بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 7ی 9 تا 13ی 9ی 2024، نزیكەی 9 ملیار دینارە كە 80%ی نەختینەیە، ئەوەش لە چاو سێ هەفتەی رابردودا كەمیكردوە.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 7ی 9 تا 13ی 9ی 2024، زیاتر لە 8 ملیارو 730 ملیۆن دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 6 ملیارو 936 ملیۆن و 585 هەزار دیناری واتە 80%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیارو 793 ملیۆن و 420 هەزار دیناری واتە 20%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.
ئەوەش لەكاتێكدایە لە سێ هەفتەی رابردودا داهاتی هەفتانەی سنورەكە لە سەرو 10 ملیار دینارەوە بوە.