەوە کوژرا و کۆتایی بە بەرخۆدان هات لە باکووری ڕۆژئاوای کۆن. یەکەم جەنگی سێمینۆڵ لە ساڵی ١٨١٨ بووە هۆی گواستنەوەی فلۆریدا لە ئیسپانیاوە بۆ ئەمریکا لە ساڵی ١٨١٩.
جەنگی دووەمی سێمینۆڵ
نیشتەجێ ئەمریکییەکان کەوتنە ئەوەی بە لێشاو بێن بۆ ناو فلۆریدا، کە ئێستا بووە بە خاکێکی ئەمریکی و بەشێکی باشی زەوییە بەپیتەکانی وڵاتەکە پێکدێنێت. پۆڵ هۆفمان ئیددیعا دەکات کە چاوچنۆکی، ڕەگەزپەرستی و "بەرگری لەخۆکردن" لە بەرامبەر هەڵکوتانە سەری هندییەکان بەشێکی سەرەکیی بووە لە ئیرادەی دانیشتووان بۆ "ڕزگارکردنی فلۆریدا لە هندییەکان بە یەکجارەکی و بۆ هەمیشە".16 بۆ ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکە زیاتر بێت، کۆیلە ڕەشپێستە هەڵهاتووەکان هەندێکجار پەنایان دەبردە ناو کەمپەکانی سێمینۆڵ. ئەنجامەکەشی پێکدادان بوو لە نێوان دانیشتوانی سپی پێست و هندییەکانی نیشتەجێی ئەوێ. ئەندرو جاکسۆن هەوڵیدا ئەم کێشەیە کەم بکاتەوە بە واژۆکردنی یاسای ڕاگواستنی هندییەکان لە ساڵی ١٨٣٠دا، کە مەرجی گواستنەوەی هندییەکان بۆ دەرەوەی فلۆریدای دانا - بە زۆرەملێ ئەگەر پێویست بوو. زۆرێک لە گرووپە سێمینۆڵەکان تاڕادەیەک تازە هاتبوون بۆ فلۆریدا، کە سەرکردە بەهێزەکانی وەک ئاریپێکا (سام جۆنز)، میکانۆپی و ئۆسکیۆلا سەرۆکایەتییان دەکرد و هیچ نیازێکیان نەبوو زەوییەکانیان بەجێبهێڵن. بۆیە ئەوان تۆڵەیان لە نیشتەجێکان کردەوە و ئەمەش بووە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی دووەمی سێمینۆڵ و ئەمەش درێژترین و تێچووترین جەنگ بوو کە سوپای ئەمریکا دژی هندییەکان ئەنجامیدابێت.
لە مانگی ئایاری ساڵی ١٨٣٠دا یاسای ڕاگواستنی هندییەکان لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەندکرا کە مەرجی دەرکردنی زۆرەملێی هندییەکانی بۆ ئۆکڵاهۆما تێدابوو. پەیماننامەی پاینز لاندینگ لە مانگی ئایاری ساڵی ١٨٣٢دا لەلایەن چەند سەرۆکێکی سێمینۆڵەوە واژۆ کرا کە دواتر پاشگەزبوونەوە و ئیددیعای ئەوەیان کرد کە فێڵیان لێ کراوە یان ناچارکراون واژۆی بکەن و ڕوونیان کردەوە کە ئەوان ڕەزامەند نین بە گواستنەوە بۆ مۆڵگەی پارێزگاری (محمیة) لە ڕۆژئاوا. بەردەوامیی بەرەنگاربوونەوەی سێمینۆڵەکان بەرانبەر بە گواستنەوە، وایکرد کە فلۆریدا خۆی بۆ جەنگ ئامادە بکات. میلیشیای سانت ئۆگستین داوای قەرزی لە وەزارەتی جەنگی ئەمریکای کرد بۆ دابینکردنی ٥٠٠ تفەنگ و ٥٠٠ خۆبەخشیش ئامادەکران لە ژێر فەرماندەیی لیوا ڕیچارد ک. کاڵدا. لایەنە جەنگییەکانی هندییەکان هەڵیانکوتایە سەر کێڵگە و شوێنی نیشتەجێبووەکان و خێزانەکان بەرەو قەڵاکان یان شارۆچکە گەورەکان هەڵهاتن، یان بە تەواوی لە ناوچەکە دەرچوون. تاقمێکی شەرەکە بە فەرماندەیی ئۆسیۆلا شەمەندەفەرێکی دابینکردنی میلیشیای فلۆریدای گرت و هەشت پاسەوانەکەی کوژران و شەش پاسەوانی دیکەشیان بریندار کرد و زۆربەی ئەو کەرەستە و کاڵایانە کە لەلایەن میلیشیاکانەوە دەستیان بەسەرداگیرا دوای چەند ڕۆژێک لە شەڕێکی تردا وەرگیرانەوە. لەم شەرانەدا کێڵگەکانی قامیشی شەکر بە درێژایی کەنارەکانی ئەتڵەسی لە باشووری سانت ئۆگستین لە فلۆریدا وێناکران و زۆرێک لە کۆیلەکانی ئەو کێڵگانە پەیوەندییان بە سێمینۆڵەکانەوە کرد.
سوپای ئەمریکا ١١ پەلی (کە نزیکەی ٥٥٠ سەرباز دەبوو) لە فلۆریدا جێگیر کردبوو. فۆرت کینگ (ئۆکالا) تەنها یەک پەل سەربازی هەبوو و ترسی ئەوەی هەبوو کە ڕەنگە لەلایەن سێمینۆڵەکانەوە داگیر بکرێت. سێ پەل لە فۆرت برووک (تامپا) جێگیر بوون، دوو پەلی تریش چاوەڕوان دەکرا بەو نزیکانە بگەن، بۆیە سوپا بڕیاریدا دوو پەل بنێرێت بۆ فۆرت کینگ. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٨٣٥دا، ئەو دوو پەلە کە کۆی گشتی ١١٠ سەرباز بوون، بە فەرماندەیی مەیجەر فرانسیس ل. دەید، فۆرت برووکیان بەجێهێشت. سێمینۆڵەکان بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ شوێن ڕێپێوانی سەربازەکان کەوتن و بۆسەیان بۆ دانان و لە ٢٨ی کانوونی دووەمدا بە خۆیان و فەرماندەییەکەیانەوە لەناویانبردن و تەنها سێ سەرباز ڕزگاریان بوو کە یەکێکیان ڕۆژی دواتر لەلایەن سێمینۆڵێکەوە گیرا و کوژرا. دوو ڕزگاربووەکەی تر، ڕانسۆم کلارک و جۆزێف سپراگ گەڕانەوە بۆ فۆرت برووک. دواتر کلارکیش بە کاریگەریی برینەکانی مرد و تاکە باس و گێڕانەوەی شەڕەکەی لە ڕوانگەی سوپاوە پێشکەش کرد. زیانی سێمینۆڵەکانیش سێ کوژراو و پێنج بریندار بوو. لە هەمان ڕۆژی کوشتارەکەدا، ئۆسکیۆلا و شوێنکەوتووانی لە کاتی بۆسەیەکدا لە دەرەوەی فۆرت کینگ تەقەیان لە ئەجێنت وایلی تۆمپسۆن و شەش کەسی تر کرد و کوشتنیان.
لە ٢٩ی دیسەمبەردا، جەنەراڵ کلینچ بە ٧٥٠ سەربازەوە فۆرت درەینی بەجێهێشت، لەنێویاندا ٥٠٠ خۆبەخشیان بە سەرباز ناونووس کرابوون و بڕیار بوو لە یەکی کانوونی دووەمی ١٨٣٦دا کۆتایی پێبێت لای ڕووباری ویتلاکووچی. کاتێک گەیشتنە ڕووبارەکە، سەربازەکان نەیانتوانی بواری پەڕینەوە بدۆزنەوە، بۆیە کلینچ سەربازە ئاساییەکانی بە یەک بەلەم canoe بەسەر ڕووبارەکەدا برد. کاتێ کە پەڕینەوە و پشوویەکیان دا، لەم کاتەدا سێمینۆڵەکان هێرشیان کردنە سەر. هێزە سەربازییەکە نێزەکانیان ئامادەکرد و ئەنجام زیانی چوار کوژراو و ٥٩ برینداریان دا. پاشان میلیشیاکان پارێزگارییان دابینکرد بۆ کشانەوەی سەربازانی سوپاکە لەودیو ڕووبارەکەوە.
لە شەڕی دەریاچەی ئۆکیچۆبیدا، کۆڵۆنێڵ زاکاری تایلۆر یەکەم چالاکیی گەورەی هەڵمەتەکەی بینی. لە ١٩ی کانوونی دووەمدا لەگەڵ هەزار سەربازدا فۆرت گاردنەری بەجێهێشت لە سەرەوەی ڕووباری کیسیمی و بەرەو دەریاچەی ئۆکیچۆبی بەڕێکەوت. لە دوو ڕۆژی یەکەمدا ٩٠ سێمینۆڵ خۆیان ڕادەست کرد. لە ڕۆژی سێیەمدا تایلۆر وەستا بۆ دروستکردنی فۆرت باسینجەر کە لەوێ سەربازانی نەخۆش و هیتری بەجێهێشت بۆ پاسەوانیکردنی سێمینۆڵەکان کە خۆیان ڕادەست کردبوو. ڕەتڵەکەی تایلۆر لە ٢٥ی دیسەمبەردا لە کەناری باکووری دەریاچەی ئۆکیچۆبی هێزی سەرەکیی سێمینۆڵیان گرت.
سێمینۆڵەکان کە لەلایەن "تیمساح - ئەلیگاتۆر" و سام جۆنز و کاکۆچی سەرکردایەتی دەکران کە بەم دواییە لە کواکۆکی هەڵهاتبوون و لە شوێنێکدا جێگیر بوون کە بە بێشەڵان دەوردرابوو. زەوییەکە قوڕێکی ئەستوور بوو، بێشەڵان بە ئاسانی پێست دەبڕێت و دەیسوتێنێت. تایلۆر نزیکەی ٨٠٠ پیاوی هەبوو، لەکاتێکدا سێمینۆڵەکان ژمارەیان کەمتر بوو لە ٤٠٠. تایلۆر سەرەتا خۆبەخشەکانی میسووری نارد و سەربازەکانی بە شێوەیەکی چوارگۆشەیی گواستەوە بۆ ناوەندی زەوییە گۆلاوەکە. پلانەکەی ئەوە بوو کە هێرشێکی ڕاستەوخۆ بکات نەک هندییەکان گەمارۆ بدات. هەموو پیاوەکانی پیادەڕۆ بوون. هەر کە گەیشتنە مەودای تەقەکردن هندییەکان بە قورسی دەستڕێژیان لێکردن. خۆبەخشەکان شکان و فەرماندەکەیان کۆڵۆنێل جێنتری بە سەختی بریندار بوون و پاشەکشەیان کرد بۆ ئەودیوی گۆلاوەکە. شەڕی ناو دارستانەکان بۆ پێنج پەلی فەوجی پیادەی شەشەم کوشندەترین بوو، کە تێیدا هەموو ئەفسەرەکان کوژران یان بریندار بوون و تەنها یەک دانەیان لێ دەرباز بوو لەگەڵ زۆربەی ئەو ئەفسەرانەش کە لە ئەرکدا نەبوون. هەر لەم شەڕەدا ٢٦ سەرباز کوژراو و ١١٢ بریندار بوون، لە بەرانبەردا ١١ سێمینۆڵ کوژران و ١٤ بریندار بوون و هیچ کەسێکیان لێ نەگیرا، هەرچەندە تایلۆر ١٠٠ پۆنی و ٦٠٠ سەر ئاژەڵی گرت.
تا ساڵی ١٨٤٢ جەنگەکە کۆتایی هات و زۆربەی سێمینۆڵەکان فلۆریدایان بەجێهێشت و بەرەو ئۆکڵاهۆما. سوپای ئەمریکا بە فەرمی ١٤٦٦ حاڵەتی مردنی لە جەنگی دووەمی سێمینۆڵ تۆمارکرد کە زۆربەیان بەهۆی نەخۆشییەوە بوون. ژمارەی کوژراوان لە ئۆپەراسیۆنەکاندا کەمتر ڕوونە. ماهۆن ڕاپۆرتی لەسەر ٣٢٨ کوژراوی ئاسایی سوپا داوە لە کردەوە سەربازییەکاندا، لە کاتێکدا میسال ڕاپۆرتی ئەوەی داوە کە سێمینۆڵەکان ٢٦٩ ئەفسەر و سەربازیان کوشتووە. نزیکەی نیوەی ئەو کوژراوانە لە شەڕی دەید و شەڕی دەریاچەی ئۆکیچۆبی و کوشتاری هارنەی ڕوویانداوە. بە هەمان شێوە ماهۆن ٦٩ حاڵەتی مردنی بۆ هێزی دەریایی ڕاگەیاندووە، لە کاتێکدا میسال ٤١ حاڵەتی مردنی بۆ هێزی دەریایی و لەشکری مارینز ڕاگەیاندووە. ماهۆن و دەستەی دامەزراوەکانی ویلایەتی فلۆریدا هاوڕان لەسەر ئەوەی 55 ئەفسەر و جەنگاوەری خۆبەخش لەلایەن سێمینۆڵەکانەوە کوژراون، لەکاتێکدا میسال دەڵێت ژمارەکە نادیارە. ڕۆژنامەیەکی باکووری ئەمریکا ڕاپۆرتێکی داوە کە زیاتر لە ٨٠ هاوڵاتی مەدەنی لەلایەن هندییەکانەوە لە ساڵی ١٨٣٩ لە فلۆریدا کوژراون. تا کۆتایی ساڵی ١٨٤٣، ٣٨٢٤ هندی لە فلۆریدا ڕەوانەی هەرێمی هندییەکان کراون.
ڕۆژئاوای میسیسیپی (١٨٠٤ - ١٩٢٤)
• جەنگی سیتکا (١٨٠٤)
• جەنگی ئاریکارا (١٨٢٣)
• جەنگی هندیی ئۆساج (١٨٣٧)
• جەنگەکانی تەکساس و هندییەکان (١٨٣٦ - ١٨٧٧)
• جەنگەکانی کۆمانچ (١٨٣٦ - ١٨٧٧)
• گەشتی ئەنتیلۆپ هیڵس (١٨٥٨)
• هەڵمەتی کۆمانچێ (١٨٦٧ - ١٨٧٥)
• جەنگی ڕووباری سوور (١٨٧٤ - ١٨٧٥)
• جەنگی ڕاوچییەکانی بوفالۆ (١٨٧٦ - ١٨٧٧)
• جەنگی کایوس (١٨٤٧ - ١٨٥٥)
• جەنگەکانی ئەپاچێ (١٨٤٩ - ١٩٢٤)
• جەنگی جیکاریلا (١٨٤٩ - ١٨٥٥)
• جەنگەکانی چیریکاوا (١٨٦١ - ١٨٨٦)
• جەنگی تۆنتۆ (١٨٧١ - ١٨٧٥)
• جەنگی پێکۆس (١٨٧٦ - ١٨٧٧)
• جەنگی ڤیکتۆریۆ (١٨٧٩ - ١٨٨٠)
• جەنگی جیرۆنیمۆ (١٨٨١ - ١٨٨٦)
• قۆناغی جەنگەکانی ئاپاچێ دوای ١٨٨٧ (١٨٨٧ - ١٩٢٤)
• جەنگەکانی ناڤاهۆ (١٨٤٩ - ١٨٦٦)
• جەنگی یوما (١٨٥٠ - ١٨٥٣)
• جەنگەکانی یوت (١٨٥٠ - ١٩٢٣)
• جەنگ لە فۆرت یوتا (١٨٥٠)
• جەنگی واکەر (١٨٥٣ - ١٨٥٤)
• جەنگی تینتیک (١٨٥٦)
• جەنگی بلاک هۆک (١٨٦٥ - ١٨٧٢)
• جەنگی ڕووباری سپی (١٨٧٩)
• جەنگی ئوتێ (١٨٨٧)
• جەنگی بلاف (١٩١٤ - ١٩١٥)
• جەنگی پۆسێ (1923)
• جەنگەکانی سیۆکس (١٨٥٤ - ١٨٩١)
• یەکەم جەنگی سیۆکس (١٨٥٤ - ١٨٥٦)
• جەنگی داکۆتا (١٨٦٢)
• جەنگی کۆلۆرادۆ (١٨٦٤ - ١٨٦٥)
• جەنگی ڕووباری پاودەر (١٨٦٥)
• جەنگی ڕێد کلاود - هەوری سوور (١٨٦٦ - ١٨٦٨)
• لەشکرکێشیی یەڵۆستۆن (١٨٧٣)
• جەنگی گەورەی سیۆکس (١٨٧٦ - ١٨٧٧)
• کۆچی باکووری شاین (١٨٧٨ - ١٨٧٩)
• جەنگی سەمای ڕۆح یان تارمایی (١٨٩٠ - ١٨٩١)
• جەنگەکانی ڕووباری ڕۆگ (١٨٥٥ - ١٨٥٦)
• جەنگی یاکیما (١٨٥٥ - ١٨٥٨)
• جەنگی پوگێت ساوند (١٨٥٥ - ١٨٥٦)
• جەنگی کۆر دی ئالین (١٨٥٨)
• جەنگی فرەیزەر کانیۆن (١٨٥٨)
• جەنگی موهاڤێ (١٨٥٨ - ١٨٥٩)
• جەنگی پایوتێ (١٨٦٠)
• جەنگەکانی یاڤاپای (١٨٦١ - ١٨٧٥)
• جەنگی مار (١٨٦٤ - ١٨٦٩)
• جەنگی هوالاپای (١٨٦٥ - ١٨٧٠)
• یاخیبوونی ڕووباری سوور (١٨٦٩ - ١٨٧٠)
• جەنگی مۆدۆک (١٨٧٢ - ١٨٧٣)
• جەنگی نێز پێرس (١٨٧٧)
• جەنگی بانۆک (١٨٧٨)
• یاخیبوونی باکووری ڕۆژئاوا (١٨٨٥)
• جەنگی کەروێشک (١٨٨٧)
• ڕاپەڕینی بانۆک (١٨٩٥)
• ڕاپەڕینی یاکی (١٨٩٦)
• جەنگی خاڵی شەکر (١٨٩٨)
• یاخیبوونی مارە شێتەکان (١٩٠٩)
• جەنگی کێلی کریک (١٩١١)
• دوایین کۆمەڵکوژی (١٩١١)
• جەنگی بیر ڤاڵی - دۆڵی ورچ (١٩١٨)
زنجیرە ململانێکانی ڕۆژئاوای ئەمریکا لە نێوان هندییەکان و دانیشتوانی ئەمریکی و سوپای ئەمریکا بە گشتی بە جەنگەکانی هندییەکان ناسراون. زۆرێک لەم ناکۆکی و ململانێیانە لە کاتی جەنگی ناوخۆ و دوای ئەوەش ڕوویانداوە تا داخستنی سنوور لە نزیکەی ساڵی ١٨٩٠دا. بەڵام ئەو ناوچانەی ڕۆژئاوا کە پێش جەنگی ناوخۆ یەکلایی کراونەتەوە، پێش ساڵی ١٨٦٠ شەڕ و ململانێی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە، وەک تەکساس، نیو مەکسیکۆ، یوتا، ئۆریگۆن، کالیفۆرنیا و ویلایەتی واشنتۆن.١٧، ١٨
ئاماری جۆراوجۆر سەبارەت بە وێرانکارییەکانی ئەم جەنگانە لەسەر گەلانی بەشداربوو تا هاتووە پەرەی سەندووە و زیادی کرکردووە. گریگۆری میچنۆ ئەو تۆمارانەی بەکارهێناوە کە مامەڵەیان لەگەڵ ژمارەکاندا کردووە "وەک ئەنجامی ڕاستەوخۆی" جەنگەکان و گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە "لە ٢١٥٨٦ کۆی گشتی قوربانییەکان کە لەم ڕاپرسییەدا خشتەی بۆ کراوە، میلاکی سەربازی و مەدەنی ٦,٥٩٦ (٣١%)یان پێکهێناوە، لەکاتێکدا قوربانییەکانی هندییەکان کۆی گشتی نزیکەی ١٤,٩٩٠ (٦٩%) بووە)" لە ماوەی ساڵانی ١٨٥٠ – ١٨٩٠دا. بەڵام میچنۆ دەڵێت کە "نزیکەی لە هەموو حاڵەتێکدا خەمڵاندنەکانی سوپای بەکارهێناوە" و "ژمارەی قوربانییەکان لەم لێکۆڵینەوەیەدا لە بنەڕەتدا لایەنگری خەمڵاندنی سوپایە". کارەکانی نزیکەی هیچ شتێک لەبارەی "لایەنەکانی جەنگی هندی" لەخۆناگرێت و دەڵێت "فرەجار تۆمارەکانی سوپا ناتەواون".19
بە گوتەی میچنۆ، ململانێ لەگەڵ هندییەکان زیاتر لە ویلایەتەکانی هاوسنووری مەکسیک ڕوویداوە بەراورد بە ویلایەتە ناوخۆییەکان. ئەریزۆنا پلەی بەرزترینی بەدەستهێناوە لە 310 شەڕی ناسراو لە سنووری ویلایەتەکەدا لە نێوان ئەمریکییەکان و هندییەکان ئەنجامدراوە. هەروەها ویلایەتی ئەریزۆنا لە پلەی یەکەمی ئەو ویلایەتانەدایە لە مردن بە هۆی شەڕوشۆڕ و جەنگەکانەوە. بەلایەنی کەمەوە ٤٣٤٠ کەس کوژراون، کە هەردوو نیشتەجێ سپیپێستەکان (مستوطن- settlers) و هندییەکانیش دەگرێتەوە و زیاتر لە دوو هێندە زیاترە لەوەی لە ویلایەتی تەکساس ڕوویانداوە کە دووەم ویلایەتی پلە بەرزە. زۆربەی کوشتنەکان لە ویلایەتی ئەریزۆنا بە هۆی ئەپاچێکانەوە بووە. میچنۆ هەروەها دەڵێت کە لەسەدا ٥١ی شەڕەکان لە نێوان ساڵانی ١٨٥٠ بۆ ١٨٩٠ لە ویلایەتی ئەریزۆنا و تەکساس و نیو مەکسیکۆ ڕوویانداوە، هەروەها لەسەدا ٣٧ی قوربانییەکانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژئاوای ڕووباری میسیسیپی ڕوویانداوە.20
پاشخان
نیشتەجێ (مستوطن)ە ئەمریکییەکان و مامەڵەکارانی کەوڵ و فەرو لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئەمریکادا بڵاوبووبوونەوە و ڕێڕەوی سانتافێ و ئۆریگۆنیان دامەزراندبوو. پەیوەندییەکان بەگشتی ئاشتیانە بوون لە نێوان دانیشتوانی ئەمریکی و هندییەکان. بنتەکانی قەڵای بێنت لەسەر ڕێڕەوی سانتافێ پەیوەندیی دۆستانەیان لەگەڵ شاین و ئاراپاهۆ هەبوو و ئاشتی لەسەر ڕێڕەوی ئۆریگۆن بە پەیماننامەی فۆرت لارامی دامەزرا کە لە ساڵی ١٨٥١ لە نێوان ئەمریکا و هندییەکانی پێدەشتەکان و هندییەکانی باکووری چیاکانی ڕۆکی واژۆ کرا. پەیماننامەکە ڕێگەی بە تێپەڕاندنی دانیشتوان و دروستکردنی ڕێگا و جێگیرکردنی سەربازەکان بەدرێژایی ڕێڕەوی ئۆریگۆن دا.
هەڵپە و پەلەقاژەی زێڕی لووتکەی پایک لە ساڵی ١٨٥٩ دانیشتووانێکی (مستوطن) بەرچاوی سپیپێستەکانی هێنایە ناو زنجیرەکانی پێشەوەی چیاکانی ڕۆکییەوە، کە پشتگیرییان لێکرا لەلایەن هێڵی ژیانی بازرگانییەوە کە ناوەڕاستی دەشتە گەورەکانی بەزاند. پێشکەوتنی نیشتەجێبوون دوای پەسەندکردنی یاسای هۆمستید لە ساڵی ١٨٦٢ و گەشەسەندنی هێڵی ئاسنی کیشوەربڕی دوای جەنگی ناوخۆ دۆخەکەی زیاتر ناسەقامگیر کرد، دانیشتوانی سپیپێستی خستە سەر کێبڕکێی ڕاستەوخۆ بۆ زەوی و سەرچاوەکانی پێدەشتە گەورەکان و ڕۆژئاوای شاخەکانی ڕۆکی.21،22 هۆکارەکانی تریش بریتی بوون لە دۆزینەوەی زێڕ لە هەرێمی مۆنتانای ئەمریکا لە کاتی پەلەقاژەی زێڕی مۆنتانای ساڵانی ١٨٦٢ - ١٨٦٣ و کردنەوەی ڕێڕەوی بۆزمان کە سەری کێشایەوە بۆ جەنگی ڕێد کڵاود (هەوری سوور) و دواتر دۆزینەوەی زێڕ لە ناوچەی بلاک هیڵز (گردە ڕەشەکان) کە لە ئەنجامدا هەڵپەی زێڕی ساڵانی ١٨٧٥ - ١٨٧٨ و جەنگی گەورەی سیۆکسی لێکەوتەوە لە ساڵانی ١٨٧٦ - ١٨٧٧دا.٢٣
کرێکارانی کانەکان و بەخێوکەرانی مانگا و ڕەشەوڵاخ و نیشتەجێ سپیپێستەکان زیاتر پەلیان بۆ دەشتایی کوتا و بڵاوبوونەوە و ئەمەش بووە هۆی پەرەسەندنی ململانێ لەگەڵ دانیشتوانە هندییەکانی ڕۆژئاوا. زۆرێک لە هۆزەکان لێرە و لەوێ شەڕی نیشتەجێ سپیپێستە ئەمریکییەکانیان دەکرد، هەر لە یوتەکانی حەوزی گەورەوە تا هۆزی نێز پێرسی ئایداهۆ. بەڵام سیۆکسەکانی پێدەشتەکانی باکوور و ئەپاچیەکانی باشووری ڕۆژئاوا سەختترین شەڕی دوژمنکانەیان بەرپاکرد، بە سەرکردایەتی سەرکردە جەنگاوەر و لێبڕاوەکانی وەک ڕێد کڵاود و کرەیزی هۆرس (هەورە سوور و ئەسپە شێت یان تۆڕ). سیۆکسەکانیش تا ڕادەیەک تازە هاتبوون بۆ ناوچە دەشتاییەکان، چونکە پێشتر جووتیاری نیشتەجێ بوون لە هەرێمی دەریاچە مەزنەکان. دواتر ئەوان بەرەو ڕۆژئاوا ڕۆیشتن و هۆزەکانی تری هندییەکانیان لە شوێنی خۆیان ئاوارە کرد و بوونە جەنگاوەری ترسناک. ئەپاچییەکان بە هەڵکوتانە سەر هۆزەکانی تر ئابووریی خۆیان سەروبەر گرت و شەڕی تۆڵەسەندنەوەیان بەرانبەر بە کوژرانی هەر خزمێکیان.
لە ماوەی جەنگی ناوخۆی ئەمریکادا یەکەکانی سوپا بۆ شەڕکردن لە ڕۆژهەڵات کشابوونەوە و جێگەیان بە هێزی پیادە و سوارە خۆبەخشەکان پڕکرابووەوە کە لەلایەن ویلایەتەکانی کالیفۆرنیا و ئۆریگۆن و حکوومەتەکانی هەرێمەکانی ڕۆژئاواوە پێکەوەنرابوون، یان لەلایەن میلیشیا ناوخۆییەکانەوە. ئەم یەکانە جەنگیان لەگەڵ هندییەکان دەکرد و پەیوەندییەکی کراوەیان لەگەڵ ڕۆژهەڵاتدا هێشتبووەوە و ڕۆژئاوایان بۆ یەکێتی گرت و هەوڵی کۆنفیدڕاڵییان بۆ گرتنی هەرێمی نیو مەکسیکۆ شکست پێهێنا. لە دوای ساڵی ١٨٦٥، سیاسەتی نیشتمانی وای دەخواست کە هەموو هندییەکان یان وەک هاووڵاتییەک خۆیان لە دانیشتوانی ئەمریکادا تێکەڵ و ئاسیمیلە بکەن، یان بە ئاشتیانە مۆڵگەکانی خۆیاندا (محمیات، reservations) بژین. هەڵکوتانەسەر و شەڕوشۆڕ لە نێوان هۆزەکاندا ڕێگەی پێنەدەدرا و تاقم و باندە چەکدارە هندییەکان لە دەرەوەی مۆڵگەکان بەرپرسیارێتیی سوپا بوو بۆ ڕاپێچکردن و گێڕانەوەیان.
تەکساس
سەدەی ١٨ و سەرەتای سەدەی ١٩ لە ویلایەتی تەکساس بە کێبڕکێ و جەنگی نێوان کۆمانچەکان لە باکوور و ڕۆژئاوای ویلایەتەکە و نیشتەجێ ئیسپانییەکان لە باشوور و ڕۆژهەڵات تایبەتمەند بوو. لە جەنگی گوندە جمکەکانی ساڵی ١٧٥٩دا، کۆمانچەکان و ویچیتا هاوپەیمانەکانیان سوپای ئیسپانی و ئەپاچێیان بەزاند کە زیاتر لە ٥٠٠ سەرباز و جەنگاوەری تێدابوو، هەروەها فراوانخوازیی ئیسپانییەکانیان لە ویلایەتی تەکساس ڕاگرت. هێرش و پەلاماری سەر کۆڵۆنی و نیشتەجێکانی ئیسپانییەکان و لیپان ئەپاچێی هاوپەیمانەکانیان لە تەکساس و دۆخی بەرگریی ئیسپانی خاسییەت و تایبەتمەندیی ٧٠ ساڵی دوای ئەو ماوەیە بوو. لە ساڵانی ١٨٣٠دا ژمارەیەکی گەورەی ئەمریکییەکان دەستیان کرد بە نیشتەجێبوون لە تەکساس و دەستدرێژییان دەکردە سەر کۆمانچێریا، کە پرۆتۆ ئیمپراتۆرییەتی کۆمانچەکان بوو.24،٢٥ زنجیرەیەک جەنگ لە نێوان ئەمریکییەکان و کۆمانچەکان و هاوپەیمانەکانیان لە کیۆوا و کیۆوا - ئەپاچێ تا ساڵانی ١٨٧٠کان بەردەوام بوو.
یەکەم شەڕی دیار و بەرجاو لە نێوان دانیشتوانی سپیپێستی ئەمریکی و کۆمانچ کۆمەڵکوژیی فۆرت پارکەر بوو لە ساڵی ١٨٣٦، کە تێیدا لایەنێکی شەڕکەری کۆمانچ، کیۆوا، ویچیتا و دێلاوێر هێرشیان کردە سەر بنکەی پێشەوەی تەکساس لە فۆرت پارکەر. ژمارەیەکی کەم لە نیشتەجێ سپیپێستەکان لە کاتی هەڵمەتەکەدا کوژران و ڕفاندنی سینتیا ئان پارکەر و دوو منداڵی دیکەش توڕەیییەکی بەرفراوانی خەڵکی تەکساسی لێکەوتەوە.
کۆماری تەکساس لە ساڵی ١٨٣٦ سەربەخۆیی لە مەکسیک بەدەستهێنا و حکوومەتی تەکساس لە سەردەمی سەرۆک سام هیوستن سیاسەتی پەیوەندیی لەگەڵ کۆمانچ و کیۆواکان پەیڕەو دەکرد. هیوستن لەگەڵ چیرۆکیەکاندا ژیاوە، بەڵام چیرۆکییەکان لەگەڵ هێزەکانی مەکسیکدا یەکگرتوو بوون بۆ شەڕکردن لەدژی تەکساس. هیوستن بەبێ ئەوەی پەنا بۆ چەک ببات، ململانێکانی چارەسەر کرد و باوەڕی بەوە نەبوو کە چیرۆکییەکان چەک لە دژی حکوومەتەکەی هەڵبگرن.26 ئیدارەی میرابیۆ بی. لامار پەیڕەوی لە ئیدارەی هیوستن کرد و سیاسەتێکی زۆر جیاوازی بەرانبەر بە هندییەکان گرتەبەر. لامار چیرۆکییەکانی بەرەو ڕۆژئاوا دوورخستەوە و دواتر هەوڵیدا کۆمانچ و کیۆواکانیش ڕابگوێزێت. ئەمەش بووە هۆی زنجیرەیەک جەنگ، لەنێویاندا جەنگی ماڵی ئەنجومەن، کە تێیدا میلیشیاکانی تەکساس ٣٣ سەرۆکی کۆمانچیان لە کۆبوونەوەیەکی ئاشتیدا کوشت. کۆمانچەکان بە هێرشە گەورەکەی ساڵی ١٨٤٠ تۆڵەیان کردەوە و پاش ماوەیەک شەڕی پڵەم کریکی بەدوای خۆیدا هێنا.
ئیدارەی لامار بە سیاسەتی شکستخواردوو و گرانبەهای هندییەکان ناسرابوو؛ تێچووی جەنگ لەگەڵ هندییەکان لە داهاتی ساڵانەی حکومەت زیاتر بوو لە ماوەی چوار ساڵەیدا. دواتر ئیدارەی دووەمی هیوستن هاتە ئاراوە، کە سیاسەتی پێشووی دیپلۆماسی دەستپێکردەوە. تەکساس پەیماننامەی لەگەڵ هەموو هۆزەکاندا واژۆ کرد، لەنێویاندا کۆمانچەکان. لە ساڵانی ١٨٤٠ و ١٨٥٠دا، کۆمانچەکان و هاوپەیمانەکانیان زۆربەی هێرشەکانیان گواستەوە بۆ مەکسیکێکی لاواز و تازە سەربەخۆ. سوپای کۆمانچ کە ژمارەیان سەدان بوو، هەڵیانکوتایە سەر قووڵایی مەکسیک بۆ ئەسپ و دیلەکان و تەکساسیان وەک پەناگەیەکی سەلامەت لە تۆڵەسەندنەوەی مەکسیک بەکارهێنا.
تەکساس لە ساڵی ١٨٤٥دا پەیوەندیی بە یەکێتیی (ئەمریکا)وە کرد و حکوومەتی فیدراڵی و تەکساس دەستیان خستە ململانێی نێوان هندییەکانی دەشتاییەکان و دانیشتووانی سپیپێستەوە. ناکۆکی و ململانێکان بە تایبەتی لە سنووری تەکساس لە ساڵی ١٨٥٦ تا ١٨٥٨ توند و خوێناوی بوون، چونکە دانیشتووانی سپیپێست بەردەوام بوون لە فراوانکردنی نیشتەجێکانیان لە کۆمانچێریادا. یەکەم هێرشی تەکساس بۆ ناوجەرگەی کۆمانچێریا لە ساڵی ١٨٥٨دا بوو، کە بە هەڵمەتی گردەکانی ئەنتیلۆپ بەناوبانگە و شەڕی لیتڵ ڕۆب کریکی تێدا کرا.
شەڕوشۆڕی نێوان دانیشتووانی سپیپێست و هندییەکان لە ساڵی ١٨٦٠دا بەردەوام بوو و میلیشیاکانی تەکساس لە جەنگی ڕووباری پیسدا کەمپێکی هندییان وێران کرد. دوابەدوای شەڕەکە، خەڵکی تەکساس سینتیا ئان پارکەریان گرتەوە، ئەو کچە بچووکەی کە لە ساڵی ١٨٣٦دا لەلایەن کۆمانچەکانەوە دەسگیر کرا و گەڕێنرایەوە بۆ ناو خێزانەکەی.
باکووری ڕۆژئاوای زەریای پاسیفیک
لە 1- 4ی ئۆکتۆبەری 1804، ئەمریکای ڕووسی (کە ئێستا ویلایەتی ئەلاسکایە) ڕاپەڕینێکی خێڵی تلینگیت کیکسادی سەرکوت کرد لە کاتی شەڕی سیتکادا.27
لە دوای پەیمانی ئۆریگۆن لە ساڵی ١٨٤٦دا و دروستکردنی هەردوو هەرێمی ئۆریگۆن و واشنتۆن ژمارەیەک جەنگ ڕوویان دا. هۆکاری ئەم شەڕ و ململانێیانە کۆچێکی لەناکاو بوو بۆ ناوچەکە و زنجیرەیەک هەڵپە و پەلەقاژەی زێڕ بوو لە سەرانسەری باکووری ڕۆژئاوای زەریای پاسیفیکدا. کوشتاری ویتمان لە ساڵی ١٨٤٧دا جەنگی کایوسی لێکەوتەوە، کە بووە هۆی بەرپابوونی جەنگ لە زنجیرە چیای کاسکەیدەوە تا چیای ڕۆکی. کایوسەکان لە ساڵی ١٨٥٥دا شکستیان هێنا، بەڵام ململانێکان فراوانتر بووبوو و بەردەوام بوو لە جەنگی یاکیما (١٨٥٥ - ١٨٥٨). ئیسحاق ستیڤنز، حاکمی هەرێمی واشنتۆن هەوڵیدا هۆزە هندییەکان ناچار بکات پەیماننامەی دەستبەسەرداگرتنی زەوی و دامەزراندنی مۆڵگەکان واژۆ بکەن. هۆزی یاکاما یەکێک لەو پەیماننامانەی واژۆ کرد کە لە کاتی ئەنجومەنی واڵا واڵا لە ساڵی ١٨٥٥دا دانوستانیان لەسەر کرا بۆ دامەزراندنی مۆڵگەی هندییەکانی یاکاما، بەڵام هەوڵەکانی ستیڤنز بە شێوەیەکی سەرەکی خزمەتیان بە چڕکردنەوەی دوژمنایەتییەکان کرد. دۆزینەوەی زێڕ لە نزیک فۆرت کۆڵڤیل بووە هۆی ئەوەی زۆرێک لە کرێکارانی کانەکان لە ڕێگەی ڕاڕەوی ناچێسەوە بپەڕنەوە ناو خاکی یاکاما و ململانێکان بە خێرایی پەرەیان سەند و بوو بە توندوتیژی. چەند ساڵێکی خایاند تا سوپای ئەمریکا هندییەکانی یاکاما شکست پێبهێنێت و لەو ماوەیەدا جەنگ بۆ ناوچەی پوگێت ساوند لە ڕۆژئاوای کاسکەید تەشەنەی کرد. جەنگی پوگێت ساوند لە ساڵانی ١٨٥٥ - ١٨٥٦دا بەشێکی بەهۆی جەنگی یاکاما و بەشێکی لە ڕیگەی ترساندنەوە بۆ ناچارکردنی هۆزەکان بۆ واژۆکردنی پەیماننامەی دەستبەسەرداگرتنی زەوی دەستیپێکرد. پەیماننامەی مێدیسین کریک لە ساڵی ١٨٥٥دا مۆڵگەیەکی بچووکی ناواقیعی لەسەر زەوییەکی ڕووتەن دەستنیشانکرد بۆ هۆزەکانی نیسکواڵی و پویالوپ دامەزراند. توندوتیژی لە دۆڵی ڕووباری سپی سەریهەڵدا، بەدرێژایی ڕێگای ڕاڕەوی ناچێس و زەوییەکانی نیسکواڵی و یاکاما بەیەکەوە گرێدا. بەزۆری جەنگی پوگێت ساوند باس دەکرێت وەک پەیوەستبوونێک بە جەنگی سیاتڵ (١٨٥٦) و لەسێدارەدانی سەرۆکی نیسکواڵی لێسکی کە کەسایەتییەکی بنەڕەتیی جەنگەکە بوو.28
لە ساڵی ١٨٥٨ جەنگەکە لە بەری ڕۆژهەڵاتی کاسکەید تەشەنەی کرد. ئەم قۆناغی دووەمەی جەنگی یاکاما بە جەنگی کۆر دی ئالین ناسراوە. هۆزەکانی یاکاما، پالۆس، سپۆکەین و کۆر دی ئالین لە جەنگی فۆر لەیکسدا (چوار دەریاچە) لە کۆتایی ساڵی ١٨٥٨دا شکستیان هێنا.28
لە باشووری ڕۆژئاوای ئۆریگۆن، گرژی و پێکدادان لە نێوان دانیشتوانی سپیپێستی ئەمریکی و گەلانی ڕەسەنی ڕووباری ڕۆگ پەرەیان سەند بۆ جەنگەکانی ڕووباری ڕۆگ لە ساڵانی ١٨٥٥ - ١٨٥٦. پەلەقاژەی زێڕی کالیفۆرنیا یارمەتیی زیادبوونی زۆری ژمارەی ئەو کەسانەی دا کە بە دۆڵی ڕووباری ڕۆگدا بەرەو باشوور بڕۆن. دۆزینەوەی زێڕ بەردەوام بوو لە بەرپاکردنی ململانێی توندوتیژ لە نێوان بەدوای زێڕدا گەڕاوەکان و هندییەکاندا. لە ساڵی ١٨٥٨ەوە، پەلەقاژەی زێڕی فرەیزەر کانیۆن لە بریتیش کۆڵۆمبیا ژمارەیەکی زۆر لە کان لێدەرەکانی miners کۆکردەوە، کە زۆربەیان لە واشنتۆن و ئۆریگۆن و کالیفۆرنیاوە هاتبوون و ئەمەش بە جەنگی کانیۆنی فرەیزەر گەیشتە لووتکە. ئەم ململانێیە لە کۆڵۆنیی کۆڵۆمبیای بەریتانی ڕوویدا، بەڵام میلیشیاکانی بەشداربوو زۆربەیان لە ئەمریکییەکان پێکهاتبوون.
پاش ماوەیەکی کەم لە جەنگی فرەیزەر کانیۆن گەلانی ڕەسەنی کەنارەکانی باکووری ڕۆژئاوای زەریای پاسیفیک، لەوانەش ئەو ناوچانەی کە ئێستا بەشێکن لە ئەمریکا و کەنەدا، لە واشنتۆنەوە تا ئالاسکا، تووشی لەدەستدانی گەورەی دانیشتوان و وێرانکاری کولتووری و لەدەستدانی سەروەری بوون بەهۆی پەتای ئاوڵەی ساڵی ١٨٦٢وە لە باکووری ڕۆژئاوا.29 جەنگی چیلکۆتین لە ساڵی ١٨٦٤دا لە ئاخروئۆخری پەتاکەدا ڕوویدا کاتێک ڕێگایەک لە کێڵگە زێڕینەکانەوە بۆ کەناراوەکان بە هەرێمی تسیلکۆتین (چیلکۆتین) بەبێ مۆڵەت دروست کرا. لەو کاتەدا و تا ئەمڕۆش، نەتەوە یەکەمەکانی وەک تسیلکۆتین دەڵێن کەوا حکوومەتی کۆڵۆنیاڵی بە ئەنقەست ئاوڵەی بڵاوکردەوە بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە سەروەری و مافی خەڵکە ڕەسەنەکە لە کۆڵۆمبیاى بەریتانی.30،٣١ کرێکارانی پرۆژەی دروستکردنی ڕێگاوبانەکان هەڕەشەی تووشکردنی ئاوڵەیان لە خێڵی تسیلکۆتین کردووە. جەنگەکە بە هەڵواسینی شەش سەرۆکی تسیلکۆتین کۆتایی هات. ساڵی ٢٠١٤، سەرۆکوەزیرانی کۆڵۆمبیای بەریتانی، کریستی کڵارک بە فەرمی سەرۆکە لەسێدارەدراوەکانی بێتاوان دەرکرد و داوای لێبوردنیشی کرد بۆ ئەم کردەوانە و دان بەوەدانا کە "ئاماژەیەک هەیە کەوا بە ئەنقەست ئاوڵە بڵاوکراوەتەوە."32 دۆزینەوەی زێڕ لە ئایداهۆ و ئۆریگۆن لە ساڵانی ١٨٦٠کاندا بووە بەهۆی ناکۆکی و ململانێ هاوشێوەکان کە بە کۆمەڵکوژیی بیر ڕیڤەری (ڕووباری ورچ) ساڵی ١٨٦٣ و جەنگی سنەیک (مار) لە ساڵی ١٨٦٤ تا ١٨٦٨.
لە کۆتاییەکانی ساڵانی ١٨٧٠دا زنجیرەیەک ململانێی چەکداریی تر لە ئۆریگۆن و ئایداهۆ ڕوویدا و لە ڕۆژهەڵاتەوە بڵاوبووەوە بۆ ویلایەتی وایۆمینگ و مۆنتانا. جەنگی نێز پێرسی ساڵی ١٨٧٧ بە تایبەتی بە سەرۆک جۆزێف و پاشەکشەی چوار مانگ و ١٢٠٠ میل ناسراوە کە باندێکی نزیکەی ٨٠٠ کەسی نێز پێرسی تێدابوو، بە ژن و منداڵەوە. جەنگی نێز پێرس بەهۆی لێشاوی زۆری دانیشتووانی سپیپێست و بەدەستەوەدانی زەوییە هندییەکان و پەلەقاژەی زێڕ بوو - ئەمجارەیان لە ئایداهۆ. جەنگی نێز پێرس دوو هەزار سەربازی ئەمریکی لە یەکە سەربازییە جیاوازەکان، هەروەها هاوکارە هندییەکانیان بەشداریی تێداکرد. بەپێی وتەی ئەلڤین جۆزێفی، ئەوان "هەژدە جەنگیان کردووە، لەنێویاندا چوار جەنگی گەورە و لانیکەم چوار جەنگی توند و کێبڕکێیان لەسەر کراوە". سەرۆک جۆزێف و نێز پێرس زۆر جێی سەرسامی بوون بەهۆی ئەدا و توانای شەڕکردنیانەوە.33
جەنگی بانۆک ساڵی دواتر بە هۆکاری هاوشێوە سەریهەڵدا. جەنگی هندییەکانی شیپئیتەر لە ساڵی ١٨٧٩ دوا شەڕ و ململانێ بوو لە ناوچەکەدا.
باشووری ڕۆژئاوا
بابەتە سەرەکییەکان: جەنگی یوما، جەنگی مۆهاڤێ، جەنگی بلاک هۆک (١٨٦٥ - ١٨٧٢)، جەنگەکانی ئەپاچێ - مەکسیک، ڕێکردنی دوورودرێژی ناڤاهۆ و جەنگەکانی یاڤاپای.
جەنگی جۆراوجۆری نێوان ئیسپانییەکان و ئەمریکییە ڕەسەنەکان، بە شێوەیەکی سەرەکی کۆمانچەکان و ئەپاچێ، لە سەدەی ١٧ تا ١٩ لە باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا ڕوویدا. حوکمڕانە ئیسپانییەکان لەم ماوەیەدا پەیمانی ئاشتییان لەگەڵ هەندێک هۆزدا کرد. چەندین ڕووداو لە سەردەمی کۆڵۆنیالیزمدا دیارن: لە لایەکەوە ئیدارەی تۆماس ڤێلێز کاچوپین، تاکە حوکمڕانی کۆڵۆنیاڵیی نیو مەکسیکۆ کە توانی ئاشتی لەگەڵ کۆمانچەکاندا بهێنێتەدی دوای ئەوەی لە جەنگی گۆمی سان دیێگۆدا ڕووبەڕوویان بووەوە و زانی چۆن پەیوەندییان پێوە بکات بەبێ ئەوەی بەدحاڵیبوون دروست بکات کە ببێتە هۆی ناکۆکی لەگەڵیان. هەروەها تیشک خرایە سەر یاخیبوونی پویبلۆ لە ساڵی ١٦٨٠دا، کە بووە هۆی دابەشبوونی هەرێمە ئیسپانییەکە بەسەر دوو ناوچەدا: یەکێکیان بە سەرۆکایەتیی حاکمە ئیسپانییەکە و ئەوی دیکەیان لەلایەن سەرۆکی پویبلۆکانەوە. لەم قۆناغەدا چەندین ململانێی سەربازی لە نێوان ئیسپانییەکان و پویبلۆکاندا ڕوویاندا تا دیێگۆ دی ڤارگاس لە ساڵی ١٦٩١دا پەیمانی ئاشتی لەگەڵیاندا مۆرکرد، ئەمەش وایکرد جارێکی تر ببنە ژێردەستی حاکمی ئیسپانییەوە. ململانێکانی نێوان ئەوروپییەکان و گەلانی ڕەسەن بەردەوام بوو دوای بەدەستهێنانی ئاڵتا کالیفۆرنیا و سانتافێ دی نویڤۆ مەکسیک لە کۆتایی جەنگی مەکسیک - ئەمریکی لە ساڵی ١٨٤٨دا و کڕینی ناوچەی گادسدن لە ساڵی ١٨٥٣دا. ئەمانە لە ساڵی ١٨٤٦ەوە تا لانیکەم ساڵی ١٨٩٥ درێژەیان کێشا. یەکەم ململانێکان لە هەرێمی نیو مەکسیکۆ بوو، دواتر لە کالیفۆرنیا و هەرێمی یوتا لە ماوەی هەڵپەی زێڕی کالیفۆرنیا و دوای ئەوەش.
هۆزە هندییەکان لە باشووری ڕۆژئاوا پێش ئەوەی ئەمریکا کۆنترۆڵی ناوچەکە بکات، بۆ چەندین سەدە سەرقاڵی بازنەی بازرگانی و شەڕکردن بوون لەگەڵ یەکتر و لەگەڵ دانیشتووانی سپیپێست. ئەم شەڕ و ململانێیانە لەگەڵ ئەمریکا هەموو هۆزێکی غەیرە پویبلۆی ناوچەکەیان لەخۆگرتبوو و زۆرجار درێژەپێدەری شەڕ و ململانێکانی مەکسیک - ئیسپانیا بوون. ڕەنگە جەنگەکانی ناڤاهۆ و ئەپاچێ ناسراوترینیان بن. دوایین لەشکرکێشیی گەورەی سەربازی دژی هندییەکان لە باشووری ڕۆژئاوا 5000 سەرباز لە مەیدانی جەنگدا بەشدار بوون و ئەنجام چریکاهوا ئەپاچێ جیرۆنیمۆ و باندەکەی کە لە 24 جەنگاوەر و ژن و منداڵ پێکهاتبوون لە ساڵی 1886دا خۆیان ڕادەستکرد.
کالیفۆرنیا
بابەتی سەرەکی: جینۆسایدی کالیفۆرنیا، جەنگەکانی هندییەکانی کالیفۆرنیا، لەشکرکێشیی گیلا، جەنگی ماریپۆسا، جەنگی کڵامات و ڕووباری سەلمۆن، لەشکرکێشیی ڕووباری پیت و جەنگی مێندۆسینۆ.
سوپای ئەمریکا سەربازگەیەکی بچووکی لە ڕۆژئاوای چیاکانی ڕۆکییەوە هێشتبووەوە، بەڵام لە ساڵی ١٨٤٩ەوە هەڵپە و پەلەقاژەی زێڕی کالیفۆرنیا دەستی پێکرد و لێشاوێکی زۆری کان لێدەر و نیشتەجیی سپیپێستی هێنایە ناوچەکە. دەرئەنجام ئەوە بوو کە زۆربەی ململانێ سەرەتاییەکان لەگەڵ هندییەکانی کالیفۆرنیا و لایەنە ناوخۆییەکانی کان لێدەرەکان یان نیشتەجێ سپیپێستەکانی تێوەگلا. لە کاتی جەنگی ناوخۆی ئەمریکادا، خۆبەخشانی کالیفۆرنیا جێگەی سەربازانی فیدراڵییان گرتەوە و لە جەنگی بەردەوامی باڵد هیڵز و جەنگی هندییەکانی دۆڵی ئۆوێنز سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و لە باکووری کالیفۆرنیا بەشدارییان لە چالاکییە بچووکەکاندا کرد. هەروەها سەربازگە یان پاسگا خۆبەخشەکانی کالیفۆرنیا و ئۆریگۆن لە نیڤادا، ئۆریگۆن، ئایداهۆ، یوتا، نیو مەکسیکۆ و هەرێمەکانی ئەریزۆنا لەگەڵ هندییەکانی ئەپاچێ، شاین، گۆشوت، ناڤاهۆ، پایوت، شۆشۆن، سیۆکس و یوت لە ساڵی ١٨٦٢ تا ١٨٦٦ تووشی شەڕ و ململانێ بوون. دوابەدوای جەنگی ناوخۆ، بەزۆری کالیفۆرنیا ئارامکرایەوە، بەڵام سەربازە فیدراڵییەکان جێگەی خۆبەخشەکانیان گرتەوە و دیسانەوە کەوتنە شەڕکردن لە دژی هندییەکان لە ناوچە دوورەدەستەکانی بیابانی مۆخاڤێ و لە باکووری ڕۆژهەڵات لە کاتی جەنگی سنەیک (١٨٦٤ - ١٨٦٨) و جەنگی مۆدۆک (١٨٧٢ - 1873)دا.
حەوزی گەورە
بابەتە سەرەکیییەکان: جەنگی یوت، جەنگی وۆکەر، جەنگی پایوت، جەنگی گۆشوت، جەنگی بلاک هۆک (یوتا)، جەنگی بانۆک، جەنگی ڕووباری سپی، جەنگی پینهۆک دراو.
هۆزە ڕەسەنەکانی حەوزی گەورە زۆربەیان شۆشۆن بوون و زۆر کاریگەرییان لەسەر بوو بەهۆی ڕێڕەوی ئۆریگۆن و کالیفۆرنیا و لەلایەن پێشەنگەکانی مۆرمونەکانەوە بۆ یوتا. شۆشۆنەکان پەیوەندیی دۆستانەیان لەگەڵ بازرگانان و مامەڵەچییانی کەوڵ و فەروی ئەمریکی و بەریتانییەکاندا هەبوو. سەرەتا ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ لویس و کلارک دەستیی پێکرد.
شێوازی ژیانی نەریتیی هندییەکان تێکچوو و کەوتنە هەڵکوتانەسەری کاروانی کۆچبەران بە درێژایی ڕێڕەوەکان و هەڵوێستیان دوژمنکارانە بوو لەئاست دانیشتوانی سپیپێستی مۆرمونەکاندا. لە کاتی جەنگی ناوخۆی ئەمریکادا، خۆبەخشانی کالیفۆرنیا کە لە یوتا جێگیر بوون و مامەڵەکردنیان لەگەڵ خەڵکە ڕەسەنەکە لە ئەنجامدا بە شەڕ و کوشتاری بیر ڕیڤەر (ڕووباری ورچ) شکایەوە.34 دوابەدوای کۆمەڵکوژییەکە، هۆزە جیاوازەکانی شۆشۆن زنجیرەیەک پەیماننامەیان واژۆ کرد کە بەڵێنی ئاشتییان بە یارمەتییەکی کەمی ساڵانە مۆڵگە (محمیة) گۆڕییەوە. یەکێک لەوانە پەیماننامەی بۆکس ئێڵدەر بوو کە داواکاریی زەوییەک بوو لەلایەن شۆشۆنی باکووری ڕۆژئاواوە. دادگای باڵا ئەم داواکارییەی لە بڕیارێکی ساڵی ١٩٤٥دا بە ناپابەند ڕاگەیاند،٣٥،٣٦ بەڵام کۆمیسیۆنی داواکارییەکانی هندییەکان لە ساڵی ١٩٦٨دا وەک پابەندکەر ناساند و دواتر نەوەکانی گرووپە ڕەسەنەکان بەکۆمەڵ قەرەبوو کرانەوە بە ڕێژەی کەمتر لە ٥٠ دۆلار بۆ هەر ئەیکەرێک، پاش ئەوەی کرێی یاسایی لێدەردەکرێت.37
زۆربەی گرووپە ناوخۆییەکان بەهۆی جەنگەوە لەناوچوون و ڕووبەڕووی لەدەستدانی بەردەوامی زەوی ڕاوکردن و ماسیگرتن بوونەتەوە کە بەهۆی زیادبوونی بەردەوامی دانیشتووانەوە بووە. هەندێکیان ڕوویان لە مۆڵگەی هندییەکانی فۆرت هۆڵ کرد کاتێک لە ساڵی ١٨٦٨ دروستکرا. هەندێک لە شۆشۆنەکان کۆمەڵگەی واشاکیی تایبەت بە مۆرمۆنەکان لە یوتا نیشتەجێ بوون.38 هەروەها لە ساڵی ١٨٦٤ەوە خۆبەخشانی کالیفۆرنیا و ئۆریگۆن بەشدارییان لە هەڵمەتە سەرەتاییەکانی جەنگی مارەکاندا کرد لە ناوچەکانی حەوزی گەورەی کالیفۆرنیا، نیڤادا، ئۆریگۆن و ئایداهۆ. لە ساڵی ١٨٦٦ەوە سوپای ئەمریکا جێگەی خۆبەخشەکانی گرتەوە لەو جەنگەدا کە جەنەراڵ جۆرج کرووک لە ساڵی ١٨٦٨ دوای هەڵمەتێکی درێژخایەن کۆتایی پێهێنا.39
دەشتاییە گەورەکان
بابەتە سەرەکییەکان: پەیماننامەی فۆرت لارامی (١٨٥١)، لەشکرکێشیی ڕووباری پاودەر (١٨٦٥)، جەنگی ڕێد کڵاود، جەنگی گەورەی سیۆکس لە ساڵی ١٨٧٦ - ١٨٧٧ و شەڕی بیگهۆرنی بچووک.
سەرەتا پەیوەندییەکانی نێوان بەشداربووانی هەڵپەی زێڕ لە لووتکەی پایک و هۆزە ڕەسەنەکانی ئەمریکی لە فرۆنت ڕێنج و دۆڵی پلات دۆستانە بوو.40،٤١ لێرە هەوڵێک درا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە دانوستاندن لەسەر پەیماننامەی فۆرت وایز، کە مۆڵگەیەکی لەسەر دروستکرابوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆلۆرادۆ، بەڵام لەلایەن هەموو جەنگاوەرە سەرگەردانەکانەوە و بەتایبەتی سەربازانی سەگەکان، لەسەری ڕێکنەکەوتن. لە سەرەتای ساڵانی ١٨٦٠دا گرژییەکان زیادیان کرد و لە جەنگی کۆلۆرادۆ و کوشتاری ساند کریک گەیشتنە لووتکە، کە خۆبەخشانی کۆلۆرادۆ پەلاماری گوندێکی ئاشتیانەی گەلی شاینیان دا و ژن و منداڵانیان کوشت و ئەمەش زەمینەی بۆ ململانێ و دژمنایەتیی زیاتر ڕەخساند.٤٢
پەیوەندیی پێکەوەژیانی نێوان دانیشتووانی سپیپێست و هندییەکانی دەشتەکانی کۆلۆرادۆ و کەنساس لەلایەن هۆزەکانەوە پارێزراو بوو، بەڵام هەست لەنێو دانیشتوانی کۆلۆرادۆدا بەو ئاقارەدا گەشەی کرد بۆ ڕاگواستنی هندییەکان. توندیی هێرشەکان بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە کاتی جەنگی داکۆتای ساڵی ١٨٦٢دا هاوکاریی گەڵاڵەبوونی ئەم هەستانەیان کرد، هەروەها ئەو چەند ڕووداوە بچووکانەی کە لە دۆڵی پلات و لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی دێنڤەر ڕوویان دا. سەربازە ئاساییەکانی سوپای ئەمریکا بۆ خزمەتکردن لە جەنگی ناوخۆدا کشابوونەوە و شوێنیان بە خۆبەخشانی کۆلۆرادۆ پڕکرابووەوە، کە پیاوانی دانیشتووی سنوورەکان بوون و بەزۆری لەگەڵ قڕکردنی هندییەکان بوون. ئەوان لەلایەن جۆن چیڤینگتۆن و جۆرج ل. شوپەوە فەرماندەیی دەکران، کە دواتر جۆن ئیڤانسی حاکمی هەرێمی کۆلۆرادۆ شوێنی گرتەوە. ئەوان سیاسەتێکیان گرتەبەر کە تەقەکردن بوو لە هەر هندییەکان کە ڕووبەڕووی دەبوونەوە. ئەم سیاسەتەش کە لە ماوەیەکی کورتدا جەنگێکی بەرفراوانی لە دەشتەکانی کۆلۆرادۆ و کەنساسدا بەرپاکرد، واتە جەنگی کۆلۆرادۆ.43
هێرش و پەلاماری دەستە و تاقمێکی هندیی دەشتاییەکان لێرە و لەوێ بۆ سەر ماڵ و زەوییە دابڕاوەکان لە ڕۆژهەڵاتی دێنڤەر، بۆ سەر نیشتەجێ پێشکەوتووەکانی کەنساس، لەسەر وێستگەکانی هێڵی کاروان بەدرێژایی ساوس پلات، وەک لە جولێسبێرگ،٤٤، 45 و بەدرێژایی ڕێڕەوی سمۆکی هیڵ، کە لە ئەنجامدا زۆرێک لە دانیشتووانی هەردوک کۆلۆرادۆ و کەنساس هەڵوێستێکی زۆر دوژمنکارانەیان بەرامبەر بە ڕەسەنەکانی ئەمریکا گرتەبەر، لەگەڵ بانگەشە و داوای قڕکردنیان.46 بە هەمان شێوە ئەو توندوتیژییەی کە خۆبەخشانی کۆلۆرادۆ لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەی ساند کریکدا نواندیان، بووە هۆی ئەوەی کە خەڵکی ڕەسەنی ئەمریکی، بەتایبەتی دۆگ سۆڵجەرس (سەربازانی سەگ) کە گرووپێکی شاین بوون، بەشداری تۆڵەسەندنەوەی توندوتیژی هاوشێوە بکەن.
جەنگی داکۆتا
جەنگی داکۆتای ساڵی ١٨٦٢ (زیاتر لە دەسەڵاتە کۆنەکان و دەقە میللییەکاندا بە ڕاپەڕینی سیۆکسی ساڵی ١٨٦٢ ناودەبرێت) یەکەم پێکدادانی چەکداریی گەورەی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سیۆکسەکان بوو (لە داکۆتا). دوای شەش هەفتە لە شەڕکردن لە ویلایەتی مینیسۆتا کە زۆربەیان لەلایەن سەرۆک تاویاتێدوتا (بە ناوی لیتڵ کرۆ)وە سەرکردایەتیی دەکرا، تۆمارەکان بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەوە نیشان دەدەن کە زیاتر لە 500 سەرباز و دانیشتووی سپیپێستی ئەمریکی (مستوطن، settlers) لە جەنگەکەدا گیانیان لەدەستداوە، هەرچەندە ڕەنگە زۆرێکی تر لە هێرشە بچووکەکاندا یان دوای دەستگیرکردنیان گیانیان لەدەستدابێت. ژمارەی کوژراوانی سیۆکس لە ڕاپەڕینەکەدا زۆربەیان دوکومێنت نەکراون. لە پاش جەنگ، ٣٠٣ جەنگاوەری سیۆکس لەلایەن دادگا سەربازییەکانی ئەمریکاوە بە تاوانی کوشتن و دەستدرێژی سێکسی سزا دراون و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە. زۆربەی سزاکانی لەسێدارەدان لەلایەن سەرۆک لینکۆڵنەوە گۆڕدرا، بەڵام لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٨٦٢دا لە شاری مانکاتۆی ویلایەتی مینیسۆتا، ٣٨ پیاوی سیۆکسی داکۆتا هەڵواسران کە تا ئێستاش بە گەورەترین لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ لە مێژووی ئەمریکادا دادەنرێت.47
دوای دەرکردنیان لە داکۆتا، هەندێک لە پەنابەران و جەنگاوەرەکان ڕێگەیان بۆ هەرێمی لاکۆتا گرتەبەر کە ئێستا ناوی داکۆتای باکوورە. شەڕەکان لە نێوان فەوجەکانی مینیسوتا بەردەوام بوون و هێزەکانی لاکۆتا و داکۆتایان تێکەڵ کرد تا ساڵی ١٨٦٤، کاتێک کۆڵۆنێڵ هێنری سیبلەی بەدوای سیۆکسەکاندا ڕۆیشت بۆ ناو هەرێمی داکۆتا. سوپاکەی سیبلەی لە سێ جەنگی گەورەدا لە ساڵی ١٨٦٣دا لە لاکۆتا و داکۆتای بردەوە: شەڕی لەیک بافەڵۆ دێد (دەریاچەی گامێشی مردارەوەبوو) لە ٢٦ی تەمموزی ١٨٦٣، شەڕی ستۆنی لەیک (دەریاچەی ستۆنی) لە ٢٨ی تەمموزی ١٨٦٣ و شەڕی وایتستۆن هیڵ (گردی وایتستۆن) لە ٣ی ئەیلوولی ١٨٦٣. لەم شەڕانەدا سیۆکس زیاتر پاشەکشەی کرد، بەڵام دیسانەوە لە ساڵی ١٨٦٤دا ڕووبەڕووی سوپای ئەمریکا بووەوە و ئەمجارەیان جەنەراڵ ئەلفرێد سولی سەرکردایەتیی هێزێکی کرد لە نزیک فۆرت پیێر لە داکۆتای باشوور و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە لە شەڕی شاخی کیلدیر لە ٢٨ی تەمموزی ١٨٦٤دا سیۆکسەکانی بەزاند.
جەنگی کۆلۆرادۆ، کۆمەڵکوژیی ساند کریک و جەنگی سیۆکس لە ساڵی ١٨٦٥دا
لە ٢٩ی نۆڤەمبەری ١٨٦٤دا، میلیشیاکانی هەرێمی کۆلۆرادۆ وەڵامی زنجیرەیەک هێرشی هندییەکانیان دایەوە بۆ سەر شوێنە نیشتەجێبووەکانی سپیپێستەکان، بە هێرشکردنە سەر کەمپێکی شاین و ئاراپاهۆ لە ساند کریک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆلۆرادۆ، بە فەرمانی ئەوەی هیچ دیلێکیان لێ نەگیرێت. میلیشیاکان نزیکەی ٢٠٠ کەسیان لە هندییەکان کوشت، کە دوو لەسەر سێیان ژن و منداڵ بوون،٤٨ و پێستی سەریان کەوڵکردن و کاسەی ترسناکی سەریشیان لەگەڵ خۆیان برد و نمایشیان کردن.49
دوابەدوای کۆمەڵکوژییەکە، ڕزگاربووان پەیوەندییان کرد بە ئۆردووگاکانی شاینەکان لە ناوچەکانی چیای سمۆکی و ڕووبارەکانی کۆمارییەکان. ئەوان فوویان کرد بە کەڕەنای جەنگدا و لە ئۆردووگایەکەوە بۆ یەکێکی تر دەڕۆیشتن لە نێوان سیۆکس و شاین و ئاراپاهۆ کە لە ناوچەکەدا خۆیان کۆکردەوە و پلانیان دانا بۆ هێرشکردنە سەر وێستگەی کاروان و فۆرت جوڵسبێرگ و لە مانگی یەکی ساڵی ١٨٦٥دا پەلاماریان دا. ئەم هێرشە بەدوای خۆیدا چەندین هەڵکوتانەسەری هێنا بەدرێژایی ساوس پلات لە هەردوو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای جولسبێرگ و هێرشی دووەم بۆ سەر جولسبێرگ لە سەرەتای مانگی شوباتدا. پاشان بەشێکی زۆری هندییەکان لە ڕێگادا بەرەو باکوور ڕێگەی بلاک هیڵز و ڕووباری پاودەریان گرتەبەر بەرەو باکوور و ڕوویان لە نیبراسکا کرد.50، ٥١ لە بەهاری ساڵی ١٨٦٥دا، هەڵمەتەکان بە درێژایی ڕێڕەوی ئۆریگۆن لە نیبراسکا بەردەوام بوون. هندییەکان هەڵیانکوتایە سەر ڕێڕەوی ئۆریگۆن بەدرێژایی ڕووباری باکووری پلات و هێرشیان کردە سەر ئەو سەربازانەی کە لە پردی پلاتی باکوور لە کاسپەر، وایۆمینگ لە شەڕی پردی پلات جێگیر بوون.52، ٥٣
هەڵمەتەکانی شێریدان
بابەتە سەرەکییەکان: کۆمەڵکوژیی واشیتا و ماریا
لە پاش جەنگی ناوخۆ، هەموو هندییەکان ڕاپێچی مۆڵگەکان کران (محمیات، reservations) وخرانە ژێر کۆنترۆڵی وەزارەتی ناوخۆوە. کۆنترۆڵی پێدەشتە گەورەکان بە بەشی سوپای میسووری سپێردرا، کە ناوچەیەکی کارگێڕیی زیاد لە یەک ملیۆن میلی چوارگۆشەیە و هەموو زەوییەکانی نێوان ڕووباری میسیسیپی و شاخەکانی ڕۆکی لەخۆدەگرێت. مەیجەر جەنەراڵ وینفیڵد س. هانکۆک لە ساڵی ١٨٦٦دا سەرکردایەتیی ئەم بەشەی کردبوو بەڵام هەڵەی کرد لە بەڕێوەبردنی هەڵمەتەکەیدا و لە ئەنجامدا هێرش و پەلاماری سیۆکس و شاینیان لێکەوتەوە کە هێرشیان کردە سەر وێستگەکانی پۆستە و سووتاندنیان و کارمەندەکانیان کوشت. هەروەها دەستدرێژی سێکسییان کردە سەر دانیشتوانی سپیپێستی سنوورەکە بێجگە لەلە کوشتن و ڕفاندیان.54
فیلیپ شێریدان لە ساڵی ١٨٦٦ حاکمی سەربازیی لویزیانا و تەکساس بوو، بەڵام سەرۆک جۆنسن ئەوی لەو پۆستە دوورخستەوە و ئیددیعای کرد کە بە ستەمکاری و بێ ملکەچییەکی ڕەها حوکمڕانی ناوچەکە دەکات. دوای ماوەیەکی کەم، هانکۆک لە پۆستی سەرۆکی بەشی میسووری دوورخرایەوە و شێریدان لە ئابی ١٨٦٧ جێگەی گرتەوە.55 فەرمانی پێکرا دەشتەکان ئارام بکاتەوە و کۆنترۆڵی هندییەکانی ئەوێ بکات و یەکسەر جەنەراڵ کاستەری بانگهێشت کردەوە بۆ فەرماندەیی سوارەی حەوتەم و هانکۆک ئەوی لە کارەکەی هەڵپەساردبوو.56
بەشی میسووری لە دۆخێکی خراپدا بوو لەگەڵ هاتنی شێریدان. کۆمیساری حکوومەت لە ئۆکتۆبەری ١٨٦٧ پەیماننامەیەکی ئاشتییان لەگەڵ کۆمانچ، کیۆوا، کیۆوا ئەپاچێ، شاین و ئاراپاهۆ واژۆ کردبوو کە مۆڵگەکانیان پێشکەش کرد بۆ ئەوەی خۆراک و پێداویستییەکان بۆ دابین بکرێت،٥٥ بەڵام کۆنگرێس نەیتوانی پەسەندی بکات. ئەو پێداویستییانەی کە لە حکوومەتەوە بەڵێنیان پێدرابوو، نەدەگەیشتە هندییەکان و برسێتی بوو بەهۆی لەناوچوونیان کە ژمارەیان بە شەش هەزار کەس دەخەمڵێندرێت. شێریدان لەو کاتەدا تەنها ٢٦٠٠ پیاوی هەبوو بۆ کۆنترۆڵکردنیان و بەرگریکردن لە هەر هێرش و پەلامارێک و تەنها ١٢٠٠ لە پیاوەکانی سوارە بوون.57 هەروەها ئەم پیاوانە زەخیرە و پێداویستیان کەم و خراپ بوو، لە دۆخی قەڵاکانیش کە تێیاندا جێگیر بوون دۆخیان خراپ بوو، بێجگە لەوەش زۆربەیان یەکەی نەسەلمێنراو بوون کە جێگەی جەنگاوەرە دێرینەکانی خانەنشینکراوی شەڕ ناوخۆیان گرتەوە.
شێریدان هەوڵیدا لە ڕێگەی ستراتیجییەکی ئاشتیخوازەوە بارودۆخی بنکەی سەربازی و هندییەکان لە دەشتەکاندا باشتر بکات. لە سەرەتای فەرماندەییەکەیدا، ئەندامانی شاین و ئاراپاهۆ بەدوایدا ڕۆیشتن لە گەشتەکانیدا لە فۆرت لارندەوە بۆ فۆرت دۆج کە لەوێ قسەی لەگەڵ کردن. کێشەکانیان بۆ هێنا و ڕوونیان کردەوە کە چۆن ئەو پێداویستیانەی بەڵێنیان پێدرابوو ناگەیەنرێن. لە وەڵامدا شێریدان دابینکردنی بەشەخۆراکی پێداون. دوای ماوەیەکی کەم، شارۆچکەکانی دۆڵی سالین لەلایەن هندییەکانەوە هێرشیان کرایە سەر و دواتر هەڵمەت و ڕفاندنی توندوتیژیی تر لە ناوچەکەدا ڕوویدا. شێریدان ویستی بە هێز وەڵام بداتەوە بەڵام بەهۆی سیاسەتی ئاشتیی حکوومەت و نەبوونی سەربازی سوارەوە کە بە باشی کەرەستە و پێداویستییان بۆ دابینکرابێت، سنووردار بوو.55 ئەو نەیتوانی یەکە سەربازییە فەرمییەکان جێگیر بکات، بۆیە کۆمەڵێکی ڕاسپارد کە پێکهاتبوو لە ٤٧ سەربازی سنووری و تفەنگچیی کارامە بە ناوی تۆڵەستێنەکانی سلێمان.. ئەوان لێکۆڵینەوەیان لە پەلامارەکانی نزیک ئاریکاری کریک کرد و لەلایەن هندییەکانەوە هێرشیان کرایە سەر لە ١٧ی ئەیلوولی ١٨٦٨. تۆڵەستێنەکان بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ لەلایەن نزیکەی ٧٠٠ جەنگاوەری هندییەوە گەمارۆ درابوون، بەڵام توانییان بەرگری بکەن تا یەکە سەربازییەکان بەهانایانەوە گەیشتن. تۆڵەستێنەکان شەش پیاویان لەدەستدا و ١٥ کەسی دیکەش برینداربوون. دواجار شێرمان دەسەڵاتی بە شێریدان دا کە بە هێز وەڵامی ئەم هەڕەشانە بداتەوە.57
شێریدان پێی وابوو سەربازەکانی لە مانگەکانی هاویندا ناتوانن ئەسپەکانی هندییەکان ڕاوەدوو بنێن، بۆیە لە ماوەی مانگی ئەیلوول و ئۆکتۆبەردا وەک هێزێکی بەرگری بەکاری هێنا. هێزەکانی لە هندییەکان باشتر خۆراک و جل و بەرگیان پێدەدرا و دەیانتوانی لە مانگەکانی زستاندا هەڵمەتێک دەستپێبکەن. هەڵمەتی زستانەی ساڵی ١٨٦٨ بە خۆبەخشانی ١٩ی کەنساس لە هێزی سوارەی حەوتەمی کاستەر دەستی پێکرد، لەگەڵ پێنج بەتالیۆنی پیادە لە ژێر سەرپەرشتیی مەیجەر جۆن ئێچ پەیج کە لە ٥ی نۆڤەمبەردا لە فۆرت دۆجەوە بەڕێکەوتن و چەند ڕۆژێک دواتر هێزێک لە فۆرت باسکۆمەوە گواسترایەوە بۆ فۆرت کۆب کە پێکهاتبوو لە یەکەکانی فەوجی پێنجەمی سوارە و دوو پەلی (سریەی) پیادە، لەوێ لەگەڵ یەکەکانی سوارەی سێیەم کۆبووەوە کە لە فۆرت لیۆنەوە بەڕێکەوتن. شێریدان لە کەمپ ساپلایەوە بڕیاری لە دەستپێکردنی مانگی هەڵمەتەکە دا. یەکەکانی سوارەی پێنجەم و سێیەم لە فۆرت کۆب کۆبوونەوە بەبێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی کەنساس نۆزدەهەمیان هەبێت، بەڵام پێشەنگییان لەسەر دەستە و تاقمێک هندی لە نزیکەوە هەبوو و کاستەر سەرکردایەتیی هێزێکی کرد بە دوای ئەواندا.58
هێزەکەی کاستەر لە جەنگی ڕووباری واشیتا هێرشیان کردە سەر هندییەکانی شاین و کترییە ڕەش و بە مەزەندە ١٠٠ هندی کوژران و ٥٠ کەسیش بە دیل گیران. کاستەریش ٢١ سەربازی هێزەکەی کوژران و ١٣ سەربازیش بریندار بوون، یەکەیەکیش لە ژێر فەرماندەیی مەیجەر ئیلییۆتدا بێسەروشوێن بوو. کاستەر ٦٧٥ پۆنیی (نۆما ئەسپ) کوشت کە بۆ مانەوەی هندییەکان لە دەشتەکاندا زۆر گرنگ بوون. ڕاستەوخۆ دوای شەڕەکە، شێریدان کاردانەوەی لەلایەن سیاسەتمەدارانی واشنتۆنەوە وەرگرت کە وەک هندییەکی ئاشتیخواز بەرگرییان لە کتری ڕەش کرد. ئەمەش مشتومڕێکی دەستپێکرد کە ئایا ڕووداوەکە بە باشترین شێوە وەک سەرکەوتنێکی سەربازی وەسف دەکرێت یان وەک کۆمەڵکوژییەک، باسێک کە تا ئەمڕۆش لەنێو مێژوونووسەکاندا بەردەوامە.
دوابەدوای واشیتا، شێریدان سەرپەرشتیی دووبارە جێگیرکردنەوەی یەکەی کەنساس ١٩ی کرد و بە شێوەیەکی شەخسی بەرەو خوارەوەی ڕووباری واشیتا بەرەو چیای ویچیتا ڕێبەرایەتی کردن. لەگەڵ کاستەر بەدرێژایی ڕووباری واشیتا کۆبووەوە و بەدوای یەکە ونبووەکەی مەیجەر ئیلییۆتدا گەڕا. ئەوان تەرمی یەکە ونبووەکە و تەرمی خاتوو بلین و منداڵەکەیان دۆزییەوە کە هاوینی پێشوو لەلایەن هندییەکانەوە لە نزیک فۆرت لیۆن بردبوونیان.58 شکستی واشیتا زۆرێک لە هۆزەکانی ترساندبوو و شێریدان توانی زۆرینەی خەڵکی کیۆوا و کۆمانچ لە فۆرت کۆب لە مانگی دیسەمبەردا کۆبکاتەوە و بیانگوازێتەوە بۆ مۆڵگەکان. ئەو لەگەڵ سەرۆک ڕۆبی بچووکی شاین و لەگەڵ یەلۆ بیر (ورچە زەرد) دەستی بە دانوستان کرد سەبارەت بە ژیان لە مۆڵگەکاندا.59 پاشان شێریدان دەستی کرد بە دروستکردنی کەمپی سیڵ کە دواتر ناوی لێنرا فۆرت سیڵ، بە ناوی جەنەراڵ سیڵەوە کە لە ڕووباری ستۆن ڕیڤەر کۆچی دوایی کردبوو.
دوای هەڵبژاردنی سەرۆک گرانت، شێریدان بانگهێشتی واشنتۆن کرایەوە. لە پلە بەرزکردنەوەی بۆ پلەی فەریقی گشتیی سوپا ئاگادارکرایەوە و لە بەڕێوەبەرایەتییەکە دووبارە دەستنیشانکرایەوە. شێریدان ناڕەزایەتی دەربڕی و ڕێگەی پێدرا بە پلەی فەریقی گشتی لە میسووری بمێنێتەوە. دوا پاشماوەی بەرخۆدانی هندییەکان لە سەربازانی سەگی تاڵ بوڵ و توخمەکانی هۆزەکانی سیۆکس و باکووری شاینەوە بوو. هێزی سوارەی پێنجەم لە فۆرت مەکفێرسنەوە نێردرا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی ڕووباری پلات لە نیبراسکا. لە مانگی ئایاردا هەردوو هێزەکە لە سامیت سپرینگز پێکیاندا دا و هندییەکان لە ناوچەکە دەرکران. ئەمەش کۆتایی بە هەڵمەتی شێریدان هێنا، چونکە هندییەکان بە سەرکەوتوویی لە پلات و ئارکانساس گوێزرانەوە و زۆرینەی ئەوانەی لە کەنساس بوون لە مۆڵگەکان نیشتەجێ بوون. شێریدان لە ساڵی ١٨٦٩دا ڕۆیشت بۆ ئەوەی فەرماندەیی سوپاکە وەربگرێت و لە شوێنیدا مەیجەر جەنەراڵ سکۆفیڵد جێگەی گرتەوە.59
جەنگی بلاک هیڵس (گردە ڕەشەکان)
لە ساڵی ١٨٧٥دا جەنگی گەورەی سیۆکس لە ساڵی ١٨٧٦ - ١٨٧٧ هەڵگیرسا کاتێ کە پەلەقاژەی زێڕی داکۆتا هاتە ناوچەی بلاک هیڵس. حکوومەت بڕیاریدا دەرکردنی سەرپێچیکاران لە بلاک هیڵس ڕابگرێت و پێشنیاری کڕینی زەوییەکەی لە سیۆکسەکان کرد. کاتێک ڕەتیانکردەوە، حکومەت لەبری ئەوە بڕیاریدا ئەو زەوییە وەربگرێت و تا ٣١ی کانوونی دووەمی ١٨٧٦ مۆڵەتی بە لاکۆتاکان دا تا بگەڕێنەوە بۆ مۆڵگەکان. بەڵام لە دوا مۆڵەتی دیاریکراودا هۆزەکان نەگەڕانەوە بۆ مۆڵگەکان و لیوا جۆرج کاستەر ئۆردووگای سەرەکیی لاکۆتا و هاوپەیمانەکانیان لە شەڕی بیگهۆرنی بچووکدا دۆزییەوە. کاستەر و پیاوەکانی لە هێزی سەرەکیی سەربازەکانیان بڕکران و هەموویان لەلایەن ئەو هندییە لەئەژمار نەهاتووانەوە کوژران کە کرەیزی هۆرس (ئەسپە تۆڕ یان شێت) سەرکردایەتیی دەدەکردن و ئیلهامیان لە دیدگای پێشووی سیتینگ بوڵەوە بۆ سەرکەوتن وەرگرتبوو. کۆمپانیای بوشی بیرەسازیی ئەنهایزەر چاپی تابلۆیەکی دراماتیکی دروستکرد کە "دواین جەنگی کاستەر"ی تێدابوو و لە چوارچێوەیەکدا دایاننا و لە زۆرێک لە ساڵۆنەکانی ئەمریکادا هەڵواسرا وەک هەڵمەتێکی ڕیکلام، ئەمەش یارمەتیدەر بوو بۆ دروستکردنی وێنەیەکی میللی و بەناوبانگی ئەم جەنگە.60، ٦١
لاکۆتاکان لە ساڵی ١٨٩٠دا ڕێوڕەسمێکی سەمای ڕۆح یان تارماییان لەمۆڵگەی وۆندد نی (ئەژنۆی بریندار) لە داکۆتای باشوور ئەنجامدا و سوپای ئەمریکا هەوڵیدا ملکەچیان بکات. لەم هەوڵەدا لە ٢٩ی دیسەمبەردا دەستڕێژی تەقە کرا و سەربازەکان زیاتر لە ٣٠٠ هندییان کوشت کە زۆربەیان پیرە پیاو و ژن و منداڵ بوون لە کۆمەڵکوژی وۆندد نی (ئەژنۆی برینداردا).62 دوای ئەو کۆمەڵکوژییە، ئێڵ فرانک باوم نووسەری کتێبی "جادووگەری ئۆز"، نووسیویەتی: "پێشتر ڕۆژنامەی پایۆنیر ڕایگەیاندووە کە تاکە سەلامەتیمان پەیوەستە بە لەناوبردنی تەواوی هندییەکانەوە. دوای ئەوەی بۆ چەندین سەدە ستەممان لێکردن باشتر بوو، بۆ ئەوەی شارستانییەتەکەمان بپارێزین، بەدواداچوون بکەین بۆ هەڵەیەکی تر و ئەم بوونەوەرە ڕامنەکراوانە لە سەر ڕووی زەوی بسڕینەوە". 63
دوا شەڕ و ململانێکان
زۆرێک لە سەرچاوەکان کۆتایی جەنگی هندییەکانی ئەمریکا لە ساڵانی ١٨٩٠ (١٨٩٠ تا ١٩٠١) دادەنێت. دوا هەڵمەتی جەنگی هندییەکان کە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە دەستنیشان کراوە، هەڵمەتی پاین ڕیج، کە ساڵی ١٨٩١ کۆتایی هاتووە.64، ٦٥، ٦٦، ٦٧، ٦٨
ڕووداوە پەرش و بڵاوەکانی شەڕ و پێکدادانی چەکداری لە نێوان هندییەکان و سپیپێستەکاندا تا ساڵانی ١٩٢٠کان بەردەوام بوو.
• ١٨٩٥: جاکسن هۆڵ، وایۆمینگ: جەنگی بانۆک لە ساڵی ١٨٩٥؛ شەڕ و پێکدادانی بچووک لە نێوان بانۆک و سوپای ئەمریکادا.
• نیسان - حوزەیرانی ١٨٩٦: ئەمریکا، مەکسیک: هەڵمەتی ئەپاچێ (١٨٩٦)؛ دواین ئۆپەراسیۆنی سوپای ئەمریکا دژی ئەپاچێکان کە هەڵیانکوتایە سەریان و لە مۆڵگەیەکدا کە ژیانی تێدا نەبوو.
• ٥ی ئۆکتۆبەری ١٨٩٨: لیچ لەیک، مینیسۆتا: جەنگی شوگەر پوینت؛ دوایین مەدالیای ڕێزلێنان کە بۆ هەڵمەتەکانی جەنگی هندییەکان بەخشرایە سەربازی تایبەت ئۆسکار بورکارد لە فەوجی سێیەمی پیادەی ئەمریکا.
• ١١ی نۆڤەمبەری ١٨٩٩: لە نزیک لیوپ، ئەریزۆنا: ڕووداوی پادرێ کانیۆن؛ شەڕ و پێکدادان لە نێوان ڕاوکەرانی ناڤاهۆ و کۆمەڵێک لە یاسادانەرانی ویلایەتی ئەریزۆنا.
• ١٩٠٧: چوارگۆشە، ئەریزۆنا: دوو هێزی سەربازیی سوارەی پێنجەم لە فۆرت وینگەیتەوە لەگەڵ پیاوە چەکدارەکانی ناڤاهۆ کەوتنە شەڕەوە؛ یەکێک لە ناڤاهۆ کوژرا و ئەوانی تر هەڵهاتن.
• ئازاری ١٩٠٩: یاخیبوونی کرەیزی سنەیک (مارە شێت)، ئۆکلاهۆما: بەرپرسانی فیدراڵی هێرشیان کردە سەر موسکۆگی کریک و فریدمەنە هاوپەیمانەکان کە لە ساڵی ١٩٠١ەوە بەرەنگاریی بەزۆرەملێ تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوییە خێڵەکییەکان بوون لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوە، بارەگاکەیان لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکانی هیکۆری لە ئۆکڵاهۆما بوو؛ شەڕە تفەنگێکی دوو ڕۆژە و چیتۆ هارجۆی سەرکردەی بە سەختی بریندار کرد و ئەم یاخیبوونەی دامرکاندەوە.69
• ١٩١١: چاکۆ کانیۆن، نیو مەکسیکۆ: هێزێکی سوارە لە فۆرت وینگەیتەوە ڕۆیشتن بۆ دامرکاندنەوەی ڕاپەڕینێکی گوایە لەلایەن هەندێک ناڤاهۆو بەرپا کرابوو.
• ١٩ی کانوونی دووەمی ١٩١١: ناوچە (کاونتیی) واشۆ، نیڤادا: دوا کۆمەڵکوژی ڕوویدا؛ کۆمەڵێک لە شۆشۆن و بانۆک چوار مانگا بەخێوکەریان کوشت؛ لە ٢٦ی شوباتی ١٩١١، هەشت لەو هندیانەی کە بەشداربوون لە دوا کۆمەڵکوژیدا لەلایەن تاقمێکەوە لە شەڕی کێلی کریکدا کوژران؛ چوارەکەی دیکەش دەستگیرکران.
• ئازاری ١٩١٤ - ١٥ی ئازاری ١٩١٥: جەنگی بلاف لە یوتا لە نێوان هندییەکانی یوت و دانیشتوانی مۆرمون.
• ٩ی کانوونی دووەمی ١٩١٨: سانتا کروز کاونتی، ئەریزۆنا: جەنگی بیر ڤاڵی (دۆڵی ورچ) لە باشووری ئەریزۆنا ئەنجامدرا؛ هێزەکانی سوپای سوارەی ١٠ کەوتنە شەڕەوە و دەستیان بەسەر گرووپێکی یاکیدا گرت، دوای شەڕە تەقەیەکی کورت.70
• ١٩٢١: شەڕ و پێکدادانی بلەف لە یوتا لە نێوان یوتەکان و دانیشتووانی سپیپێستدا.
• ٢٠ - ٢٣ی ئازاری ١٩٢٣: جەنگی پۆزی لە یوتا لە نێوان هندییەکانی یوت و پایوت دژی دانیشتوانی سپیپێستی مۆرمۆنەکان.
• ١٩٢٤: جەنگەکانی ئەپاچێ لە ساڵی ١٩٢٤ کۆتایی هات و جەنگەکانی هندیی ئەمریکی کۆتایی هات. ئەمەش کۆتایی بە قۆناخی دوای ساڵی ١٨٨٧ی جەنگەکانی ئەپاچێ هێنا.
وێناکردنێک لە دەقێکی ساڵی ١٨٩٥ بە ناوی "داگیرکردنی کێوییەکان".
کاریگەرییەکان لەسەر دانیشتوانی هندی ئەمریکی
لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠٢٠ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ٣٧٢٧١٣٥ ئەمریکی دەرکەوتووە کە خۆیان بە تەنیا هندیی ئەمریکی یان خەڵکی ئالاسکا ناساندووە، کە نزیکەی ١%ی دانیشتوانی ئەمریکایە. کۆی گشتیی 9666058 ئەمریکی خۆیان وەک ڕەسەنی ئەمریکی یان ڕەسەنی ئالاسکا ناساندووە (لەوانەش بە تێکەڵکردن لەگەڵ ڕەگەزێکی دیکە)، نزیکەی 3%ی دانیشتوانی ئەمریکا پێکدێنن.71 سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١ی کەنەدا ئەوەی دەرخست کە ١٨٣٦٠٣٥ کەنەدی خۆیان بە نەتەوەی یەکەمی ئینویت، مێتی (ڕەگەزی تێکەڵ) ناساندووە، کە نزیکەی ٤.٣%ی دانیشتوانی کەنەدان.72 هیچ کۆدەنگییەک نییە لەسەر ئەوەی پێش هاتنی ئەوروپییەکان چەند کەس لە ئەمریکا ژیاون، بەڵام لێکۆڵینەوەی بەرفراوان بەردەوامە لەم بوارەدا.73،٧٤ خەمڵاندنی هاوچەرخ لە نێوان ٢.١ ملیۆن بۆ ١٨ ملیۆن کەسدایە کە پێش کۆڵۆنیالیزمی ئەوروپا لە کیشوەری ئەمریکای باکوور.75،٧٦ نزیکەی ٦٠٠ هەزار ڕەسەنی ئەمریکی لە ساڵی ١٨٠٠دا لەو ناوچانەدا ژیاون کە ئەمڕۆ ئەمریکای مۆدێرن پێکدەهێنن (لەوانەش ئەو ناوچانەی کە بەشێک نەبوون لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای ساڵی ١٨٠٠)، بە ماوەیەکی کەم لە دوای سەربەخۆیی وڵاتەکە. ئەمەش تا ساڵی ١٨٩٠ بۆ ٢٥٠ هەزار کەس کەم بووەوە پێش ئەوەی لە سەدەی بیستەمدا جارێکی تر زیاد بکات.77
ژمارەی هندییەکان لە سەدەی نۆزدەهەمدا بۆ خوار نیو ملیۆن دابەزی، بەهۆی نەخۆشییەکانی ئۆراسیای وەک ئەنفلۆنزا و تاعوونی سییەکان و ئاوڵە و سوورێژە، بە گرێدان لەگەڵ ململانێ، دوورخستنەوەی زۆرەملێ، کۆیلەکردن، زیندانیکردن و جەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تازەهاتووانی ئەوروپی، ژمارەی دانیشتووانی کەمکردەوە و کۆمەڵگا نەریتییەکانی پەکخست.٧٨، ٧٩،٨٠،81
بیرۆی سەرژمێریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (١٨٩٤) خەمڵاندنی مردنەکانیان بە تایبەتی بەهۆی جەنگەوە لە ماوەی ١٠٢ ساڵی نێوان ساڵانی ١٧٨٩ و ١٨٩١دا پێشکەش کردووە، کە ٨٥٠٠ هندی و ٥٠٠٠ سپی پێست لە "کاروباری تاکەکەسی"دا کوژراون:
جەنگەکانی هندییەکان لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ئەمریکادا لە ژمارەدا زیاتر لە ٤٠ جەنگ بووە. ئەوان ژیانی نزیکەی ١٩ هەزار پیاو و ژن و منداڵی سپیپێستیان لەدەستداوە، لەوانە ئەوانەی لە شەڕ و ناکۆکیی تاکەکەسیدا کوژراون، هەروەها نزیکەی ٣٠ هەزار هندییش گیانی لەدەستداوە. ژمارەی ڕاستەقینەی کوژراو و برینداری هندییەکان دەبێ زۆر زیاتر بێت لەو ژمارەیەی کە دراوە ... بۆیە لەسەدا پەنجا زیادکردن دەبێتە خەمڵاندنێکی بەجێ.82
جێفری ئۆستلەر، پرۆفیسۆری بیکمان لە مێژووی باکووری ڕۆژئاوا و زەریای پاسیفیک لە زانکۆی ئۆریگۆن، ڕایگەیاندووە کە، "ئەوە جەنگی جینۆساید بووە."83 خابیێر ئیروجۆ، پرۆفیسۆری توێژینەوەی جینۆساید لە زانکۆی نیڤادا، ڕینۆ، ڕایگەیاندووە، "ئەو زیانە گیانیانەی مرۆڤەکان لە جەنگەکانی دژی گەلانی ڕەسەن لە نێوان ساڵانی ١٨٤٨ و ١٨٨١دا ترسناک بووە".٨٤
Historiography مێژووسازی
بە گوێرەی مێژوونووس دەیڤید ڕیچ لویس، مێژووە باوەکانی ئەمریکا، بە فیلم و خەیاڵەوە، بایەخێکی زۆریان بە جەنگی هندییەکان داوە.85 ڕێبازە نوێیە ئێتنۆ- مێژووییەکان لە ساڵانی ١٩٧٠کاندا بوونە جێی بایەخ کە ئەنترۆپۆلۆژیایان تێکەڵ بە لێکۆڵینەوەی مێژوویی کرد بە هیوای بەدەستهێنانی تێگەیشتنێکی قووڵتر لەسەر دید و ڕوانگەی هندییەکان. لە ماوەی سالانی ١٩٨٠کاندا، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە کە بە شێوەیەکی ڕوو لە زیاد لەلایەن مێژوونووسانەوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، لە کاریگەریی جەنگ لەسەر کولتووری هندییەکانیان دەکۆڵییەوە. پێش ئەمەش مێژووی باو زۆر لە ژێر کاریگەریی مامەڵەی نائەکادیمی دی براون لەگەڵ ڕووداوە مێژووییەکاندا بوو لە کتێبی ناخەیاڵیی ساڵی ١٩٧٠دا، "دڵم بنێژە لە ئەژنۆی برینداردا Bury My Heart at Wounded Knee". لە مێژووی ئەکادیمی زیاتردا، کتێبی "داگیرکردنی ئەمریکا: هندییەکان، کۆڵۆنیالیزم و کانتی فەتحکردن The Invasion of America: Indians, Colonialism, and the Cant of Conquest " لە ساڵی ١٩٧٥ی فرانسیس جێنینگز بەهۆی ڕەخنەگرتن لە پیوریتانەکان و ڕەتکردنەوەی وێناکردنی نەریتیی جەنگەکانی نێوان هندییەکان و کۆڵۆنیالیستەکان دیار بوو.86 مێژوونووسی پێداچوونەوەخواز جێفری ئۆستلەر ئاماژەی بەوە کردووە کە هەندێک لە ڕووداوەکانی ناو جەنگەکانی هندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ پێناسەی یاسایی مۆدێرن بۆ جینۆسایددا دەگونجێت.87
سەرچاوە: ئینتەرنێت ویکیپێدیا Wikipedia
References تێبینی و پەراوێز
Citations
Cave, Alfred A. (2003-12-01). "Abuse of Power: Andrew Jackson and the Indian Removal Act of 1830". The Historian. 65 (6): 1330 – 1353. doi:10.1111/j.0018-2370.2003.00055.x. ISSN 0018-2370.
Saint Junipero Serra, ND Faith, July 2020. University of Notre Dame
Leyes de Burgos: 500 años. Antonio Pizarro Zelaya, August 201 Diálogos Revista Electrónica de Historia, On-line version ISSN 1409 - 469X
Church, Thomas R. (January 2015). Operational Art in Pontiac's War (PDF) (Monograph). School of Advanced Military Studies. Retrieved 7 November 2018 – via Defense Technical Information Center.
Merrell, James H. (2012). "Second Thoughts on Colonial Historians and American Indians". William and Mary Quarterly. 69 (3): 451 –512. doi:10.5309/willmaryquar.69.3.0451.
John Enders (1992), "Archaeologist May Have Found Site Of Alaska Massacre", The Seattle Times, Sunday, August 16, 1992
The Afognak Alutiiq People: Our History and Culture, Alutiiq, a wholly owned subsidiary of Afognak Native Corporation, July 2008
"Brief History of New Sweden in America". The Swedish Colonial Society.
Francis M. Carroll, A Good and Wise Measure: The Search for the Canadian-American Boundary, 1783 – 1842 (2001) pp. 23 – 25
"Indian Removal Act". Library of Congress. Retrieved 10 November 2022.
Raphael, People's History, 244.
Wiley Sword, President Washington's Indian War: The Struggle for the Old Northwest, 1790–1795 (University of Oklahoma Press, 1985).
Harvey Lewis Carter, The Life and Times of Little Turtle: First Sagamore of the Wabash (1987)
Gregory Evans Dowd, A Spirited Resistance: The North American Indian Struggle for Unity, 1745–1815 (Johns Hopkins U.P. 1992.)
Thornton, Russell (1990). American Indian Holocaust and Survival: A Population History since 1492. University of Oklahoma Press. p. 43. ISBN 0-8061-2220-X.
Hoffman, Paul (2002). "Florida's Frontiers". Indiana Press. pp. 295 – 304
Leboso, Osvaldo. «El caso norteamericano». Monografias.com S.A. Consultado el 8 de agosto de 2009
Changing Numbers, Changing Needs: American Indian Demography and Public Health. Jeffrey S. Passel. The National Academies of Sciences, Engineering and Medicine
Michno, Gregory (2003). Encyclopedia of Indian wars: western battles and skirmishes, 1850 – 1890. Mountain Press Publishing. p. 353. ISBN 978-0-87842-468-9.
Michno, p. 367
The Battle of Beecher Island and the Indian War of 1867 – 1869, by John H. Monnett, University Press of Colorado (1992), pp. 24–25, trade paperback, 236 pages ISBN 0-87081-347-1
Angie Debo, A history of the Indians of the United States, p. 213.
Section on the Bozeman Trail "Winning the West the Army in the Indian Wars, 1865 –1890" Archived 2010-02-19 at the Wayback Machine
Hamalainen, Pekka (2008). The Comanche Empire. New Haven: Yale University Press. pp. 1, 58–67. ISBN 978-0-300-12654-9.
Pacificar o negociar. Los acuerdos de paz con apaches y comanches en las provincias internas de la Nueva España, 1784 – 1792. México, Instituto Nacional de Antropología e Historia, 2014, 532 p. (Serie Logos). Estudios de historia novohispana. Versión On-line ISSN 2448-6922. Versión impresa ISSN 0185-2523.
Krenek, Thomas H. "Sam Houston". Handbook of Texas Online. Texas State Historical Association. Archived from the original on 2016-04-20. Retrieved 2007-11-11.
Andrews, C.L. (1944). The Story of Alaska. The Caxton Printers, Ltd., Caldwell, ID.
Jump up to:a b Beckey, Fred (2003). Range of Glaciers: The Exploration and Survey of the Northern Cascade Range. Oregon Historical Society Press. pp. 101 – 114. ISBN 978-0-87595-243-7.
Boyd, Robert; Boyd, Robert Thomas (1999). "A final disaster: the 1862 smallpox epidemic in coastal British Columbia". The Coming of the Spirit of Pestilence: Introduced Infectious Diseases and Population Decline Among Northwest Coast Indians, 1774 – 1874. University of British Columbia Press. pp. 172–201. ISBN 978-0-295-97837-6. Retrieved 8 April 2023.
Swanky, Tom (2019). "Commemorating Nits'il?in Ahan" (PDF). Tŝilhqot'in National Government. Retrieved 8 April 2023.
Van Rijn, Kiran (2006). ""Lo! The poor Indian!" Colonial Responses to the 1862 - 63 Smallpox Epidemic in British Columbia and Vancouver Island". Canadian Bulletin of Medical History. 23 (2): 541 – 560. doi:10.3138/cbmh.23.2.541. PMID 17214129.
Ostroff, Joshua. "How a smallpox epidemic forged modern British Columbia". Maclean's. Retrieved 9 February 2021.
Jerome A. Greene: Nez Perce Summer, 1877: The US Army and the Nee-Me-Poo Crisis. ISBN 978-0-917298-82-0, pp. 632 – 633
The Shoshoni Frontier and the Bear River Massacre, Brigham D. Madsen, foreword by Charles S. Peterson, University of Utah Press (1985, paperback 1995), pp. 1 – 56, trade paperback, 286 pages, ISBN 0-87480-494-9
Northwestern Bands of Shoshone Indians v. United States Archived 2009-07-25 at the Wayback Machine United States Supreme Court, April 9, 1945, 89 L.Ed. 985; 65 S.Ct. 690; 324 U.S. 3
American Indian Sovereignty and the U.S. Supreme Court: The Masking of Justice, David E. Wilkins, University of Texas Press (1997), pp. 141 – 165, trade paperback, 421 pages, ISBN 978-0-292-79109-1
Parry, "The Northwestern Shoshone" (2000), pp. 70 – 71.
Parry, "The Northwestern Shoshone" (2000), pp. 52 – 53.
Michno, Gregory, the Deadliest Indian War in the West: The Snake Conflict, 1864 – 1868. Caldwell: Caxton Press, 2007.
"The Diary of Lamech Chambers". Nrchambers.tripod.com. Archived from the original on 2015-09-10. Retrieved 2011-05-28.
Life of George Bent: Written From His Letters, by George E. Hyde, edited by Savoie Lottinville, University of Oklahoma Press (1968), pp. 105 – 115, hardcover, 390 pages; trade paperback, 280 pages (1983) ISBN 978-0-8061-1577-1
John M. Coward, The newspaper Indian, pp. 102 – 110.
Life of George Bent: Written From His Letters, by George E. Hyde, edited by Savoie Lottinville, University of Oklahoma Press (1968), pp. 127 – 136, 148, 162, 163, hardcover, 390 pages; trade paperback, 280 pages (1983) ISBN 978-0-8061-1577-1
"Julesburg to Latham" Archived 2013-01-17 at the Wayback Machine
Angie Debo, A history of the Indians of the United States, p. 196.
"The Settler's War" of The Battle of Beecher Island and the Indian War of 1867–1869, by John H. Monnett, University Press of Colorado (1992), pp. 55 – 73, Chapter 3, trade paperback, 236 pages ISBN 0-87081-347-1
Carley, Kenneth (1961). The Sioux Uprising of 1862. Minnesota Historical Society. p. 65. Most of the thirty-nine were baptized, including Tatemima (or Round Wind), who was reprieved at the last minute.
"CWSAC Battle Summary: Sand Creek". National Park Service. Archived from the original on October 19, 2013. Retrieved February 8, 2010.
Life of George Bent: Written From His Letters, by George E. Hyde, edited by Savoie Lottinville, University of Oklahoma Press (1968), pp. 148 – 163, hardcover, 390 pages; trade paperback, 280 pages (1983) ISBN 978-0-8061-1577-1
Life of George Bent: Written From His Letters, by George E. Hyde, edited by Savoie Lottinville, University of Oklahoma Press (1968), pp. 168–155, hardcover, 390 pages; trade paperback, 280 pages (1983) ISBN 978-0-8061-1577-1
"Mud Springs and Rush Creek" Chapter 3 "Mud Springs and Rush Creek" Circle of fire: the Indian war of 1865 by John Dishon McDermott, Stackpole Books (2003), pp. 35 – 44, hardcover, 304 pages, ISBN 978-0-8117-0061-0
Life of George Bent: Written From His Letters, by George E. Hyde, edited by Savoie Lottinville, University of Oklahoma Press (1968), pp. 201 – 207, 212 – 222, hardcover, 390 pages; trade paperback, 280 pages (1983) ISBN 978-0-8061-1577-1
"Hanging of the Chiefs" Circle of fire: the Indian war of 1865 by John Dishon McDermott, Stackpole Books (2003), pp. 46–62, Chapter 4, hardcover, 304 pages, ISBN 978-0-8117-0061-0
Roy Morris, Jr., Sheridan: The Life and Wars of General Phil Sheridan (1992) p. 299.
Jump up to:a b c Rister, Carl (1944). Border Command: General Phil Sheridan in the West. Westport Connecticut: Greenwood Press. pp. 30 – 122.
Elliot, Michael (2007). Custerology: The Enduring Legacy of the Indian Wars and George Armstrong Custer. Chicago: University of Chicago Press. pp. 103 – 146.
Jump up to:a b Wheelan, Joseph (2012). Terrible Swift Sword: The Life of General Philip H. Sheridan. Cambridge Massachusetts: Da Capo Press. pp. 229 – 248.
Jump up to:a b c Sheridan, Philip (1888). The Personal Memoirs of P. H. Sheridan, General United States Army. Volume II. New York: Charles Webster and Company. pp. 307 – 348.
Jump up to:a b Hutton, Paul (1985). Phil Sheridan and His Army. Lincoln Nebraska: University of Nebraska Press. pp. 28 – 120.
Griske, Michael (2005). The Diaries of John Hunton. Heritage Books. pp. 78 –79. ISBN 978-0-7884-3804-2.
"History of Advertising and Marketing". Anheuser-Busch. Archived from the original on 2011-03-14. Retrieved 2011-05-28.
"Wounded Knee Massacre". Encyclopedia of the Great Plains. Plains Humanities Alliance | Center for Great Plains Studies. Archived from the original on December 10, 2014. Retrieved August 9, 2016.
Hastings, A. Waller. "L. Frank Baum's Editorials on the Sioux Nation". Archived from the original on 2007-12-09. Retrieved 2007-12-09.
Keenan, Jerry (1999). Encyclopedia of American Indian Wars, 1492-1890. W. W. Norton & Company. ISBN 978-0-393-31915-6.
Nunnally, Michael L. (2015-06-08). American Indian Wars: A Chronology of Confrontations between Native Peoples and Settlers and the United States Military, 1500s-1901. McFarland. ISBN 978-1-4766-0446-6.
Tucker, S., Arnold, J.R. and Wiener, R. eds., 2011. The Encyclopedia of North American Indian Wars, 1607 – 1890: A Political, Social, and Military History (Vol. 1). ABC-CLIO.
Vandervort, Bruce (2007-05-07). Indian Wars of Canada, Mexico and the United States, 1812-1900. Routledge. ISBN 978-1-134-59091-9.
"Indian Wars Campaigns". U.S. Army Center of Military History. Retrieved 2023-09-03.
"Crazy Snake Rebellion". Oklahoma Journeys. Oklahoma Historical Society. 29 March 2008. Archived from the original on 2011-11-04. Retrieved 5 Sep 2011.
"Squadron History". 1-10th Cavalry. US Army. Archived from the original on 2005-04-19.
"Race and Ethnicity in the United States: 2010 Census and 2020 Census". Retrieved January 16, 2022.
Statistics Canada (September 2013). "NHS Profile, Canada, 2011". Archived from the original on 31 December 2017. Retrieved 11 September 2013.
Snow, Dean R. (June 16, 1995). "Microchronology and Demographic Evidence Relating to the Size of Pre-Columbian North American Indian Populations". Science. 268 (5217): 1601 – 1604. doi:10.1126/science.268.5217.1601.
Shoemaker, Nancy (2000). American Indian Population Recovery in the Twentieth Century. University of New Mexico Press. pp. 1 – 3. ISBN 978-0-8263-2289-0.
Thornton, Russell (1990). American Indian holocaust and survival: a population history since 1492. University of Oklahoma Press. pp. 26 – 32. ISBN 978-0-8061-2220-5.
Lord, Lewis (1997). "How Many People Were Here Before Columbus?" (PDF). U.S. News & World Report. Archived from the original on 2019-01-22. Retrieved 2016-05-07.
Thornton, Russel (1990). American Indian holocaust and survival: a population history since 1492. University of Oklahoma Press. p. 43. ISBN 978-0-8061-2220-5.
Ostler, Jeffrey (2020-04-29). "Disease Has Never Been Just Disease for Native Americans". The Atlantic. Retrieved 2022-04-12.
Reséndez, Andrés (2016). The Other Slavery: The Uncovered Story of Indian Enslavement in America. Houghton Mifflin Harcourt. p. 17. ISBN 978-0-547-64098-3.
Ostler, Jeffrey (2019). Surviving genocide: native nations and the United States from the American Revolution to bleeding Kansas. New Haven: Yale University Press. ISBN 978 -0-300-24526-4. OCLC 1099434736.
Gilio-Whitaker, Dina (2019). As long as grass grows: the indigenous fight for environmental justice, from colonization to Standing Rock. Boston: Beacon Press. p. 40. ISBN 978-0-8070-7378-0. OCLC 1044542033.
Bureau of the Census (1894). Report on Indians taxed and Indians not taxed in the United States (except Alaska). Norman Ross Pub. pp. 637 – 38. ISBN 978-0-88354-462-4.
"Historian Examines Native American Genocide, its Legacy, and Survivors". University of Oregon. 20 January 2021. Retrieved 18 November 2023.
Irujo, Xabier. "Genocide, kill the Indian and save the man". Nevada Today. University of Nevada, Reno. Retrieved 19 November 2023.
David Rich Lewis, "Native Americans in the 19th-Century American West" in William Deverell, ed. (2008). A Companion to the American West. John Wiley & Sons. p. 145. ISBN 978-1-4051-3848-2. Retrieved 2018-04-08.
Merrell, James H. (1989). "Some Thoughts on Colonial Historians and American Indians". William and Mary Quarterly. 46 (1): 94 –119. doi:10.2307/1922410. JSTOR 1922410.
Genocide and American Indian History; Jeffrey Ostler; University of Oregon, 2015