بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ئاشكرایدەكات، كە تەنها لەڕێگهكانی دەرەوەی شار كامێرای خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێت، دهشڵێت:"لەسەرجەم ڕێگەکانی دەرەوەی شار کامێرای تۆمارکردنی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێتو هەفتەیەک پێشئەوەی بکەونەکار شۆفێرانی لێ ئاگاداردەکەینەوە”.
عەمید ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرایكرد، لهڕۆژى 23ى 1ى 2024وه كامێراكانی خێرایی هاتوچۆ (خاڵ بۆ خاڵ) لەڕێگهی (سلێمانی ـ تاسڵوجە ـ دوكان) خراونەتەكارو لەئێستادا كار لەدانانی ئەو كامێرایانەی هاتوچۆ لەسەر ڕێگهی (سلێمانی ـ بازیان ـ چەمچەماڵ) دەكرێتو دواتریش بڕیارە لەڕێگهی (سلێمانی ـ هەڵەبجە) دابنرێت.
ڕاشیگهیاند، “لەسەرجەم ڕێگەکانی دەرەوەی شار کامێرای تۆمارکردنی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێتو هەفتەیەک پێشئەوەی بکەونەکار شۆفێرانی لێ ئاگاداردەکەینەوە، بهڵام لهناو سهنتهری شاری سلێمانی، كامێرای خاڵ بۆ خاڵ دانانرێتو تەنها كامێرای جێگیر هەیە".
بهگوێرهى زانیارییهكان، كامێرا جێگیرەكانی سلێمانی شوێنیان دیاریكراوەو بەزۆری لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دانراون (بەردەم پردی دەباشان، بەردەم پردی كۆبانێ، سەر پردی زەرگەتە، ژێر پردی چوارڕیانی سەرچنار، بەردەم ئاسیا ئۆیل، سەرپردی قالاوا، خوار پردەكەی نەخۆشخانەی هیوا، بەردەم نەخۆشخانەی فاروق، بەردەم نەخۆشخانەی هەرێم، بەردەم هۆتێل تایتانیك).
شەقامی سالم نزیك پردی خەسرەو خاڵ (50 كم)، خوار مزگەوتی قازی محەمەد (50كم)و شەقامی هەواری شار پێش فەرمانگەی پسوڵەی خۆراكو بەردەم ئێم جەی تاوەرز (50 كم)و شەقامی تونێلی پێشڕەو لەدوو شوێن دانراوە.