نوێترین زانیاری لەبارەی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچە بڵاوکرایەوە
  2024-08-28       1482       

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: تا پارەی پێویست لەبەردەست نەبێت خشتەی مووچە ڕاناگەیەندرێت و دیاریش نیە كە ئایا مووچەی مانگی حەوت و هەشت هەردووكی دابەش دەكرێت یاخود نا.

ئاوێنە: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: ناتوانین بە پشتبەستن بەو بڕە پارەیەی بەغداد ناردوویەتی خشتەی مووچەی فەرمانبەران رابگەیەنین و چاوەڕێی بەغداد دەكەین تاوەكو مووچەی هێزە ئەمنییەكان بنێرێت و كە پارەی پێویست لەبەردەست بوو ئەوكات خشتەی مووچەی مانگێكی فەرمانبەران رادەگەیەنین.

وتیشی: تائێستا دیار نیە كە خشتەی مووچە بڵاوكرایەوە خشتەی مووچەی مانگی حەوت دەبێت یاخود هەشت، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە لیستی مووچەی مانگی هەشت دەبێت و دیاریش نابێت كە چارەنووسی مووچەی مانگی حەوت چی دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×