لە کەرکوک گەنجێکی تەمەن 15 ساڵ لەماڵەکەید خۆیدا پانکە بەر ملی کەوت و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
ئاوێنه: رووداوەکە شەوی رابردوو لە گەڕەکی یەکی حوزەیران روویداوە، گەنجەکەش کە ناوی بەکر ئەکرەمە، ماوەی 10 رۆژە هاوسەرگیری کردووە.
رووداوەکە بەشێوەیەک بووە کە ئەو گەنجە هەوڵیداوە بەتانی لەسەر کانتۆر بهێنێتە خوارەوە، باڵی پانکەکە بەر ملی کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.