سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە رۆژانی داهاتوودا رێگەپێدان بۆ دروستكردنی خانوو لە 29 گوندی سنوورەكەیان دەستپێدەكەن.
ئاوێنە: لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و نووسراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، "بەم نزیكانە" رێكارەكانی كردنەوەی رێگەپێدانی خانووكردن لە حەرەمی گوندەكانی نێو سنووری شارەوانیی سلێمانی دەخەنە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئێستا ئامادەكاری بۆ دروستكردن یان نۆژەنكردنەوەی خانوو و زیاتركردنی نهۆم دەكەن.
ئەو شوێنانەی سلێمانی وەك گوند ناوی هێناون ئەمانەن: قڕگە، قەرەتۆغان، كەڵەكن، كانی گۆمە، عەوال، كۆستەی چەم، خەلیفاوا، ئاوبارە، خێوەتە، ئاشەسپی، مەلا داود، كانی بەردینە، بابان، كەنەسوورە، قولەرەیسی، هوانە، شێخ وەیساوا، ئالیاوای خواروو، بەردەكەڕ، فەرەج ئاوا، ژاڵەی خواروو، ژاڵەی سەروو، ژاڵەی جەزا جاف، رازیانەی كۆن، رازیانەی نوێ، رازیانەی كانی شینكە، دانەڕووڵە و سەماوات.