بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان و هاندانی وەبەرهێنەران و بازرگانان بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، حکومەتی هەرێم بە رێژەی 100٪ باجی لەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەڵگرت.
ئاوێنه: دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەڵێت:"ماوەیەک لەمەوبەر نووسراومان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری کرد بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لەسەر هەڵگرتنی باجی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە 100% بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە کارەباییانەی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن".
ئەوەشی وت، دواجار وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی دا بۆ ئەوەی 100% باجی گومرگی لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەڵبگیرێت.