میدیاکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بڵاویان کردەوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی، هێزەکانی ئێران هەڵمەتێکى دەستگیرکردنى هاوڵاتییانیان دەستپێکردووە، لەو چوارچێوەیەشدا، هاوڵاتییەکی کورد لە دیواندەرەى سنورى سنە دەستبەسەر کرا .
ئاوێنه: میدیاکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بڵاویان کردەوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی، هێزەکانی ئێران هەڵمەتێکى دەستگیرکردنى هاوڵاتییانیان دەستپێکردووە.
دەشڵێن، دوێنێ هێزە ئەمنیەکانى ئێران گەنجێکى کوردیان بەناوى مزەفەر دارایی لە دیواندەرەی سنورى سنەى ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکرد .
ئاماژەیان بەوەشکردووە، بە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی دیکە لە دیواندەرە کۆى ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەم شارە گەیشتە پێنج کەس.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دەستبەسەر کراوەکان بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە.
لە دووەمین ساڵیادی ژینا ئەمینی نزیکدەبینەوە کە لە ١٦ ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بە هۆی ئەشکەنجەدانی لە لەلایەن پۆلیسی بەناو ئەخلاقی ئێرانەوە گیانی لەدەستدا، دوای ئەو ڕووداوە گەلانی ئێران بە درووشمی “ژن ژیان ئازادیی” ناڕەزایەتییان دەربڕیی و خۆپیشاندانی فراوانیان ئەنجامدا، بە هۆیەوە لەلایەن ئێرانەوە سەدان چالاکوان و هاوڵاتیی مەدەنیی دەستبەسەرکران و بە دەیانیش لەسێدارەدراون.