وتەبێژی پارتی داد‌و گەشەپێدانی فەرمانڕەوا لە توركیا رایگەیاند، دورخستنەوەی توركمان، پارتی و عەرەبەكانی تر لە ئیدارەدانی كەركوك سیاسەتێكی راست نییەو زۆر هەڵەیە بۆ كەركوك.
ئاوێنە: عومه‌ر چه‌لیك، وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك وتی، ئێمە هەر لە سەرەتاوە جەختمان لە بونی سیاسەتێكی گشتگیر لە عێراق كردۆتەوە كە تێیدا كەس دورنەخرێتەوە.
وتیشی، ئێمە پێمانوایە دورخستنەوەی توركمان، پارتی و لایەنە عەرەبییەكانی تر لەڕێگەی دروستكردنی دۆخێكی دیفاكتۆ بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك سیاسەتێكی راست نییەو رێگەیەكی زۆر هەڵەیە بۆ كەركوك.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "هه‌میشه ده‌ڵێین ئه‌و ئاڕاسته‌ی كه توركمان دورده‌خاته‌وه ئاڕاسته‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه، هه‌روه‌ك ئه‌م ئاڕاسته‌یه بۆ دورخستنه‌وه‌ی گروپه عه‌ره‌بییه‌كانی تر‌و پارتی دیموكراتی كوردستانیش هه‌ڵه‌یه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه "هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری كه‌ركوك دۆخێكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م چوارچێوه‌ی دروستكردوه و پێمانوایه ده‌بێت هه‌نگاوی خێرا هه‌ڵبگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌ته‌واوه‌تی بخرێته‌وه ناو چوارچێوه‌یه‌كی گشتگیره‌وه، ئه‌گه‌ر نا روبه‌ڕوی كێشه‌ی تر ده‌بێته‌وه".