ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق: تەیف سامی پێی وتین پارەی مووچەخۆرانی هەرێم بەتەواوی دابینکراوە
  2024-09-13       709       

مستەفا گەرعاوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق داوامان لێکردووە، کێشەکانی پەیوەست بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان یەکلابکەنەوە و پارەی کاشیان بۆ دابینبکات.

ئاوێنە: مستەفا گەرعاوی دەشڵێت، تەیف سامی پێی وتوون پارەی مووچە بەتەواوی دابینکراوە و مەترسی لەسەر نییە، ڕەنگە هەندێک دامودەزگا ناوبەناو مووچەکانیان دوا بکەوێت، بەڵام مسۆگەرە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لیژنەکەمان لەگەڵ تەیف سامی باسی لەوە کردووە پێویستە عێراق تەنها پشت بە نەوت نەبەستێت وەک داهاتی سەرەکی و ڕێگاچارەی خێرا بدۆزێتەوە بۆ داهاتی نانەوتی و گەڕانەوەی قەرزەکانی کە لەلای دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکانە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×