بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش هەرێم رایگەیاند: بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 9 ی بەیانی لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، پاش ڕووبەڕوبوونەوە توانرا دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە برینداری دەستگیربکرێن.
پاش دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان دەستگیرا بەسەر زیاتر لە 14 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.
لە ئەنجامی رووبەڕووبونەوەکەدا، کارمەندێکی دەزگای ئاسایش برینداردەبێت.
لە ئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان راگیراون.