بەرێوەبەری خانەنشینانی پێشمەرگە رایگەیاند، شاندێکی وەزارەتی دارایی و خانەنشینانی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لە بەغدان.
ئاوێنه: عەزیز عهلی، بەرێوبەری خانەنشینانی پێشمەرگە راگەیاند: دوێنێ شاندێکی وەزارەتی دارایی و خانەنشینانی هەریم بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرۆسەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لە بەغدان.
ئەمەشی وت، ئامانج لە سەردانەکە تاوتوێکردنی پرۆسەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و جێبەجێکردنی یاسایی یەکگرتووی گشتی و جێبەجێکردنی یاسایی ژمارە 9 ساڵی 2014 رێکخستنەوەی دەرماڵەکانیان لەگەڵ تەمەنی خانەنشینانی کە لە هەرێم 63 ساڵە و لە عێراق 60 ساڵە.
ئاماژهی بهوهشدا، بە پێی یاساکە ئەوکەسانەی کە تەمەنیان لە نێوان 61 بۆ 63 ساڵە دەبێت خانەنشین بکرێن شاندەکە ئەمرۆ دەگەرێنەوە بۆ ئەوەی تاوەک و ئێستا هەیە دەبێت تاکۆتای ئەمسال لیستی موچەو هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی یەکلای بکرێتەوە.