زانیاری لەسەر بڕ و چۆنێتی بڕینی زیادەی مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکرا دەکرێت
  2024-08-28       972       

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، مانگانە 100 ملیار دینار لە کۆی مووچە کەمکراوەتەوە، و هێشتا بۆ مووچەی مانگی حەوت بڕیاری سەرف کردنی مووچەی سەربازی نەدراوە.

ئاوێنە: ئەو ئەندام پەرلەمانە ئاماژەی بەوەداوە، مووچەی مانگی حەوت نزیک بە 600 ملیار دیناری لێ بڕدراوە، ئەو 549 ملیار دینارەی نێردراوە لەسەر لیستی مووچەی مانگی 7 نێردراوە بۆ مووچەی مەدەنی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ مانگی هەشت دوای لێبڕینی زیادەو جیاوازی لیستەکان و دوو مووچە.

ڕوونیشیکردۆتەوە، هێشتا بڕیاری سەرف کردنی موچەی سەربازی مانگی 7 و 8 نەدراوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو ئەندام پەرلەمانە، بۆ مانگی 6 مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و خانەنشینان و کەم ئەندامان 653 ملیار دینار هاتووە، بۆ مانگی 8 بڕی 549 ملیار دینار هاتووە، واتە بۆ هەر مانگێک نزیک بە 100 ملیار دینار لەمووچە کەمکراوەتەوە!

هاوکات سۆران عومەر شێوازی چارەسەرکردنی گرفتی مووچە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، بابەتی تەوطین و نەوت و داهاتی نانەوتی گرفتێکی دیکەیەو بێ چارەسەر ماوەتەوە، تەوطین چارەسەرە بۆ کێشەی لیستەکانی مووچە کەحکومەتی هەرێم ئامادە نیە ئەنجامی بدات، داهاتی نەوت و ناوخۆ ڕادەست ناکات تاکو بودجەی بەکارخستن و بودجەی وەبەرهێنانمان بۆ بێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×