ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا سێ پێگەی زەوی پەسەندكردون بەمەبەستی ئامادەكردن و دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی ئەننجومەنی شارەوانی سلێمانی، ئەمڕۆ چوار شەممە، ئەنجومەنەكە دانیشتنی ئاسایی خۆی سازدا بە سەرپەرشتیی سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبونی ئەندامانی ئەنجومەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، "لە دانیشتنی ئەمڕۆدا ئەندامانی ئەنجومەن، هەر سێ پێگەی زەوی (شاری لاوان، فەرمانبەران و سۆتكە)یان پەسەند كرد، بەمەبەستی ئامادەكردن و دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا."
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، هەر لە دانیشتنەكە چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاریی تاوتوێكران بەمەبستی زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیان.
ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی وتوشیەتی"پاشان كارنامەی دانیشتنەكە خرایە گفتوگۆوە كە چەند بڕیارێك واژوكران و پەسەند كران، هەروەها چەندین مامەڵەی هاوڵاتیان و وەبەرهێان بە ئامادەبونی نوێنەریان تاوتوێكران و گفتوگۆیان لەبارەوەكرا، دوای وەرگرتنی داواكارییەكانیان لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنەوە بڕیاری پێویستیان لەسەر درا بەپێی یاساو ڕێنماییە هونەرییەكان."