کاروان گەزنەیی: پرۆسەی بە بانکیکردنی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی تەوتینەوە بژاردەیەکی تەندروستە
  2024-10-07       275       


وتەبێژی لیستی 129ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، یەکێتی پرۆسەی بە بانکیکردنی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی توتینەوە بە بژاردەیەکی تەندروست دەزانێت.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2024، کاروان گەزنەیی، وتەبێژی لیستی 129ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی  رایگەیاند، "لەژێر رۆشنایی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی یەکێتی دووبارەی دەکاتەوە کە پرۆسەی بە بانکیکردنی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی تەوتینەوە بە بژاردەیەکی تەندروست دەزانین".

کاروان گەزنەیی، داوای لە هەموو لایەن و هێزە سیاسییەکان کرد وەک یەکێتی پرۆسەی "هەژماری من" رەتبکەنەوە و پرۆسەی تەوتین بە بژاردەیەکی تەندروست بزانن و هاوکارمان بن لە جێبەجێکردنی ئەم بابەتە.

لەبارەی بابەتی پرسی غازەوە وتەبێژی لیستی یەکێتی وتی، "سەرۆکی یەکێتی سێ ساڵ پێش ئێستا نەیشاردووەتەوە کە پرسی نەوت و غاز دوو بابەت و سامانی نیشتمانین دەبێت بخرێنە خزمەتی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×