لەگەڵ بەڕێوەچوونی دووەمین فێستیڤاڵی شەهید بەرچەم، هەردوو ژنە هونەرمەند ئەمال مەسلۆسی و شادی غوڵامی بە نیازی بەشدارییکردن لە فێستیڤاڵەکە ویستیان بچنە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام لەلایەن پارتیهوه ڕێگرییان لێ کرا.
ئاوێنه: دوێنێ، پارتی ڕێگەی لە چوونی هەردوو هونەرمەند ئەمال مەسلۆسی تونسیی و شادی غوڵامی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد، کە بۆ بەشداریی کردن لە فێستیڤاڵی بەرچەم ڕوویان لە شاری کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکرد.
دەبوو دوێنێ هەردوو هونەرمەند بگەنە شاری کۆبانێ و بۆ ڕۆژی سێیەم بەشداری ڤێستیڤاڵەکە بکەن.
فێستیڤاڵی شەهید بەرچەم، فێستیڤاڵێکی هونەریی و کەلتوورییە، ئەمساڵ لە گەڕی دووەمیدایە، هەموو گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تێیدا کەلتوور و هونەری خۆیان پێشکەش دەکەن، ئەمڕۆش فێستیڤاڵەکە لە ڕۆژی سێیەمیدا بەردەوامە.