رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات، ئێران لەم هەفتەیەدا هێرش بۆ سەر ئەو وڵاتە دەستپێدەکات.
ئاوێنه: رۆژنامەی ئیسرائیل هیوم بڵاویکردەوە: چەکدارانی حزبوڵای لوبنانی لە هێرشەکەی ئێراندا بەشدار دەبن و ئیسرائیل بە ئامانج دەگرن.
ئەوەی تا ئێستا روونبووەتەوە ئەوەیە کە گروپە چەکدارەکانیش لە وڵاتانی دیکەوە پشتیوانی لە هێرشەکەی ئێران دەکەن و بنکە و بارەگاکانی ئیسرائیل بە ئامانج دەگرن، بەڵام مەرج نییە هەموو هێرشەکان لە یەک کاتدا ئەنجام بدرێن.
زیاتر لە 10 رۆژە ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە تاران کوژراوە و ئێران بەردەوام هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دەکات.