لەچوار شاری بەریتانیا خۆپیشاندان لەدژی شەھید کردنی (ھێرۆ بەھادین‌و گوڵستان تارا) ئەنجام درا
  2024-08-30       666       

لەچوار شاری بەریتانیا بە بەشداری ژمارەیەک چالاکوان و ئەندام لە ڕێکخراوی ١٧ی شوبات خۆپیشاندانێک ئەنجام درا دژی شە ھید کردنی ھەردوو ڕۆژنامە نووسی کورد (ھێرۆ بەھادین و گوڵستان تارا).

 

ئاوێنە: دەستەی ڪارگێڕی ڕێڪخراوی ١٧ ی شوبات بۆ داڪۆڪی ڪردن لەماف و ئازادی ڕادەربڕین لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند "دوێنێ ٢٩-٨، لەچوار شاری بەریتانیا خۆپیشاندانیان ئەنجام ددا دژی شە ھید کردنی ھەردوو ڕۆژنامە نووسی کورد (ھێرۆ بەھادین و گوڵستان تارا). 

لەبەیاننامەکەدا هاتووە "لای ھەموو کوردێکی بەشەڕەف و خاوەن ناسنامەی ڕەسەنی کوردی ڕوونە کە خۆفرۆشی و جاشایەتی و خاک فرۆشی لەپاڵ سیخوڕی کردن و کۆیلایەتی کردن بۆ بێگانە لە ھەرێمی کوردستان / عێڕاق دا بەردەوامی ھەیە ، ئەوەش سیاسەتی بەرپرسە نا بەرپرسەکانی ھەرێمە کە بەدرێژایی مێژوو ، و ئێستاشی لەگەڵ بێت ھەمیشە ھەوڵی فرۆشتنی خاکی کوردستانیان داوە و خوێنی کوردیان بەناحەق ڕشتووە لەژێر ناوی جیا جیادا.. جگە لەوەش ، ڕۆژانە دەبینین ھەرێمی کوردستان بەردەوام لەلایەن درۆنەکانی تورک و فارسە وە قەسفی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و ‌ئەو گوندانەی کە سەردەمانێک پێشمەرگەی پاراست، ئێستا بەھۆی تۆپبارانی تورک و ئێرانەوە چۆڵکراون و دەیان و سەدان ھاوڵاتی سڤیل بە ناحەق خوێنیان دەڕێژرێت و تیرۆر دەکرێن ، لەبەرامبەردا دەسەڵاتە سیخوڕ و خائینەکەی کوردستان کە بەکرێگیراوی ئێران و تورکیان بێ دەنگیان ھەڵبژاردووە و جگە لەوەش ھاوکارێکی زۆرباشی تورک و فارسن بۆ تیرۆرکردنی ھاوڵاتیانی سڤیل و تۆپبارانکردنی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان .. تازەترینیشیان تیرۆکردنی ھەردوو ڕۆژنامەنوس ( گوڵستان وھێرۆ)  بوو لە سەیدسادق".

هەروەها لەبەییاننامەکەی دەستەی ڪارگێڕی ڕێڪخراوی ١٧ ی شوبات بۆ داڪۆڪی ڪردن لەماف و ئازادی ڕادەربڕین هاتووە "لەپاڵ سەرکۆنەکردنی تیرۆری ھەردوو ڕۆژنامەنوس ئەمڕۆ یادی ڕووداوێکمان کردەوە کە ناسراوە بە  ٣١ ی ئاب ، ئەو ٣١ ی ئابەی کە حزبە حکومڕانیەکانی ھەرێم بەدیاریکراوی پارتی دیموکراتی کوردستان ، کە خائین و داگیرکەرانی کوردستانیان ھێنایە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان و داگیریان کردن و خاکی کوردستانیان پڕکرد لە بەعسی و ھێزی داگیرکەری ڕژێمی بەعس و ھەولێری پایتەختیان کردە ساحەی تۆپ و دەبابەی ڕژێمی بەعسی عێڕاقی  ئێستاش بەدەیان و سەدان کەس و کەسایەتی جاش و موستەشار و داگیرکەر وئەندامی ڕژێمی بەعس لەناو ھەولێرو شارەکوردیەکانی تر بەئازادانە دەسوڕێنەوە... ھەرێمی کوردستان لەبەردەم پڕۆسەیەکی سیاسی گرنگدایە ئەویش ھەڵبژاردنە ، دەبێت ھاوڵاتیانی کوردی ڕەسەنی کوردستان تۆڵەی توند بکەنەوە لەم دەسەڵات و حزبانە و ئەم خۆفرۆش و خاک فرۆشانەی ھەرێم بسڕنەوە لەم نیشتمانە پیرۆزەی کوردستان".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×