ئەمڕۆ وردبینی لیستی ناوی وانەبێژان تەواو دەکرێت و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.
ئاوێنه: عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند: دواتر لیستەکە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەوانەی وەزارەتی دارایی دەکرێت و پاشان رەوانەی گەنجینەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێت.
پێویستە تاوەکو 25ی ئەم مانگە کە رۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنە، سەرجەم رێککارەکان تەواو بکرێن، چونکە بۆ مانگی تشرینی یەکەم لیستی وانەبێژان لە خەرجییەوە دەچێتە نێو لیستی مووچە.