سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان دەڵێت، “ئەو پڕۆسەیە لە پێنج ساڵی رابردوودا تەنیا ئیمزایەکی مەسرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی پێویست بوو، بەڵام ئامادەنەبوو بیکات”.
ئاوێنه: رێواز فایەق سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان لەبارەى دامەزراندنى مامۆستایانى وانەبێژ بەشێوەى گرێبەست لەلایەن سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە لێدوانێکدا بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو“ئەو پڕۆسەیە لە پێنج ساڵی رابردوودا تەنیا ئیمزایەکی مەسرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی پێویست بوو، بەڵام ئامادەنەبوو بیکات”.
دەشڵێت، “ئەوکات بۆ بەلاڕێدابردنی دۆسێیەکەیان و پاراستنی حکومەت و چەواشەکردنی نوێنەرانی مامۆستایان و ڕایگشتی، بەرەو پەرلەمان ئاراستە ئەکران”.
وتوشیەتى، “لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایان، پێیان وتوون، تکایە ئاراستەی فشارەکانتان بگۆڕن بۆسەر حکومەت، چونکە ئەو دۆسێیەیە ئیمزایەکی سەرۆکی حکومەتی ئەوێت و فشار لە حکومەت بکەن”.