وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیاندا لەبارەی موچەی مانگی حەوت نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێك.
ئاوێنە: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆبونەوەی وەفدی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق كۆتایی هات. بەگوێرەی سەرچاوەیەك كە قسەی بۆ میدیای پارتی كردوە، وەفدەكەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر موچەی مانگی حەوت نەگەیشتنە هیچ ئەنجام.
ئاماژە بەوەشداراوە، وەزارەتی دارایی عێراق بە وەفدەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان وتوە هیچ بڕە پارەیەکی دیکە بۆ موچەی مانگی حەوت بۆ هەرێم خەرج ناکەن، جگە لەو 36 ملیار دینارەی پێشتر خەرجکراوە.
ئەوەش خراوەتەڕو، وەزارەتی دارایی عێراق بە وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان وتوە پێویستە ئەو موچەخۆرانەی کە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان موچە وەردەگرن بەڵام دانیشتوی ناوچە جێناکۆکەکانن موچەکانیان بگوازرێتەوە سەر بەغدا .