پێشەوا هەورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، پێش ناوەڕاستی ئەم مانگە موچەی مانگی 8ی مەچەخۆرانی هەرێم لە بەغداوە دەگات.
ئاوێنە: پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە میدیای پارتی راگەیاند، پێش 15ـی ئه‌م مانگه، موچه‌ی مانگی هه‌شتی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گات.
بەقسەی پێشەوا هەورامانی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رگری له ماف و شایسته داراییه‌كانی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
وتەبێژی حكومەتی هەرێم وتیشی، به گه‌یشتنی موچه‌ی مانگی هه‌شت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كات.