ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى ڕایدەگەیەنێت، سەرۆکی یەکێتی سەرکردایەتی بەرنامەی ڕاستکردنەوەى رێرەوى حکومڕانى دەکات و حکومەتەکە لەم سەرۆکی حکومەتە و تیمە زەردەکەی وەردەگرێتەوە.
ئاوێنه: ستران عەبدوڵا، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى لە فەیسبوکى خۆى بڵاویکردەوە، بەرنامەی یەکێتیی ڕوون و ئاشکرایە، یەکێتی جاڕی داوە کە حوکمڕانی داهاتووی کوردستان خۆمان نەخشی سەرەکی تیا دەگێرین، خۆمان سیاسەتەکەی دادەنێین. چونکە ئەمە هەر بە یەکێتیی دەکرێت.
ئەو بەرپرسەى یەکێتى دەڵێت: جا پارتیش ئەمە دەزانێ ، سەرۆکی "کابینەی شکستیش" دەیزانێژ، بۆیە جەنگی مەغلوبەیان دژی یەکێتی بەرپا کردووە لە تەخوینەوە بۆ جنێودان و بۆ هەوڵی پەکخستنی هەڵبژاردنیش .
ئاشکراى دەکات، کە سەرۆکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی لەبەر کورد و لەبەر خەڵکی کوردستانیش سەرکردایەتی بەرنامەی ڕاستکردنەوەی ڕێرەوەکە دەکات، کە حکومەتەکە لەم سەرۆکی حکومەتە و تیمە زەردەکەی وەردەگرێتەوە.