کۆمیسیۆن دڵنیایی دەداتە دەنگدەران
  2024-08-27       347       
کۆمیسیۆن لەئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە


كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیاده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی هیچ حیزب‌و كاندیدێك ناتوانێت بزانێت ده‌نگده‌ر ده‌نگی به‌كێ داوه‌.

ئاوێنه‌: جومانه‌ غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ده‌نگده‌ران دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌حیزب‌و نه‌كاندید نازانن ده‌نگده‌ر له‌هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی پێداون یاخود ده‌نگی به‌ چ لایه‌نێك‌و كام كاندید داوه‌".

بڕیارە 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئه‌نجامبدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمیسیۆن لەئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکە بەردەوامە.

جومانه‌ غه‌لای ده‌شڵێت، "كۆمسیۆن ته‌نها مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌دا ده‌كات‌و كارتی ده‌نگدان ناوی له‌سه‌ر نییه‌، بۆیه‌ هیچ حیزب‌و هاوپه‌یمانێتی‌و كاندیدێك ناتوانێت بزانێت ده‌نگده‌ر ده‌نگی به‌كێ داوه، ته‌نانه‌ت كۆمسیۆنیش ئه‌وه‌ نازانێت‌".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×