ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند، رۆژی 7ی ئەیلول رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەكە هەڵدەبژێردرێن.
ئاوێنە: ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وادەی هەڵبژاردنی خولی سێیەمی دەستەی بەڕێوەبەری جڤاتی گشتی، ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەكەی دیاریكرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، رۆژی پینجشەممە 5ی ئەیلولی 2024، هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەریی جڤاتی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجام دەدرێت.
هەروەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، رۆژی شەممە 7ی ئەیلولی 2024، هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەدەچێت.
ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان وتوشیەتی، وادەی خۆكاندیدكردنی بۆ هەردو پڕۆسەكە لە سبەی سێشەممە 27ی ئابی 2024ەوە دەستپێدەكات تاوەكو 2ی ئەیلولی 2024.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، وردەكاری جێبەجێكردنی سەرجەم قۆناغەكانی هەردو پڕۆسەكە بە رێنمایی تایبەت رێكدەخرێت.