پارێزگاری هه‌ولێر داوا لە لایەنەکان دەکات، بانگه‌شه‌یەكی دیموكراتی و به‌بێ گرفت به‌ڕێوه‌ببه‌ن و دەشڵێت: هه‌ر هاووڵاتییه‌كیش چه‌ك وه‌ربگرێت، وه‌كو چه‌كی قاچاخ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئاوێنه: ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بە سایتى پارتى ڕاگەیاندووەن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاریی پێویستی بۆ كه‌شێكی ئارام كردووه، لە كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی پێویست بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هەڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی هێمن و دیموكراسییانە و هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به ئازادی به‌شداریی تێدا بكه‌ن.
پارێزگارى هەولێر داوا لە لایه‌نه‌كان دەکات، بانگه‌شه‌یەكی دیموكراتی و به‌بێ گرفت به‌ڕێوه‌ببه‌ن، به‌تایبه‌ت له هه‌ولێری پایته‌خت، ناكرێت خروقات بكرێت و ببێته هۆكاری تێكدانی ئارامی خه‌ڵك و قبوڵكراو نییه هیچ بانگه‌شه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندنیی كاریگه‌ری بخاته سه‌ر ئارامی و تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێویستە هه‌موو حزبه‌كان له چوارچێوه‌ی ڕێساكانی كۆمسیۆن بانگه‌شه بكه‌ن.
ئومێد خۆشناو ئاماژەى بەوەکردووە، ناكرێت هیچ هێزێكی سیاسی بۆ سه‌رنجڕاكێشانی ده‌نگده‌ر و بانگه‌شه‌ی نادروست ببێته هۆی دروستكردنی پشێوی، جیا له‌وه‌ش، قسە له‌سەر دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی چه‌ك و به‌خشینه‌وه‌ی چه‌ك كراوه، هه‌ر لایه‌نێك ئه‌وه بكات هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه بكه‌ن، هه‌ر هاووڵاتییه‌كیش چه‌ك وه‌ربگرێت، وه‌كو چه‌كی قاچاخ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌ت له كوردستان له هه‌ولێر ده‌بێت، ده‌رئه‌نجامیش لێره‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه.