وتەبێژی بازاڕی دراو لە شاری سلێمانی رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتودا پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆكەخانەكانی هەرێم بە نرخی رەسمی دەستپێبكات كە ئامانج لێی جێگیركردنی بەهای دۆلارە بەرامبەر بە دینار.
ئاوێنە: جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراو لە شاری سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی، بە میدیای یەكێتی وت، چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتوەوە پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی بە گەشتیاران دەستپێبكات كە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بەو كەسانە دەدرێت كە گەشت دەكەن بەو مەرجەی بەڵگەنامەی گەشتەكەیان پێبێت.
وتیشی، "ئەو هەنگاوە ئامانج لێی جێگیركردنی بەهای دۆلارە بەرامبەر بە دینار لە هەمانكاتدا كار بۆ ئەوە دەكرێت پڕۆسەی حەواڵە خێرابكرێت تاوەكو خواست لەسەر دۆلار كەمبكات و بەهاكەی بەرزنەبێتەوە."