تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕژێمی ئێران هەشت هاوڵاتیی کوردی لە شارۆچکەی گیلانى سەر بە پارێزگای کرماشان دەستگیرکردووە، دەشڵێن، هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەگەڕیتەوە بۆئەوەى بەشدارییان لە یادی نەورۆزی ئەمساڵدا کردووە.
ئاوێنه: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دەربارەی دەستگیرکردنی هەشت هاوڵاتیى کوردی سنوورى شاری کرماشان بەم شێوەیە زانیاری خستەڕوو.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕژێمی ئێران هەشت هاوڵاتیی کوردی لە شارۆچکەی گیلانى سەر بە پارێزگای کرماشان دەستگیرکردووە.
دەشڵێن، هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەگەڕیتەوە بۆئەوەى بەشدارییان لە یادی نەورۆزی ئەمساڵدا کردووە.
باس لەوەشکراوە، ناسنامەی ئەو هاوڵاتییانە بریتین بەمجۆرەن، موحسین ئەسفەندیاری، ئاراش ئالفەتی، ماریا خانی، جەهانگیر ئازادیی، لوتفوڵا پەروێز، حەمید رەزا ڕەحیمیان، سەلمان پەرهان و مستەفا ڕۆستەمی.