نرخی گۆشتی سوور دابەزی
  2024-09-13       564       

فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت، ڕێژەی 50٪ باجی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ کەمکراوەتەوە، کە ئەمەش بۆ ئەوە بووە ڕێگری بکرێت لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور، ئێستا لە دەروازە سنوورییەکان هیچ ڕێگریەک نیە بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵی تەندروست.

ئاوێنە: پێشتر نرخی یەک کیلۆ گۆشتی سووری نەرمە لە نێوان 20 هەزار بۆ 22 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا نرخەکەی لە نێوان 16 هەزار تا 18 هەزار دینارە.

هەروەها پێشتر هەر کیلۆیەک ئاژەڵی گەورە بە زیندووی هەشت هەزار دینار بوو و ئاژەڵی بچووکیش نرخی 10 هەزار بوو، بەڵام دوای کەمکردنەوەی باجی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ، ئێستا نرخی ئاژەڵی گەورە بە زیندویی حەوت هەزار دینارە و ئاژەڵی بچووکیش کیلۆی نۆ هەزارە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×