لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئایاری 2024، ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن.
ئاوێنه:بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەم خاڵانە رێککەوتوون:
1- چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و دابینکردنی مووچەی مانگی 8، بڕیارە سبەی تاوەکو کۆتایی هەفتە لیستی مووچەی مانگی ئاب رەوانەی بەغدا بکرێت و بەغداش لەسەر هەمان لیستی تەدقیقکراوی مانگی 7 مووچەی مانگی هەشت بنێرێت.
2- لیژنەیەکی هاوبەش پێکدەهێندرێت بۆ لابردنی بازگە گومرگییەکانی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە لابردنی هەموو بازگەکان بکرێت.
3- دوای تێگەشتنی هەردوولا لەسەر بابەتی باجی کۆمپانیاکان بڕیاردا کە کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش تەنها باج بە یەک حکوومەت بدەن، تۆمارکردنی ناویان لە هەر حکومەتێک تۆمار بکرێت بە فەرمی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، ئیدی نابێت دوو باج بۆ دوو حکومەت بمێنێت.
4- کێشەکانی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان و عێراق سەبارەت بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و مۆڵەت چارەسەر بکرێت، بڕیاریش درا هەفتەی داهاتوو شاندێکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بچێتە بەغدا.