ئه‌مڕۆ 11 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ له‌ڕێگه‌ى هه‌ژمارى منه‌وه‌ هاوكارییه‌كه‌ى هاوپه‌یمانان وه‌رده‌گرن
  2024-09-09       215       

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌تیمى هه‌ژمارى منه‌وه‌ ئاشكرایكردوه‌، ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ئاب لەڕێگەی هەژماری منەوە وەردەگرن.

ئاوێنه‌: سەرچاوەكه‌ لەتیمی هەژماری من به‌میدیاى نزیك له‌پارتى ڕاگەیاندوه‌، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ئاب دەخرێتەسەر هەژماری 11 هەزار پێشمەرگەو لەڕێگەی هەژماری منەوە پێشمەرگەکان دەتوانن وەریبگرن، هەروەها بڕی هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ هەر پێشمەرگەیەک 400 هەزار دینارە، بەڵام بۆ مانگەکانی داهاتوو ژمارەکە زیاتر دەبێت.

لای خۆیەوە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، هاوکاریی دارایی مانگی ئاب (هەشت)ی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتەسەر هەژماری وەزارەتەکەیان.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ 9ی ئەیلولی 2024، هێزەکانی پێشمەرگە لەدوای کاتژمێری نۆی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەتوانن هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئاب وەربگرن.

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایكردوه‌، هەنگاوەکانی چاکسازیی لەوەزارەتی پێشمەرگە، بەهاوکاریی هاوپەیمانان بەردەوامە بۆ دروستکردنی هێزێکی سەربازیی سەردەمییانە، هەوڵەکانی حکومەت‌و وەزارەتی پێشمەرگەش چڕتر کراونەتەوە، بۆ ئەوەی قەبارەی هاوکارییەکان باشترو فراونتر بکرێت‌و لەهەنگاوەکانی داهاتوى پڕۆسەی "ڕێکخستنەوەو یەکخستنەوەدا" سەرجەم هێزەکان بگرێتەوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×