وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕایدەگەیەنێت ''کاتژمێر 11ی پیش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڕەکی ئەردەڵانی قەزای خورماڵ کرێکارێک، بەهۆی بەرکەوتنی تەزوی کارەبا دەسبەجێ گیانی لەدەستدا".
ئاوێنە: عەقید بەرزان عوسمان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵەبجه ڕایگەیاند "پاش ئه‌وه‌ی پێیان راگه‌یاندین گه‌نجێك له‌ناحیه‌ی خورمال گیانی له‌ده‌ستداوه تیمه‌كانمان گه‌یشتنه سه‌ر ڕوداوه‌كه‌و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای هەڵەبجە کراوه و دوسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە لەبنکەی پۆلیسی خورماڵ ڕێکخرا".
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کرێکارە ناوی بێوەی ئەحمەد ئیسماعیلە تەمەنی 48 ساڵە و دانیشتوی گوندی ئەحمەد ئاوایە.