ئەو كۆچبەرە كوردانەی لە ئاوەکانى ئیتاڵیا گیریان خواردبو ڕزگار کران
  2024-08-31       319       

ئەو کۆچبەرە کوردانەى لە ئاوەکانی نزیک ئیتاڵیا گیریان خواردبو، بە سەلامەتی ڕزگار کران و گوازرانەوە بۆ یۆنان.

ئاوێنە: شەوی ڕابردو، ژمارەیەک کۆچبەری کوردی باشور و ڕۆژهەڵاتى کوردستان و ئێران، لە ئاوەکانی نێوان وڵاتی ئیتاڵیا و یۆنان، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا داوای بەهاناوەچونیان کرد، کە بە وتەی خۆیان، کەشتییەکەیان کون بوە و مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ڕەنج پشدەری چالاکوانی بواری کۆچبەران رایگەیاند، ئەو کۆچبەرانە کە ژمارەیان نزیکەی 60 کەس بوە، ڕزگار کراون و بەسەلامەتی بە کەشتییەک گواستراونەتەوە بۆ ناو خاکی یۆنان.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە کۆچبەرەکان قسەی تێدا دەکەن، خەڵکی شارەکانی هەولێر و سلێمانی و چەند شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بون و بەشێکیان ژن و منداڵ بون..

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×