كۆمەڵێك جوتیاری كورد بۆ بۆ داواکردنی پارەی گەنمەکانیان دەچنە بەغدا
  2024-08-31       192       

ژمارەیەك جوتیاری هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، سەردانی بەغدا دەكەن ئەوەش بۆ بەدواداچون بۆ پارەى گەنمی جوتیاران کە لەلایەن عێراقەوە خەرج نەکراوە.

 ئاوێنە: ژمارەی ئەو جوتیارانە كە لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێم بە نوێنەرایەتی سەرجەم جوتیاران سەردانى بەغدا دەکەن نزیكەی 100 جوتیار دەبێت و ئەوان بڕیارە لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتى بازرگانى عێراق و دامودزەگا پەیوەندیدارەکان کۆببنەوە بۆ بە دواداچون بۆ پارەی گەنمی جوتیاران.

بەغدا تاوەكو ئێستا بڕی 500 ملیار دیناری پارەى گەنمى ئەمساڵی جوتیارانى هەرێمی کوردستانى خەرج نەکردوە، هەر بۆیە جوتیاران ترسیان هەیە هاوشێوەى ساڵانى رابردو، پارەکانیان دوابخرێت.

بەغدا ئەمساڵ نزیکەى 700 هەزار تەن گەنمی لە جوتیارانى هەرێمی کوردستان وەرگرتوە، کە بۆ هەر تەنێک نزیکەى 850 هەزار دینار بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×