گەرمبونی شەڕی ساردی پارتی‌و یەکێتی، هاوکاتی نزیکبونەوەی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە
موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م قه‌یرانێكی قوڵی داراییدان‌و نزیكه‌ی دو مانگه موچه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام بێگوێدانه كێشه‌و گرفته‌كانی موچه‌خۆران‌و ڕه‌چاوكردنی باری ده‌رونییان، پارتی‌و یه‌كێتی سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی شەڕێكی ڕاگه‌یاندنی گه‌رم‌و هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانن.
ئاوێنه: دو ڕۆژه پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ناوی "سەرچاوەی رۆژنامەوانی"یه‌وه هێرشێكی توندی میدیاییان دژی یه‌كتر ده‌ستپێكردووه، به‌بێ گوێدانه هه‌ست‌و باری ده‌رونیی موچه‌خۆران كه نزیكه‌ی دو مانگه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
ماوه‌ی دو ڕۆژه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردو حیزب له‌وپه‌ڕی ئاڵۆزیدایه، هه‌ردولا ڕاشكاوانه قسه‌ی دڵی خۆیان به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن، ئه‌و قسانه‌ی ساڵانێكه له‌ناخیاندا په‌نگده‌خواته‌وه‌و به‌له‌به‌رچاوگرتنی فاكته‌ره جۆراوجۆره‌كان نه‌یانتوانیوه ده‌ریببڕن.
سه‌ره‌تای گرژییه‌كان له‌وه‌وه ده‌ستیپێكرد كه شه‌وی ڕابردو یه‌كێتی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ناوی "سەرچاوەیەک لەیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانه‌وه" بڵاوكرده‌وه‌و هێرشی توندی كرده سه‌ر پارتی‌و خودی مه‌سرور بارزانی، میدیای یەکێتی لەزاری سەرچاوەیەکی حزبەکەوە، "مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی وەک سەرۆکی باڵێکی ناو حیزبەکە وه‌سفكرد کە دژایەتی یەکێتی دەکات".
یەکیتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردویدا، مەسرور بارزانی "بەهۆكاری تێكچونی دۆخی سیاسی‌و ئەمنی‌و حكومڕانی هەرێمی كوردستان‌و ناوچە دابڕێنراوەكان"یش تۆمەتباری کرد‌و ڕاگەیاند، "پشو درێژیمان بەرامبەر رق‌و كینەو چەواشەكارییەكانی ئەم باڵە شەرەنگیزییەی ناو پارتی سنوری خۆی هەیەو لێرە بەدواوە بێدەنگی دەشكێنین".
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مڕۆ پارتی به‌دو ڕاگه‌یه‌ندراو وه‌ڵامی یه‌كێتی دایه‌وه، یه‌مه‌كیان له‌ڕێی مەحمود محەمەد، وته‌بێژه ڕه‌سمییه‌كه‌یه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "بەشێک لەبەرپرس‌و میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەڕوانگەی دۆخی ناوخۆیی خودی یەکێتییەوە لەپارتیمان دەڕوانن‌و دژی جێگری حیزبەکەمانن".
پارتی تێڕوانینی یەکێتی بۆ مەسرور بارزانی بەتێڕوانینی "نەیاران" پێناسە کرد‌و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، "داڕێژەرانی پشت ڕاپۆرتەکەی میدیای فەرمی لەڕوانگەی دۆخی باڵباڵێنی ناو خودی خۆیانەوە، دەیانەوێت وێنای پارتی بکەن".
مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دوپاتی له"یەک ئاڕاستەیی" حیزبه‌كه‌ی کردۆتەوەو ڕایگه‌یاندووه، "کار‌و هەڵوێستەکانی مەسرور بارزانی لەچوارچێوەی بەرنامەو هەڵوێستی پارتی‌دایەو هەر جۆرە سنوربەزاندنێک بۆ سەر کەسێتیی ئه‌و، هەموو پارتی دەگرێتەوە".
ئه‌مشه‌ویش پارتی ڕاگه‌یه‌ندراوی دووه‌می به‌ناوی "سەرچاوەیەکی رۆژنامەوانی لەپارتی دیموکراتی کوردستان" بڵاوكرده‌وه‌و یه‌كێتی نیشتیمانی به "حیزبەكەی بافڵ‌و قوباد‌و تاقمی دو براكەی دەباشان" وه‌سفده‌كات‌و ئاماژه بۆ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوی یه‌كێتی ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "بەنەفەسێكی زۆر شپرزەو نامەسئولانەو هەست بەشەرم‌و شكستەوە نوسراوە، پڕیەتی لەدرۆو چەواشەكاری‌و تەجاوز، كە هەمووان چاك دەزانن ئەو دووە هی ئەو بەردە گەورانە نین !.."
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، یه‌كێتی تۆمه‌تبار ده‌كات به "پیلانگێڕیی دژی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان"و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، "خەڵكی كوردستان بەگشتیی شایەدن ماوەیەكی زۆرە تاقمەکەی دەباشان، كە دەستیان بەسەر یەكێتی-دا گرتووە، بەهەموو ڕێگەیەك‌و لەهەر دەرفەتێكدا لەگەڵ نەیارانی کوردستان خەریكی پیلانگێڕین".
پارتی ده‌شڵێت، "لای هەمووان مەعلومە كە هەر لەوەتەی، بافڵ‌و قوباد بەشێوەی کودەتا خۆیان سەپاند، تەنیاو تەنیا بۆ پەردەپۆشكردن‌و شاردنەوەی ناحەزی‌و بەرژەوەندییە کەسییەکانیان لەنێو حكومەتدا ماونەتەوە، دەنا لەیەكەمین ڕۆژەوە هەرچییان پێكرابێت لەدژی حكوومەتی هەرێم كردویانەو بەپارەی دزراوی خەڵکی سلێمانی هەرچی دمشڕو زمانپیس‌و ئاست نزمە لەناوەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەدژی سەرۆکی حکومەت بەکاردەهێنن".
گەرمبونی شەڕی ساردی پارتی‌و یەکێتی، هاوکاتی نزیکبونەوەی وادەی ئەنجامدانی خولی شه‌شه‌می هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە كه بڕیاره لە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024دا ئه‌نجامبدرێت.
هه‌روه‌ها شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مجاره‌ی پارتی‌و یه‌كێتی له‌وه‌ختێكدایه كه موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م قه‌یرانێكی قوڵی داراییدان‌و نزیكه‌ی دو مانگه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌مڕۆش، له‌كاتێكدا موچه‌خۆران له‌چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی موچه‌ی مانگی 7 (ته‌مموز)دا بون، به‌ڵام وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 550 ملیار دیناری بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی 8 (ئاب) خەرجکرد، به‌وه‌ش موچه‌ی مانگی 7ی خسته به‌رده‌م چاره‌نوسێكی نادیار.
ئاوێنه ویستی لێدوانی ڕه‌سمی له‌به‌رپرسانی هه‌ردو حیزب وه‌ربگرێت‌و لێیانبپرسێت ئایا ئه‌م شه‌ڕه ڕاگه‌یاندنه‌ی نێوانتان‌و پێشخستنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌دروست ده‌بینن، له‌كاتێكدا موچه‌خۆران له‌دۆخێكی هه‌ستیاری ده‌رونیدان‌و ڕوبه‌ڕوی بێ موچه‌یی بونه‌ته‌وه‌و بونه‌ته قوربانیی له‌نێوان هه‌ردو حكومه‌تی هه‌رێم‌و به‌غدا، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌ڵام په‌یوه‌ندیی به‌هه‌ریه‌ك له‌مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتی‌و د. میران محه‌مه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان نه‌دایه‌وه.