پارێزگاری شرناخ زۆربەی ناوچەکانی دەوروبەری شارەکەی بە ناوچەی “کاتی ئەمنی تایبەت” ڕاگەیاند و بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی دیکە قەدەغەی هاتوچۆی بۆ ناوچەکە دەرکردووە.
ئاوێنه: تورکیا قەدەغەکردنی هاتوچۆی لە چیاکانی گابار و جودی شڕناخ و هەرێمی بەستای درێژ کردەوە.
هەروەها لە زۆربەی ناوچەکانی شڕناخ، جزیر، باسا، سلۆپی و قلابان لەلایەن پارێزگای شڕناخەوە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ بە ناوچەی “ئەمنی تایبەتی کاتیی” ڕاگەیەنرا و هاتوچۆی خەڵک لە ناوچەکە قەدەغە کرا.
پارێزگار ڕایگەیاند، لە نێوان١٤ تا ٢٨ـی ئەیلول هاوڵاتییان ناتوانن ڕوو لەو ناوچانە بکەن.