ناوی بەگرێبوستبوونی وانەبێژان ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت
  2024-09-13       177       

نوێنەری مامۆستایانی وانەبیژ کۆتاییهاتنی وردبینی لیستی ناوی وانەبیژان رادەگەیەنێت ودەڵێت” دووشەمە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت”.

ئاوێنه‌: عەلی رەئووف نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سەرۆکوەزیران فەرمانیکرد لەماوەی ٣٠ رۆژ لیستەکەیان ئامادەبکرێت ، دوێنێ شەو دوای ١٨ ڕۆژ کارکردنی بەردەوام کۆتایی هێنرا بە پرۆسەی وردبینیکردن.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای تەواوبوونی وردبینی بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ١٦ ی مانگ ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت و فەرمان بە لیستی ناوەکان دەردەچێت .

ئەو نوێنەرە ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە، پرۆسەی وردبینی چەند قۆناغێک بوو، پرۆسەی وربینیکردن چۆن ئەنجامدرا بۆ ئەوەی هەڵە ڕوونەدات:

١- سەرەتا لیستی مامۆستایانی وانەبێژ بە مۆرکراوی بۆ هەر پەروەردەیەک بە جیا نیردرا و ماوەی ٧ رۆژی کاکردنیان پێدان بۆ گەڕانەوەی لیستەکان و چاککردنی هەر کەموکوڕییەک لە داتاکان .

٢- پاش گەڕانەوەی لیستەکانی هەموو پەروەردەکان لیژنەیەک لە وەزارەت تا ١٢ ی شەو بە بەردەوامی پێداچوونەوەیان بە وردبینی پەروەردەی قەزاکان دەکرد.

٣- پاش ئەوەی کە لە وەزارەت وردبینی تەواوبوو، سەرلەنوێ لیستی هەر پەروەردەیەک بەجیا ئامادەکرا و بانگهێشتی بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا و بەرپرسی خۆیەتی و وردبینی وژمێریاریی پەروەردەی قەزاکان کرا بۆ وەزارەت . دواین لیست و داتای پەروەردەکەی خۆیان دەخستە بەردەستیان کە سەرلەنوێ چێکی بکەنەوە و بە نوسین یاداشتێک بنوسن کە هیچ هەڵە و کەموکوڕی لە لیستی پەروەردەکەیان نیە و هەر تێبینیەکیان هەبووبێت لەسەر هەڵەی داتا لەسەر پێشنیار و نوسینی نوسراوی ئەوان راستکردنەوەی بۆ کرا ، بە مۆر و واژۆی خۆیان بەڵێنی ئەوەیان داوە هیچ گرفتیک لە لیستەکە نیە .

٤- دوێنێ شەو هەموو داتاکان لە سیستم چێککرانەوە و تا کارەکان تەواو کران و داتاکان ئامادەن و ڕۆژی دوشەممە لیستەکە بەدەستی دەبەن بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەرکردنی فەرمان و دەستپێکردنی ڕێککارەکان.

هاوکات جەژا شێخانی نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، ئاگاداری موبایلەکانتان بن هەر وانەبێژێک زانیارەکانی هەڵەبێت لە سیستەمی ئی پەروەردە ئەمرۆ بە نامە ئاگادار دەکرێنەوە هەڵەکان راست بکەنەوە ، ئەم فۆڕمە وەکو خۆی پڕ بکەنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×