میدیاى فەرمى یهكێتی لە زارى بەرپرسێکى باڵاى حزبەکەیانەوە بڵاوى کردەوە، هاتنی هێزی حەشدی شەعبی بۆ سنووری گەرمیان بەبێ ئاگاداری هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە بووە، دەشڵێت، “ئەو کارەی حەشدی شەعبی جێگەی قبوڵ نییە”.
ئاوێنه: میدیاى فەرمى یهكێتی لەبارەى هاتنى هێزێکى زۆرى حەشدى شەعبى بۆ سنوورى گەرمیان لە زارى بەرپرسێکى باڵاى حزبەکەیانەوە بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو.
میدیاى فەرمى یهكێتی لە زارى بەرپرسێکى باڵاى حزبەکەیانەوە بڵاوى کردەوە، هاتنی هێزی حەشدی شەعبی بۆ سنووری گەرمیان بەبێ ئاگاداری هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە بووە.
ئەو بەرپرسەى یهكێتی بە میدیاى حزبەکەى ڕاگەیاندووە، “ئەو کارەی حەشدی شەعبی جێگەی قبوڵ نییە”.
ئاماژەى بەوەشکردووە، “بەهیچ شێوەیەک رێگانادرێت ئەو هێزە لەو ناوچەیە بمێنێتە”.
ئەوەشى خستووەتەڕوو، “داوامان لە حکومەتى ناوەند کردووە راستەوخۆ پاشەکشە بە هێزەکە بکرێت، چونکە ئەو پێشێلکارییە “.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هێزێكی زۆری حەشدی شەعبی بە سەدان ئۆتۆمبێل و چەكی قورسەوە هاتوونەتە شارەدێی كوڵەۆجۆی سنووری ئیدارەی گەرمیان، بەپێی زانیارییەكان بۆ دەست بەسەرداگرتنی بیرە نەوتێكی سنوورەكە هاتوون بەناوى گڵابات- قومرە، كە لەلایەن پۆلیسی نەوت و گازی هەرێمی کوردستانەوە دەپارێزێت و لە ئێستاشدا گەرمارۆى ئەو بیرە نەوتەیان داوە.