عێراق بڕێک پارەى بۆ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم نارد
  2024-08-27       777       


بەپێى زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕێكی دیكەی لە مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمى کوردستان خەرج كرد، کە بڕەکەى ٥٥٠ ملیار دینارە.

ئاوێنه‌: بەپێى زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕێكی دیكەی لە مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج كرد.

هەربەپێى زانیارییەکان،  حکومەتی عێراق بڕی 550 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 7 ی فەرمانبەرانی شارستانی بۆ هەرێمی کوردستان نارد و تاوەکو ئێستا مووچەی هێزەئەمنییەکان نەنێردراوە.

ئەمڕۆ بڕیار ڕەشیدا ئەندامى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، تا حکومەتی هەرێمی کوردستان کێشەکانی لیستی مووچە چارەسەر نەکات و بەم جۆرەی هەبووە، لیستەکان بنێردرێت، ئەوا کێشەی دواکەوتنی مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت، تەنها لەو ناوانەی کە وەک نمونە وەرگیراون لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە، شەش هەزار ناو لە لیستی مووچەدا تەماشاکراوە دوو مووچەبوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیکەى دوو مانگە فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و عێراقیش بە چەندین بیانووى جیاواز ئامادە نییە مووچەى فەرمانبەران بنیرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×