لیژنهی ئهمنی ههڵبژاردن جەخت لەپاراستنی کاندیدەکان، بەتایبەتی کاندیدە ژنەکان دهكاتهوه بهتایبهتی لەکاتی بانگەشدا
لیژنەی باڵای ئەمنی بەسەرۆکایەتیی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێکهێنرا، ئەمڕۆ یەکەم کۆبونەوەی ئەنجامداو لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی ئاشکرا کرد.
ئاوێنه: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆتاییهاتنی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی پرۆسەی هەڵبژاردن، ڕایگەیاند، هەموو هێزەکان بەشداری لەو پلانە ئەمنییە دەکەن کە بەهەماهەنگی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دایدەڕێژن بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.
وتیشی، لەکۆبونەوەکەدا پلانی سەرەتای دیراسە کراوە، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کەش و هەوایەکی سەقامگیر بەڕێوەبچێت.
وەزیری ناوخۆ ڕونیكردهوه، هەر لایەنێک بۆ بەدەستهێنانی دەنگ لەکاتی بانگەشەی ههڵبژاردندا چەک دابەشبکات، دەستیبەسەر دادەگیرێتو وەک چەکی قاچاخ مامەڵەی لەگەڵ دا دەکرێت.
ئهوهشی وت، لەکۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر شەفافیەتی هەڵبژاردنو پاراستنی کاندیدەکان بەتایبەتی کاندیدە ژنەکان لەکاتی بانگەشدا کرایەوە، "تا لەتوندوتیژی پارێزراوبن."
بڕیاره 20ی 10ی 2024 ههڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بهڕێوهبچێت.