دەنگۆی بڕینی موچەی مامۆستایان و كارمەندانی خوێندنی كوردی لە كەركوك رەتدەكرێتەوە
  2024-08-25       243       

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، موچەی مامۆستایان و كارمەندانی خوێندنی كوردی لە كەركوك نەبڕاوە، بەڵكو دیوانی چاودێری دارایی عێراق داوایكردوە موچەكانیان بگوازرێتەوە سەر عێراق.

ئاوێنە: سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق، ئەمشەو یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"مامۆستایان و کارمەندانی خوێندنی کوردی لەکەرکوک موچەکەیان لەسەر هەرێمە، مانگانە بڕەکەی (29) ملیار دینارە، موچەکانیان نەبڕاوە بەڵکو چاودێری دارایی عێراق داوای کردوە موچەکانیان بگوازرێتەوە سەر عێراق."

ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی"گواستنەوەی میلاکاتی مامۆستایان و کارمەندانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک و ناوچەکانی دیکە بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی فیدراڵ یەکێک لەو دۆسیانە بوە کە کارم لەسەری کردوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەم کەسانە کە ژمارەیان 17 هەزارە، وا بڵاوکرایەوە کە موچەکانیان بڕدراوە، بەڵام راستییەکەی ئەوەیە کە چاودێری دارایی عێراق داوای کردوە موچەکانیان بگوازرێتەوە سەرعێراق."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×