ئەمڕۆ تەرمی کۆچبەرانی یەختە نوقمبوەکەی ئیتاڵیا دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان
  2024-08-02       271       

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، تەرمی 13 كۆچبەری كورد كە لە حوزەیرانی ئەمساڵ لە كەناراوەكانی ئیتاڵیا بەهۆی ژێرئاوكەوتنی یەختەكەیان خنكان، بگەڕێندرێنەوە هەرێم و دوای ڕێكارەكان ڕادەستی كەسوكاریان دەكرێنەوە.

ئاوێنە: تەرمی ئەو 13 كۆچبەرە كوردە دوای دڵنیابونەوە و ناسینەوەیان ئەمڕۆ دەگەیەندرێنەوە هەرێم و هەشتیان خەڵكی باشوری كوردستان و پێنجەكەی تریان خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تەرمەكانیان بگاتە فڕۆكەخانەی هەولێر و دوای تەواوبونی رێكارەكان سبەینێ ڕادەستی كەسوكاریان دەكرێنەوە. 

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×