سەرۆكی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ڕوتیدهكاتهوه بانگهواز بۆ كۆبونهوهی ئهنجومهنی پارێزگای كهركوك كرابێت.
ئاوێنه: راكان جبوری، سەرۆكی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ڕونكردنهوهیهكی بڵاوكردۆتهوهو دهڵێت، پشتبەست بەدەسەڵاتەكانی سەرۆكی تەمەن، نه لهپارێزگاری كهركوكو نه لههیچ شوێنێكی ترهوه، هیچ بانگهوازێك بۆ دانیشتنی ئهنجومهنی پارێزگای كهركوك دەرنەچووە.
رونكردنهوهكهی راكان جبوری لهكاتێكدایه كه ئهمڕۆ شهممه، میدیاكانی یەكێتیی بڵاویانكردهوه كه ئەمشەو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەبەغدا کۆدەبێتەوەو لەکۆبونەوەکەدا پۆستەکانی پارێزگاکە یەکلایی دەکرێنەوەو بۆ ئەو مەبەستەش بانگهێشت بۆ بەشداریكردن لەكۆبونەوەكە بۆ سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك نێردراوە.
بەڵام شۆخان حەسیب شوانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە فراکسیۆنی پارتی، بە میدیای حزبەكەی وتوە، بەشداری کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە هۆتیل ڕەشید لە بەغدا ناکەین، چونکە دەبێت سەرۆکی بەتەمەنی ئەنجومەن کاتی کۆبونەوە دیاری بکات و ئەو دەسەڵاتە هی ئەوە.
ئاماژەی بەوەش دا، تاکو ئێستا بەفەرمی هیچ بانگێشتنامەیەکمان بۆ نەهاتوە لەلایەن سەرۆکی بەتەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاوە بۆ بەشداری لەو کۆبونەوەیە.
هاوكات رەعد ساڵح جبوری، ئەندامی پێکهاتەی عەرەبی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە میدیای پارتی وتوە "تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچ بڕیارێک نییە کە ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن کۆبێتەوە."
رەعد ساڵح جبوری، وتوشیەتی، ئەو هەواڵانەی لەو بارەیەوە هەن تەنیا قسەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن و راشیگەیاندوە"رێککەوتن لەگەڵ هیچ لایەنێک بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک نەکراوە."
ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستەكانی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پاریزگای كەركوك و جێگرەكانیان، بەڵام وەك دەردەكەوێت هێشتا هیچ رێككەوتنێك لە نێوان كوتلە جیاوازەكاندا رانەگەیەندراوە.
یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رۆژی 11ی مانگی رابردو بەڕێوەچو، بەپێی یاسای كاری پارێزگاكان، لەدوای یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگاوە، پۆستەكانی پارێزگارو جێگرەكانی لە ماوەی 30 رۆژدا هەڵدەبژێردرێن.