وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، پێویستە لەماوەی دوو هەفتەدا ئەو خانەنشینانەی بایۆمێترییان نییە بایۆمێترییەکانیان تەواو بکەن، بەپێچەوانەوە مووچەکانیان رادەگیرێت.
ئاوێنە: ئهمڕۆ دووشهممه 26ی ئابی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و تیایدا خانەنشینان ئاگادار دەکاتەوە لەبارەی بایۆمێتری و دەڵێت، هەر خانەنشینێك بایۆمێتری نەكردووە، پێویستە لەماوەی دوو هەفتەدا خۆی لە بایۆمێتری تۆمار بكات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر خانەنشینێك بایۆمێتری كردووە و نەیگەڕاندووەتەوە، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمێترییەكەی بگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار.
ئەوەش هاتووە، هەر خانەنشینێك لەماوەی دوو هەفتەدا بایۆمێتری نەكردبێت و نەیگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار، مووچەكەی رادەگیرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دهوترێت لەژێر فشاری بەغدا 30 هەزار ناو لە لیستی مووچەی مانگی حەوتدا لابران و حکومەتی ههرێم ناچارکرا دووبارە لیستی مانگی حەوت ئامادە بکاتەوە.