پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری دا بە خەركردنی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێم.
ئاوێنە: سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری تەمویلی موچەی مەدەنی مانگی حەوتی هەرێمی کوردستانی دەرکرد.
ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی، وەزارەتی دارایی عێراق 53 ملیار دیناری جیاوازی موچەی مانگەکانی پێشوی لە تەمویلی موچەی مانگی حەوت بڕی.