لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ژمارەیەک هەلی کار راگەیەندرا.
ئاوێنه: ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە: لەدوای رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە دامەزراندنی فەرمانبەرانی پێویست بۆ یەکە ئیدارییەکان، بۆ دیوانی قائیمقامیەتی کفری، 14 کەس دادەمەزرێنرێن.
ئەو 14 کەسە بەشێوەی خاڵبەندیکردن و لە رێگەی سیستمی ئۆنلاین دادەمەزرێنرێن و تەنها باخەوان و کارگوزار دەگرێتەوە.
پێشکەشکاران تاوەکو بەرواری 5ی ئەیلول دەتوانن لە رێگەی ئەم (لینک)ەوە فۆڕم پڕبکەنەوە.