سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 7ی خانه‌نشینانی هه‌رێم به‌هاوتاكراوی له‌گه‌ڵ خانه‌نشینانی عێراق، ناڕونی هه‌یه‌و لێپرسراوانی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم لێدوانی پێچه‌وانه ده‌ده‌ن. وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم-یش هیچ زانیارییه‌ك ئاشكرا ناكات. په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت، ئەو پرسە دو مانگی پێویسته تا خانه‌نشینان بەمافەکانیان دەگەن.
ئاوێنه: ئەمڕۆ شەممە له‌زاری سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه لەرێگەی گەنجینەکانەوە ئاگادارکراونه‌تەوە کە بڕیاردراوە موچەی مانگی 7 (تەمموز)ی خانەنشینان بەهاوتاکراوی دابەشبکرێت.
به‌ڵام سەردار ڕەواندزی، بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی خانەنشینانی کوردستان ده‌ڵێت، "تائێستا ئاگادارنەکراوینەتەوە بۆ ئەم مانگە موچەی خانەنشینان هاوتاکرابێت."
ئاوێنه چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندیكرد به‌هونه‌ر جه‌مال، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌دایه‌وه.
به‌گوێره‌ی بڕیارێكی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق كه رۆژی 22ی 11ی 2022 ده‌ریكردووه، ده‌بێت حکومەتی هەرێمی کوردستان پابه‌ندبێت بەجێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق ژمارە 9ـی ساڵی 2014، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم به‌بیانوی نه‌بونی بودجه‌ی پێویست تائێستا ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای جێبه‌جێنه‌كردووه.
به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه، کەمترین موچه‌ی خانه‌نشینی دەبێتە 500 هەزار دینار، 100 هەزار دیناری تریش بۆ موچه‌كانیان زیاد ده‌بێت کە ماوەیەکە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق زیادیکردووە، به‌ڵام له‌ئێستادا کەمترین موچەی خانەنشینی هەرێمی کوردستان ته‌نها 220 هەزار دینارە.
لەهەرێمی کوردستان نزیکەی 160 هەزار خانەنشینی مەدەنی‌و 70 هەزار خانەنشینی سەربازی هەیه‌و له‌بڕیاری هاوتاكردنی موچه سودمه‌ند ده‌بن.
سەبارەت بەهاوتاکاردنی موچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی موچەی خانەنشینانی حکومەتی فیدراڵ، شوان کەلاری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕونیكرده‌وه، بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت موچە خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوتای عێراقی لێ بکرێت.
وتیشی، وەزارەتی دارایی هه‌رێم داوای لەگەنجینەکان کردووە لیستی خانەنشینان بەهاوتاکراوی ڕەوانەی وەزارەتی بکەن، به‌ڵام ئەم پرسە لەدو مانگدا کۆتایی دێت‌و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بەمافەکانیان دەگەن.