مەکۆی کفری بزوتنەوەی گۆڕان، دەرکردنی " دەرون عومەر" کە پێشتر لەسەر لیستی گۆڕان بەڕێوبەری گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان بوو، لە ڕیزەکانی حیزبەکە ڕادەگەیەنێت.
ئاوێنە: مەکۆی کفری بزوتنەوەی گۆڕان، نوسراوێکی ئاراستەی ژووری حکومەتی بزوتنەکە کردوەو ئاماژە بە دەرکردنی " دەرون عومەر خەلیفە" لە ڕیزی گۆڕان دەکات.
بەپێی نووسراوەکە، دەروون عومەر کە ماوەی حەوت ساڵ لەسەر لیستی گۆڕان بەڕێوبەری گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان بووە، رۆژی ١ـی ٦ـی ٢٠٢٤ سەردانی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کردوە و پەیوەندی بە ریزەکانی ئەو حزبەوە کردوە.