گەریلا نۆ چالاکییان لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامدا
  2024-08-26       499       

هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ، مەتینا و خواکورک نۆ چالاکییان ئەنجامداوە و لە چالاکییەکانیاندا، دوو کامێرای چاودێری لەناوبراون و بە ئامێری ئاسمانیی گورز لە زرێپۆشێکی سەربازیی لە جۆری کیرپی دراوە.

ئاوێنه‌: ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لەبارەى هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا و بەکار‌هێنانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادیی، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگە لە ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٥ـی ئاب نۆ چالاکییان لە گۆڕەپانی گردی قەسرۆک لە هەرێمی هەفتانین، لە گۆڕەپانی گردنی کۆردین لە هەرێمی خواکورک، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلی و گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا دوو کامێرای چاودێری لەناوبراون، هەروەها بە ئامێری ئاسمانیی لەلایەن یەکینەکانی ئاخین مووشەوە گورز لە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش لە جۆری کرپی درا.

هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ٢٣ـی ئاب تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخودانی گردی ئێف ئێم دوو جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە نێوان ڕۆژانی ٢٢- ٢٦ـی ئاب لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی شەکفتیان و بێبادە و شاخی کون و گۆڕەپانەکانی سنینێ، شەهید شەریف، شەهید بێریتان و بەربزن و خنێرەی ژوورین لە هەرێمی خواکورک تۆپباران کراون و گۆرەپانی بەرخۆدانی بێشیلی لە مەتینا و گۆڕەپانی شاخی شەهید جیهان لە قەندیل، بە گشتی ٢٤جار بە فڕۆکەی جەنگی ئەو شوێنانە بووردومان کراون.

هەروەها ٢٣ و ٢٥ـی ئاب لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی سەریی مەتینا بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومان کراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×